کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگاداریه‌ک له‌ ڕه‌وه‌ندی کوردیه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی واشنتن و ده‌وروبه‌ری

Sunday, 13/03/2011, 12:00



سه‌ره‌تا پێشوازی له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌که‌ ده‌که‌ین بۆ به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنیان و بڕیار دانیان بۆبه‌شداری کردنیان له‌ خۆپیشاندانی ڕه‌وه‌نده‌که‌ له‌ به‌رده‌م کۆشکی سپی، سه‌رۆکایه‌تی ولایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا، له‌ به‌رواری 18 ی مارسی 2011

ئه‌وه‌ی جێی خۆشحاڵی ئێمه‌یه‌ ڕه‌وه‌ندی کوردی نه‌ک هه‌ر له‌ ناوچه‌که‌، به‌ڵکو له‌ ته‌واوی ئه‌مریکا و که‌نه‌دا بڕیاریان دا که‌ به‌شداری ئه‌م خۆپیشاندانه‌ بکه‌ن

ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ هه‌ریه‌ک له‌ ولایه‌تی ئیلینۆیز، ئۆهایۆ، میشیگه‌ن، تێنیسی، کنتاکی،ته‌کساس، میزۆری، هه‌ردو کارۆلاینه‌، جۆرجیا، نیویۆرک، فلۆریدا، پێنسیلڤه‌ینیا، کنێتیکیت، ماریلاند، ئیندیانا، ئارکنساس، ئه‌له‌باما، لویزیانا، ڤێرجینیای ڕۆژئاوا، دێله‌وار، نیوهامشایه‌ر.
هه‌روه‌ها ولایه‌ته‌کانی که‌نه‌دا که‌ بریتین له‌ ولایه‌تی کوێبیک، ئۆنتاریۆ، نیوفاوندلاند-لابره‌یده‌ر بڕیاریان دا به‌شداری بکه‌ن.
سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشیان لێده‌که‌ین. شایانی باسه هه‌ندێک له ئه‌ندامانی ڕه‌وه‌نده‌که 18 بۆ 20 کاتژمێر سه‌یاره‌ لێده‌خوڕن و هه‌ندێک به‌ درێژایی 2000کیلۆمه‌تر ده‌بڕن  بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌ و خۆپیشاندانه‌دا بکه‌ن. ئه‌مه‌ شایانی به‌رز ڕاگرتن و شانازی ڕه‌وه‌نده‌که‌یه‌ بۆ به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی کێشه‌کانی گه‌له‌که‌مان .
له‌کاتێکدا ده‌ستخۆشی له‌ ڕه‌وه‌نده‌که‌ ده‌که‌ین و سوپاسیان ده‌که‌ین، ئاگاداریان ده‌که‌ینه‌وه‌ تکایه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕه‌وه‌نده‌که‌ وه‌ بکه‌ن له‌ ناوچه‌ی واشنتن و ڤیرجینیا
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌شێک له‌ ماندو بونتان و ئه‌رکه‌کانتان که‌م بکه‌ینه‌وه‌، به‌ دابین کردنی جێگه‌و ڕێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌تان و خواردن  به‌و هیوایه‌ی بتوانین که‌مێکی ماندو بونتان و ئه‌رکه‌کانتان له‌ ئه‌ستۆ بگرین.

هه‌ربمێنن له‌ خزمه‌ت به‌رز ڕاگرتنی به‌هاکانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی کورد
میلله‌تی کورد ڕۆڵه‌ی وه‌ک ئێوه‌ی هه‌بێ هه‌رگیز دانامێنێ
به‌پشتیوانی ئێوه‌ و خه‌ڵکی کوردستان ڕۆژی نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی خێڵه‌کی ئێجگار نزیکه‌

بژی کورد - بژی داوا ڕه‌واکانی خه‌ڵکی کوردستان

ڕه‌وه‌ندی کوردی ناوچه‌ی واشنتن و ده‌وروبه‌ری

13ی مارس ی 2011



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە