ئه‌مڕۆ مه‌لا به‌ختیاریان له نه‌رویژ ته‌ماته‌باران کرد
Saturday, 16/01/2010, 12:00
ئه‌مڕۆ له کاتێکدا مه‌لا به‌ختیار له ئوسلۆی پایته‌ختی نه‌رویژ له کۆڕێکدا، که ته‌نها 65 که‌س چووبوو، له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه به ناوی (فه‌رمان) ته‌ماته‌باران کرا، مه‌لا به‌ختیاریش له ترساندا چووبووه ژێر مێزه‌که، تا ئه‌و که‌سه نه‌چووه ده‌رێ، ئه‌میش نه‌یوێرا بێته‌وه شوێنی خۆی و دابنیشێ، چه‌ند که‌سێکی نه‌فسنزم و مشه‌خۆریش دوای فه‌رمان که‌وتن، به‌ڵام نه‌یان وێرا لێی نزیک ببنه‌وه، گه‌ڕانه‌وه ژوورێ بۆ لای مه‌لا به‌ختیار.
شایانی باسه مه‌لا به‌ختیار بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته ده‌بێت، هاتۆته ئه‌وروپا و سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێک ده‌کات، په‌یامنێره‌که‌مان له هۆڵه‌ندا پێی ڕاگه‌یاندین، که مه‌لا به‌ختیار بڕێ پاری زۆری له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه، خۆی ده‌دات له چه‌ند ملیۆنێک، مه‌به‌ستی ئه‌م سه‌ردانه‌ی بۆ ئه‌وه‌یه که به پاره تۆراوه‌کانی ناو یکێتیی که ئیستا زۆربه‌یان سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانن، پاره‌یان بداتێ و بیانکاته‌وه به جه‌لالییه‌که‌ی جاران، بۆ خۆشی به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی به چه‌ند که‌سێکه‌وه کردووه، پێی وتوون حه‌ز ده‌که‌ین بگه‌ڕێنه‌وه بۆ کوردستان و فڵانه پۆست و فیساره کارت ده‌ده‌ینێ، وه‌ڵامی زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌که ئه‌وه بووه، که ئێمه پێویستمان به پاره‌ی ئێوه نییه، ئه‌گه‌ر راست ده‌که‌ن بڕۆن خزمه‌تی ئه‌و میلله‌ته هه‌ژاره بکه‌ن و پاره به‌وان بده‌ن، ئێمه له‌م وڵاتانه پێویستیمان به پاره‌ی دزراوی ئێوه نییه.
بڕیاره سبه‌ینێ مه‌لا به‌ختیار بگاته ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوید، له‌وێش کۆڕێک ببه‌ستێت و له‌و شاره‌ش بڕیاره چاوی به چه‌ند که‌سێکی سووک و چرووکیش بکه‌وێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست