پێویستە وەزیری كارەبای هەرێم هەڵوێست وەربگرێت
Saturday, 10/01/2015, 12:00
كارەبا پێداویستیە سەرەكیەكانى ژیانى كۆمەڵگای مرۆڤایەتیە، وەك بەشێكى سەرەكى ئیش و كارەكان هەموومان كارەبابەكار دەهێنین، نەخاسمە لەهەردوو وەرزى زستان و هاوین، وەك دوو وەرزى دژوار لەڕووى گەرمى و ساردیەوە.
ئەوەى جێی هەڵوێستە لەسەركردنبێت، بەتایبەت لەم وەرزە پڕ لەسەرماو سۆڵەى زستان وێڕای بارینى بەفر و كەمى نەوت لەماڵان و كارەبای نیشتمانیش بەو خراپیە لەكاتێكدا موەلیدە ئەهلیەكان بۆ چەند ئەمپێرێك ناتوانرێت گەرمكەرەوە و ئەو شتانەى پێ هەڵبكرێت كە بەتەواوى كێشەى كارەبای بۆ ئەو پێداویستیانە بنبڕ بكات.
خراپی ڕەوشی كارەبا بەتایبەت لەم ئان و ساتەی لەهەرێم ئەزموونەكانى كۆتایی وەرزى یەكەم بەڕێوە دەچێت و كەم ماڵ هەیە خوێندكارێك دوو خوێندكاری نەبێت بەتایبەت ئەو قوتابیانەى پۆلی دوانزەمى بنەڕەیی كە لەبەردەم داهاتوویەكى چارەنووسسازن و پێویستیان بەوە هەیە ڕێ و شوێنى تایبەت بەخۆیان هەبێت كەچی بێ كارەبایی و تاریكی و هاتنەوە و دووبارە پچڕان و ئەو قسەى بووەتە وێردى سەر زوبان بەوەى كارەبا وەك ترافیك لایتى لێ هاتووە.
ئەوەى جێی سەرنجە:
1- دوای وەرگرتنى پۆستى وەزارەتى كارەبا وەك موستەحەقاتى یەكگرتوو، كەچی لەگەڵ وەرگرتنى ئەو وەزارەتە، ڕۆژ بە ڕۆژ كارەبا خراپ دەبێت.
2- خەڵك هەمیشە دەپرسن: بۆچی پێشتر زستان و هاوینى ئەم هەرێمە لەڕووى كارەباوە یەك عەیبی نەبوو، كەچی ئێستا بەپاساوى زۆری خواستەوە كارەبا بەرگە ناگرێت؟
3- هەندێ لە شرۆڤەكاران پێیان وایە ئەوە هەر خودى حكومەتە وەكو پێویست هاوكاری ئەو دامەزراوە نیشتمانیە نادەن جا بە ڕێنمایی حزبێكى دیاریكراوبێت یان دەستوەرانى كەسی بۆ ئەوەى نیشانى خەڵكى بدەن بڵێن: ئەو یەكگرتووەى پێشتر ئۆپۆزسیۆن بوون و ڕەخنەیان لەحكومەت دەگرت تا بچنە ناو حكومەتەوە و چاكسازى بكەن، فەرموو ئەوە چاكسازیەكەیان ناتوانن یەك وەزارەت بەڕێوە ببەن و كەچی دروشمى گەورەیان هەڵدەگرت، ئەوەش قسە و ئەوەش كردار.
4- بەپێی هەندێ زانیاری خودى وەزیری كارەبا ڕەخنەى ئەوەى هەیە حكومەت لەڕووى ماددیەوە هەماهەنگ نیە وەك وەزارەتى دارایی پارە و وەك وەزارەتى سامانە سروشتیەكان گازیان بۆ دابین بكات، لەو ڕوانگەوە ئەگەر ئەوە فاكتەری لەكارخستنى ئەو بڕە كارەبایە بێت، پێویستە وەزیری كارەبا كە مرۆڤێكى ڕێك و پێك و كەسێكى دڵسۆزە هەقە بێ پەروا هەڵوێست وەربگرێت و لەڕێی میدیاكانەوە ئەو هەقیقەتە ڕابگەیەنێت بۆ ئەوەى هەموو لایەك لەو ڕاستیە تێ بگەن.
5- كۆتا خاڵ ئەوەیە ئەگەر یەكگرتوو كە پشكیان ئەو وەزارەتەیە و كار بەو شێوەیە بڕوات كاردانەوەى خراپ لەسەر داهاتوویان دەكات و لەهەڵبژاردنەكانى ئایندەدا خەڵك لەنەبوونى متمانەوە جارێكى تر دەنگیان پێ نادات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست