کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نەوشیروان مستەفا هەڵوێستى نادیار بوو سەبارەت بەم سیناریۆیە

Thursday, 19/02/2009, 12:00

2062 بینراوە


ئەوەى ئەم چەند ڕۆژە لە ناویەكێتى ڕویدا ، سەرقاڵكردنێكى زۆرى حیزبەكان و ڕۆژنامە نووسەكانیش بازاڕێكى باشیان هەبوو تا ڕادەیەكیش دام و دەزگاى حكومى و سارد كردبوو لە كارەكان ، بەڵام كەس تا ئێستاش لەم سیناریۆ تەماویە نەگەیشت ، بەو كتوپڕیە ڕویداو وا زووش خامۆشكرایەوە .
ئەوەى من لە یەكەم ڕۆژەوە تێبینیم كردو لاى زۆرێك لە برادەرانیش دركاندم ، هیچ مەترسیەكم لەسەر سەركردایەتى یەكێتى نەئەبینى بەرانبەر بەو قەیرانە ، كە هیوا خوازنیم یەكێتى توشى قەیران ببێتەوە و چارەى نەكرێت ، چونكى ئەمڕۆى كوردستان پێویستى نەك بە یەكێتى بەڵكو هەموو بیروبۆچونێكى جیاواز هەیە .
ئیتر من ئەسڵى مەسەلەكەم مەبەستە ، ئەویش هەركە گوێبیستى وەها هەواڵێكى دەست لەكاركێشانەوەى هەڤاڵانى یەكێتى بووم ، ڕێك بیرم بۆ ئەوە چوو كە چۆن سەرەتاى دەست لەكاركێشانەوەى كاك نەوشیروان دەنگدانەوەى دروست كرد بە تایبەت لاى پارتى دیموكراتى كوردستان كە ئەوكاتە هەردەم ئەیانووت نەوشیروان بۆ ئەوە جیا بۆتەوە بۆ ئەوەى دەنگە ناڕازیەكان كۆبكاتەوە و بە كۆكراوەیى بیانهێنێتەوە ناو یەكێتى كە تا ئێستاش ئەمە ڕوون نیە كاك نەوشیروان تاكەى لەم گردە ئەمێنێتەوە ، ئێستاش من هەمان شت ئەبینم بەڵام بە جۆرێكى تر كە كاك كۆسرەت و یەكێتى بە گشتى تەنانەت مەبەستیان هێنانەوەى كاك نەوشیروان بوو بۆ ناو یەكێتى ، ئەمەش دەكرێ وا لێكى بدەینەوە ، ئەگەر تاكو ئێستا یەكێتى و مام جەلال دەستبەردارى كاك نەوشیروان و هاوەڵەكانى بوبن ، ئەوا ئەمجارە ناتوانن و بۆیان هەزم ناكرێت دوو سەركردەى پڕ جەماوەرى خاوەن خەبات لە دەرەوەى یەكێتى بن ، هەربۆیەش كاك كۆسرەت ویستى لەم ڕێگایەوە بە كاك نەوشیروان بڵێت منیش لەگەڵتم ، دواتریش مام جەلال بە هەموو داواكانیان ڕازى بێت و باوەشیان بۆ بكاتەوە و یەكێتیان پێ بتەو بكاتەوە ، بەڵام ئەم سیناریۆیەش وا بزانم لە ئێستاوە سەرو كەڵى بەدیار كەوتون ، چونكى مەبەست لێى زیاتر هێناوەى نەوشیروانە ، ئەمیشیان بێدەنگە ، بێدەنگى ئەویش هەم بۆ هەوادارانى و هەمیش ڕاى گشتى ڕوون نیە ، چونكى تا ئێستا كاك نەوشیروان هیچى لەبارەوە نەدركاند و ڕوونكردنەویەكیشى نەدا ، چونكە ئەوان لە ئەساسەوە لەسەر كاك نەوشیروان هەڵیاندایە ئەم دەنگ بەرزكردنەوەیە بە تایبەت كاك كۆسرەت ! هەربۆیەش گومان هەیە كە تەنانەت مەبەستیان هێنانەوەى كاك نەوشیروان بووبێت ، بەڵام لە دەرنەبڕینى هەڵویستى كاك نەوشیروان بۆى هەیە كاك كۆسرەت بێئومێدیەكى بەدى كردبێت كە نەوشیروان مستەفا ناگەڕێتەوە ، بۆیەش نەرمى نواندنێك بەدى كرا و جەوێكى تر دروست بوو كە هیوا خوازم چارەى كێشەكان بە هەموو لایەك بكرێت ، ئیتر ئەوەى دێت ڕۆژى شەممەى داهاتوو كۆبوونەوەى مەكتەبى سیاسى یەكێتیە ، ئاخۆ چیتر ڕوو ئەدات و تێبینیەكانى ئێمەش چیان بەسەر دێت .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)