ئەگەر پارتى و یەکێتى دووبارە دەرچنەوە
Friday, 08/05/2009, 12:00
ئهڵقهی دووەم
خەڵکى زوڵم لێ کراو و ســامان تاڵان کراوى کوردســتان، هەرچەندە ئەو ئەگەرە زۆر کزە پارتى و یەکێتى چى دى دەنگ و پشــکى گەورە بەدەســت بهێننەوە لە هەڵبژاردنەکانى ئایندەى کوردســتاندا کە هەموومان هۆکانى دەزانین و پێویســت ناکات دووبارەى بکەینەوە،
ئەى خەڵکى سـتـەمدیدەى کوردســتان کە هەمیشــە زوڵم و ســتەمت لە ســەر نەبڕاوە ســەرەڕاى ئەو قوربانیانەى ووڵاتانى زلهێزیش دایان تا لە ژێر بارى زوڵمى بەعس بێینە دەرەوە کەچى وا دووبارە کەوتووینەتەوە ژێر بارى زوڵم و چەوســانەوەى کورد خۆى کە خۆى لە دوو حیزبى تۆتالیتارى و خێڵەکیدا ئەنوێنێ ، ئەو دوو حیزبەى بە تەواوەتى تەقلیدێکن لە بەعس و ســیستەمە گەندەڵ و خێڵەکیەکەى ، بۆیە ئەى خەڵکى بە شــەرەفى کورد ئەمجارە لە هەڵبژاردنى ئایندەى کوردسـتاندا با پەنجەى شــایەتمانتان و قەڵەمەکانتان بوونى ئەو دوو حیزبە لە ســەحنەى کوردەواریدا بســڕێتەوە و قۆناغێکى نوێ لە حکومەتى یاســا و کارامەیى بەڕێوە بردن بهێنێتە دى دەنا بە پێچەوانەوە ئەگەر ئەم دوو حیزبە دەنگ بهێننەوە دەزانن ژیانمان چى لێ دێ، (لە بەشــى پێشــوودا 16 خاڵمان نووســیبوو)، وا لە خوارەوە بەردەوام دەبین :
17 دزى و تاڵانى و ڕاو ڕووت و ماڵ بڕین و هەڵکوتانە ســەر خەڵک ئەبێتە دیاردەیەکى
ڕۆژانە، چونکە یاســا و نیزام بە تەواوى نامێنێت و ئەوانەى پێ ى هەڵدەســتن
هەموویان لە دەســەڵاتەوە نزیک ئەبن یان شــەریک ئەبن لە دابەش کردنى
غەنیمەتەکانى ئەو کارانە بۆیە کەس ناتوانێت چاریان بکات ئەگەر خۆمان هەر لە
ئێســتاوە ئامادە نەکەین و لە هەڵبژاردنى ئایندەدا بە بڕیارى هەموومان گۆڕیان گوم
نەکەین.
18 پەروەردە و خوێندن نامێنێ و ڕاپ ڕاپێن و پایەماڵ کردنى نامووســى کچان و
ئافرەتان جێگاى فێر بوونى زانسـتەکانى ســەردەم ئەگرێتەوە و بگرە دژایەتى
ئەوانەش دەکەن کە دواى فێر بوون و زانســت ئەکەون چونکە ئەوان لە زانســت و
تەکنۆلۆژى تێ ناگەن و تەنها چێژى ژیان لەو کارە بێ کەڵکانەدا دەبیننەوە،
زانســتەکانى فیزیاو کیمیاو ئینفۆرماتیک و داتا بەیز و پزیشــکى و ئەندازیارى لاى
ئەوان قنگ بادان و بێ ڕەوشــت کردنى کیژێک یان ئافرەتێک ناهێنێ وە هەرگیز خەمیان
لە ئایندەى نەوەکانمان نیە کە بۆ ئایندە چى فێر ببن و ڕەفتاریان چۆن بێت ، ئەوان بۆ
لەزەتى چەند ســاتێکى ئێســتاى خۆیان بۆمبێکى ئەتۆمى ماڵ کاولکەریان ئاراســتەى
نەوەکانى ئایندەمان کردووە، کە لە ئێســتاوە سەرەتاکانى ئەو دیاردەیە لە
ناوەندەکانى خوێندن و زانســتدا ســەرى هەڵداوە و نەوەکانى ئایندەمانیان خولیاى ئەو
ڕەفتارانە کردووە.
19 لەســایەى مانەوەى ئەواندا پزیشــک و ئەندازیار و مامۆســتا و پســپۆڕى تر ئەبینى
کرێکارى و کەناســى و حەماڵى دەکەن وە نەزانەکانى خۆشیان بە شــەهادەى تەزویر و
بگرە بێ شــەهادەش جێ ى ئەوانە ئەگرنەوە، ئەو حاڵەتە ئێســتاش ڕوویداوە و
نموونەش زۆرن.
20-تەندەر و مناقێە ى پڕۆژەکان (ئەگەر پڕۆژەیەکیان بۆ مەبەســتى خۆیان لە خەیاڵدا
بێت) تەنها بە وەرەقەى کۆمیتە و لقەکان دابەش دەکرێت پێشــتریش دیارى کراوە بۆ کێ
بێت. ئێســتا ئەم دیاردەیە زۆر ڕوویداوە بە ژێربەژێرى بەڵام بە مانەوەیان ئیتر
شــەرمیش ناکەن لە میللەت و لە میدیاکانیشــیاندا بە ئاشکرا شــانازى پێوە ئەکەن.
21- خەڵکى بە تەواوەتى ڕەســەنایەتى خۆیان لە دەسـت ئەدەن و بگرە پاش چەند نەوەیەک
نازانن ســەر بە چ نەتەوە و نەژادێکن و ئەڵێن گوایا ســەردەمانێک کورد بوون.
22 بە مانەوەى ئەو دوو حیزبە هەژارى و گرانیەکى بەر بڵا و ســەرهەڵئەدات بە تایبەتى
کە لە ســاڵانى ئایندەدا هەروەکوو پێشــبینى کراوە عێراق دەرامەتى دراوى کز دەبێت و
ڕووبە ڕووى قەیرانى کەمى بودجە و دراو دەبێت و ئەمانیش ئاوا بەردەوام بن لە دزین و
تاڵانکردنى بودجە و ســامانى خەڵک ئەوا لە کوردســتاندا چاوەڕوانى کارەســاتێکى
لەو جۆرە ئەکرێت، بۆیە خەڵکى داواى فریاکەوتن لە ڕێکخراوە جیهانیەکان و نەتەوە
یەکگرتووەکان ئەکات تا بیانژێنێ و ئیدارەیان بکات چونکە بۆیان دەرئەکەوێت
هەرچەندە ئەوانە بێگانەشــن بەڵام ویژدانیان وەک ئەمان نیە و ئەگەر دزیشــمان لێ
بکەن ئەوا بە ســەد ئاو شــۆراونەتەوە لە چاو ســەران و بەرپرســانى خۆماندا. بۆ یە
پێویســتە لە ناو کوردا دەنگێک پەیدا ببێ هەر لە ئێســتاوە داواى ئەوە بکەن کە
بمانخەنە ژێر ئینتیدابى ئیدارەیەکى نێو دەوڵەتیەوە چونکە کورد خۆى تاقى کردەوە کە
کەســى خەمخۆرى ڕاســتەقینەى نیە ئیدارە و بەڕێوەى ببات لە ئاســتێکى گونجاودا و
هەر ئەکەوێتەوە ژێر ســیستەمى زوڵم و بێدادى و هەژارى.
23 بەهۆى ســەرهەڵدانى ئەو خاڵەى پێشــتر وتمان خەڵکى ناچار بە فرۆشــتنى هەموو
موڵک و دارایى یەکانیان دەبن و کڕیارەکانیش تەنها ســەران و کەس و کار و دەســت و
پێوەندەکانى ئەو دوو حیزبە دەبن چونکە بودجەى ووڵاتیان تاڵان
کردووە و خنیویانەتە تەنکەى باخەڵیانەوە، واتە بە ســامان و بودجە و هەقى
خۆمان کە لە ناوەندەوە بۆمان تەرخان ئەکرێت ماڵ و حاڵمان لێ ئەکڕنەوە و
خۆشــمان ســەرگەردان ئەکەن، یان ئۆردوگامان بۆ ئەکەنەوە یان ئەبێ ئاواتە
خوازبین ســەرى خۆمان تەنانەت بەرە و ســۆمال و ئەســیوپیا هەڵگرین.(ئەى خەڵکى
خێر نەدیوى کورد، خۆى ئەوە ئامانجى ســەرەکى ئەو دوو حیزبەیە واتە وەکو بەرنامە
و پڕۆگرام پیادەى ئەکەن).
24 خۆمان لە وڵاتى خۆمان و ســەرزەمینى خۆماندا ئەکەن بە بێگانە و کەســانى دەرەکى و
چواردەورمان ئەهێنن بە بیانووى پســپۆڕ و هونەرمەندەوە بە ســەرماندا فیز بکەن و
خۆشــمان چاوە زەقەمان بێت و بە هیچ شــێوەیەک گوێمان لێ ناگرن تەنانەت ئەگەر بیر
و بۆچوونەکانى کەســانى خۆمان ڕاســت تر و ســەرکەوتوو تر بێت، چونکە لە
پشــتیەوە گەندەڵى و چڵپە و لێســەیان دەســت ئەکەوێت و ناتوانن لە گەڵ کەســان و
پســپۆڕانى خۆماندا دەسـتیانکەوێت.
وە زۆر شــتى تریش کە بە زنجیرە ئەینووســین. دە کەواتە با بڵێین گوێ ى شــەیتان کەڕبێت بۆ دەرچوونەوەیان و دیداریان وون بێت.
ســەرفراز
ســلێمانى 8/5/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست