کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌نته‌ره‌كان بۆ مناڵان یان مناڵان بۆ سه‌نته‌ره‌كان

Wednesday, 04/06/2014, 12:00





هه‌موو ساڵێك له‌ گه‌ڵ ته‌واو بوونی وه‌رزی خوێندندا كۆمه‌ڵێك ڕیكلام و پۆسته‌رات و چه‌ندان ئاگاداری له‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ ئه‌بینین و ئه‌بیستین كه‌ فڵانه‌ سه‌نته‌ر و فلانه‌ شوێن بۆ به‌ر ژه‌وه‌ندی قوتابیان و بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندكاران له‌م وه‌رزی هاوینه‌دا ئه‌م خولانه‌ ئه‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌موویاندا مامۆستای شاره‌زاو به‌تواناو كارامه‌و ڕاهێنه‌ری جۆراو جۆر تیایاندا به‌شداری ئه‌كه‌ن كه‌ ئه‌مه‌هه‌مووی كارێكی باشه‌ و وه‌ جێگای ده‌ست خۆشیه‌ ،به‌ڵام كه‌ دواجاردێیته‌ سه‌ر حه‌ق و حیساب كور دواته‌نی ڕاوی ڕێوی بۆ كه‌و ڵه‌ كه‌یه‌ دواجار ئه‌گه‌ر سه‌یری نرخی به‌ شداربوان ئه‌كه‌یت كه‌ پاره‌كه‌ یه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ دینارو دۆلار ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م وولاته‌ به‌ره‌و كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌بات و باس له‌ پڕۆژه‌یه‌كی قازانج به‌خشی مادیه‌ ئه‌وه‌ند بیر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ مادیه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌بیر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ په‌روه‌رده‌یه‌كه‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌م ووڵاته‌دا گرنگی به‌بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن بدرێت باشه‌ وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بتوانرێت په‌روه‌رده‌ به‌ئاڕاسته‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تی و هاو چه‌رخی بون هه‌نگاو بنێت ئه‌وه‌ ئه‌م ووڵاته‌ چاره‌ سه‌ری زۆر قه‌یران ئه‌كات كه‌ تاهه‌نوكه‌ش كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی پێیانه‌وه‌ ئه‌ناڵێنێت .خۆ قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان ماوه‌ی نۆ مانگ به‌به‌رده‌وامی له‌هه‌وڵی پی گه‌یاندنی قوتابیاندان وه‌ بوجه‌یه‌كی زۆریش بۆ ئه‌م كه‌رته‌ ته‌رخان كراوه‌ ئایه‌ بۆ ناتوانرێت ئه‌و ڕۆڵه‌ی خوێندنی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی سه‌نته‌ره‌كان ببینن باشه‌ ئه‌وه‌ مناڵی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان توانیان به‌شداربن له‌و خولانه‌دا كه‌ خاوه‌نی داهاتێكی باشن ،ئه‌ی مناڵانی هه‌ژارانی ووڵاته‌كه‌مان چی بكه‌ن كه‌ ته‌نانه‌ت شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ژیانیشیان وه‌ك پێویست نیه‌ نه‌خۆیان و نه‌خانه‌واده‌كانیان نه‌توانن گرنگی به‌ ئاستی په‌روه‌رده‌یی وزانستی خۆیان بده‌ن بۆیه‌ گرنگه‌ وه‌زاره‌تی په‌ره‌رده‌و داو ده‌زگا به‌رپرسه‌كان به‌وردی له‌بیری چاره‌سه‌ردابن تا هه‌موان به‌بێ جیاوازی سود له‌ داهاتو تواناو پێشكه‌تنه‌كان ببینن ئایه‌ ئه‌مه‌ ئه‌و پرسیاره‌ لای هه‌موومان دروست ناكات كه‌ مناڵان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مادی سه‌نته‌ره‌كان به‌كاردێن یان سه‌نته‌ره‌كانن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مناڵان به‌كاردێن به‌ هیوای به‌ره‌و پێش چونی ڕه‌وتی په‌روه‌رده‌و زانست بۆهه‌موان به‌بێ جیاوازی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە