کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هێڕش بۆسهر سکۆلاریزم و نمایشی دەمارگیری پیاوسالاری له کۆمه ڵگای کوردستان!

Tuesday, 29/10/2013, 12:00

1889 بینراوە




بەدوای شکاندن و سوتاندنی پەیکەری خۆشەویستی و شکاندنی کێلی گڵکۆی شێرکۆبێکەس، ماچی کچێک و کوڕێک وەک ناڕەزایەتی لە شوێنی پەیکەرە سوتاوەکە وەک بومەلەرزەیەک کوردستانی هەژاند. کار گەیشتە ئەوەی کە بەناوی تێکدانی ئادابی گشتی داوا لەلایەن داواکاری گشتیەوە لەسەر ئەم دوو خۆشەویستە تۆماربکرێت.
ماچکردنی دوو ئینسان شتێکی زۆر شەخسی و تایبەتەو پەیوەندی بە هیچ کەسێکەوە نییەو زیان بە هیچ کەسێک ناگەیەنێت، بەتایبەت ئەم دوو کەسە وەک ناڕەزایەتی و پرۆتێست ئەم کارەیان کردوە.
ئادابی گشتی و بەهای کۆمەڵایەتی کامانەن؟
کەلێنی چینایەتی واتا جیاوازی نێوان فەقیر و دەوڵەمەن، نابەرابەری و چەوساندنەوەی بازاڕی کار، تیرۆر و ڕەشەکوژی ژنان و دەستدرێژی ڕۆژانە بۆ سەر ئینسانەکان بە شێوازی جۆراوجۆر ، کاری پێدۆفیلی واتا سێکس لەگەڵ کەسانی ژێر تەمەنی یاسایی لە چوارچێوەی یاساو لە دەرەوەی یاسا، تەراتێنی تۆڕی لەشفرۆشی لە سەر ئاستی کۆمەڵگا و دەیان بنکەی لەشفرۆشی لە جەرگەی شارەکان، مەسەلەی گێچەڵکردن و دەستدرێژی سێکسی ، ناچارکردنی ژنان و منداڵان بۆ بازاڕی لەشفرۆشی، خەتەنەکردنی کچان بە عەقلیەتی سەدەکانی ناوەڕاست. دیاریدەی تەحەروشی سێکسی بە ژنانی کرێکارو لە ناو بازارو شوێنە گشتیەکان، ڕاپێچ کردنی منداڵان بۆ بنکەی دینی و تۆقاندنیان بە ئاگری جەهەندەم، ئەمانەو دەیان نمونەی دزێو و نەخوازراویتر کۆمەڵگا بەرەو هەڵدێر دەبەن بەڵام کەس ئاوڕیشی لێناداتەوە و هەڵوێستی لێ ناگرێت، کەس لەسەری نایەتە جۆش و بەناوی بەدڕەوشتی لە لەقەڵەمی نادات. بۆچی دەبێت پەیکەرێکی بێڕۆح سیمای شار تێک بدات و ماچی دوو خۆشەویست ئادابی کۆمەڵگا لەکەداربکات و بەدەردی گالیلۆ بچێت؟ ئەگەر لە جیاتی ماچ پیاوێک ژنێکی بکوشتبا، ئیسلامی سیاسی یەخەی خۆی بۆ دادەدڕی؟ وەڵامەکەی رونە، هەرگیز. دەیان هەزار ژن بونەتە قوربانی ناموسپەرەستی و پیاوسالاری و بەڵام لە ڕەوانگەی ئیسلامی سیاسیەوە تەنها بێ ئەخلاق بوون.
بەهای گشتی کاتێک دەتووانێت بەهای گشتی بێت کە تێیدا ئینسان وەک کائینێکی بایەخدار دور لە هەڵاواردنی ڕەگەزی، ئاین، نەتەوە، پێگەی چینایەتی و تەمەن سەیربکرێت و بنەماکانی تەنها لەسەر پاراستنی کەرامەتی ئینسان چەقی بەستبێت، ئەوکاتە هیچ کەس و لایەنێک ئایدۆلۆجیای خۆی بەسەر ئەوەی تردا ناسەپێنێت و وەکو چوارچێوەیەک کۆمەڵگا لە قالب نادات، کەس هەڵناکوتێتە سەر کەس، کەس بۆ گەیشتن بە ئامانج و ئارەزوەکانی خۆی مافی کەسی تر پێشێل ناکات. ڕەخساندنی کەش و هەوایەک کە هەمو کەس دەرفەتی مومارسەی ژیان و گەشەکردنی پێ بدرێت بە بێ ئەوەی هەست بە چەوسانەوە بکات.
بەرهەڵستی و بەرپەرچدانەوەی ئێمە دوو هۆکاری سەرەکی هەیە؛ یەکەم دەرهێنانی کۆمەڵگا لەو یەک ڕەنگیە دووهەم دیفاع لە ژنان وەک کائینێکی سەر بەخۆ و خاوەن هەست و شعور.
ئیسلامی سیاسی لە ڕۆژی یەکەمەوە تاوەکو ئێستا ئاراستەیەکی دیاری کراوی گرتووە پێش ئەوێش ئیسلامیزە کردنی کۆمەڵگای کوردستانە و دامەزراندنی دەوڵەتی خەلافەت، ئیسلامی سیاسی چ بەڕوی ڕاستەقینەکەی وەک تیرۆر و ئیرهاب وە چە لە بەرگی میانەڕەویدا وەک بزوتنەوەی گۆڕان(تکنۆکرات-ئیسلامی) و هاوپەیمانەکانی هەموان یەک ئامانجیان هەیەو یەک پەیامیان پێیە، بە ئیسلامی کردنی کۆمەڵگا، پڕوپاگەندەی شیعاری عیسا بەدینی خۆی و موسا بە دینی خۆی تەنها هی قۆناغی مەکەیە، ئەمانە ئەگەر دەسەڵات بگرن کۆمەڵگا دەبێتە دۆزەخ، هێشتا لە دۆخی ئۆپۆزیسیۆنن توانای قبوڵکردنی ماچکردنێکیان نیە و تێکدەری پارکی ئازادی بە قارەمان و بت شکین دەزانن.
لەوانەیە هەندێ کەس ناوزەدکردنی بزوتنەوەی گۆڕان وەک حیزبی ئیسلامی بە بێ ئینسافی بزانێت، بەڵام ئەوەی ئەوان لە گوتارەکانیاندا جەختی لەسەر دەکەن، تەنها پیشەی ئەو حیزبانەیە کە ویستویانە هەلپەرەستانە باوەڕ و ئیمانداری بەشێک لە خەڵک بکەن بە ئامرازی گەیشتن بە دەسەڵات و ئاین لە دۆخی باوەڕی تایبەتی تاکەکانەوە بگۆڕن بۆ دەستور و موقەڕەڕاتێک کە بنەمای ژیانی سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتی خەڵکی پێ لە قاڵب بدەن و تەکڕەوانە ئایدئۆلۆژیایەکی دیاریکراو بکەن بە سەر لەوحەی ئیداریاتی دەوڵەت و پێوەرێک بۆ هەڵسوکەوتی خەڵک.
پێداگری بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر تەحکیمی پوابتی ئیسلامی تەنها ئەو دەرەئەنجامە حاسڵ دەکات کە کۆمەڵگا لە ناو بازنەیەکی ئیکتسابی وشک و بێ ڕەونەق بسوڕێتەوە کۆمەڵگای مۆدێڕنی ئەمڕۆی کوردستان بە پێی موناسەباتی ئەو سەردەمە ڕێکبخات کە دینەکان تێیدا سەریان هەڵداوە، بە دیاری کراوی هەمو دەرگاکان بەڕوی داهێنان و بیری نوێدا دابخات. ئەوپەڕی دیموکراتیەتێک کە لە ڕێگەی پابەند بوون بە بنەماو پەوابتی دینیەوە دێتە کایەوە ئەوەیە کە کۆمەڵگا بە پێی ئاراستەیەکی دیاریکراو ڕێکبخرێت و چونە دەرەوە لە ئەو چوارچێوە دیاریکراوە مەحکومە بە بەدڕەوشتی و وەکو تێکدەری ئاسایشی گشتی هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکرێت.
ئەم گفتوگۆو جەدەلانەی لە چەند ڕۆژی دواییدا بەڕێوەچوو بەئاشکرا ئەوە نیشاندەدات کە تاوکو ئێستا بەرەی کۆنەپەرستی کە نایەوێت ژنان وەک و ئینسان سەیربکرێن هێشتا بەرینە، ئەگەر لە مناقەشەکان وردبینەوە بەزەقی دەبینین نوکی ڕمەکە ڕووی لە ژنانە. بۆنمونە پێداگری بزوتنەوەی گۆڕان بۆ سەپاندنی هەرچی زیاتری ژێردەستەیی ژنان لە ڕێگای داکۆکی لە سەوابتی دینی، بەرزکردنەوەی پلاتفۆڕمی فرەژنی لەلایەن ئیسلامیەکانەوە تا دەگاتە ئەم گفتوگۆیانەی کە لەم چوارچێوەیەدا کران زیاتر هێرش دەکرا سەر ژنان و ژنی تێدا تاوانبار دەکرا.
ئەو هێرشانەی دژی خۆشەویستی دەکرێن زۆربەی لە ڕوانگەیەکی پیاوسالارانەیەو کە دەیەوێت ژن نەفی بکاتەوەو لە ڕێگای یاسا و ئیداریاتی ناو بەڕێوەبردنی دەوڵەتەوە زیاتر سەرکوتی بکات و نەهێڵێت وەکو ئینسانێک سەرهەڵبڕێت. ئەم هێرشانە بۆ ئەوەیە کە پێیان بڵێن ئێوە ژنن، ئێوە تەنها ئامرازێکن بۆ تەواوکردنی ژیانی پیاوان، ئێوە بۆتان نییە هەست و سۆزو خۆشەویستیتان هەبێت.
ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئەوەیە کە، لەو کەش و هەوا کۆنەپەرستانە و ناڕەوایەی کە هەڕەشە لە کۆمەڵگا دەکات، بزوتنەوەی ژنان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بێدەنگن و وەکو پێویست دەنگیان هەڵنەبڕیوە. من پێموایە ئەمە زەنگێکی خەتەرە بۆسەر مافە ڕەواو ئینسانیەکانی ژنان.
جێگای خۆیەتی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان لە ئاستێکی بەرین هەڵوێست بگرن و بە چاوقایمی و بەرچاو ڕۆشنی بچێتە ئەم بەربەرەکانێەوە، ئەمە بێجگە لەوەی کە دیفاعە لە هەموو ئازادیەکان و کەرامەتی تاک، لەهامانکاتدا ئیسپاتکردنی ژنە لە کۆمەڵگا وەک ئینسانێکی تەواوو بونەوەرێکی سەربەخۆ و خاوەن عەقڵ و هەروەها ژنان خاوەنی هەست و ئیحساسن و دەبێت پێ بە پێی پیاوان مافی ئەوەیان هەبێت ئیحساس و خۆشەویستی خۆیان دەرببڕن و هەموو ئەو بۆچونە کۆنەپەرستانە ڕەتدەکاتەوە کە ژنان دەبێت ئیحساسیان سەرکوتبکرێت و بە نهێنی لە سەر دڵیان بمێنێتەوە.
باشترین چارەسەر ئەوەیە دین لە دەوڵەت و پهروهردهو فیرکردن جیا بێت و ئازادیهکان بهپیوانهی ئینسانی و عەقڵیەتی سەردەم دیاریبکرێت. لێرهوه ئەو قەیرانەی ئێستای دوای ههڵبژاردنهکان، کهبزوتنهوهی گۆڕان و ئیسلامی سیاسی توشی کۆمەڵگای کردووە، دهبێ کۆتایی پێ بێت. ئهمهبههاتنهمهیدانی بهرهی سکولارو عهلمانی دهبێت و بهغهیری ئهوه زهنگێکی ترسناک بهگوێی کومهڵگادا لێدهدا.
٢٦/١٠/٢٠١٣



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)