لە ڕاپه‌ڕینەوە تا کۆڕەو - بەشی دووەم
Monday, 11/03/2013, 12:00
بەشی دووەم ئامانج لە ڕاپەڕین و خولیای سه‌رکرده :-
هه‌ر ڕاپه‌ڕینێک که ئه‌نجام ده‌درێت ، ئامانجێکی له پشته ، ئه‌و ئامانجه‌ش ئەو بارودۆخەیهوه که دووچاری ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ده‌بێته‌وه . ئه‌و بارودۆخه‌ی که دووچاری نه‌ته‌وه‌ی کوردیش بۆته‌وه بریتییه له داگیرکراوی و بێ به‌شکردنی له هه‌موو مافێکی مرۆیی و نکۆڵیکردن له بوونی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ، ئامانجی ڕاپەڕینی کوردانیش ڕزگاربوون له کۆت و به‌ندی داگیرکراوی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو مافه زه‌وتکراوه‌کانه ، به‌ڵام هه‌موو ڕاپه‌ڕینه‌کان به دڕندانه‌ترین شێوه سه‌رکوتکراوه و ئامانجیش له‌م سه‌رکوتکردنانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که هه‌موو ڕاستیه‌کانمان لێبکه‌نه خه‌ونی نێو هۆنراوه‌کان ، له هه‌مان کاتدا سه‌رنه‌که‌وتنی ڕاپه‌ڕینه‌کانیش ته‌نها ناگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌هێزبوونی دوژمنان به‌ڵکو به‌شی زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وابه‌سته‌یی سه‌رکرده‌کانمان به داگیرکه‌رانه‌وه و ناهوشیاری نه‌ته‌وه‌یمان ، چونکه ئه‌گه‌ر گه‌لێک هوشیار بێت ئه‌وا نه‌ک هه‌ر سه‌رکرده‌ی وابه‌سته قبووڵ ناکات به‌ڵکو به که‌مترین قوربانیدانیش زۆرترین ئه‌نجام به‌ده‌ست دێنێت .
خۆ ئه‌گه‌ر لە باشووری کوردستاندا سه‌رکرده‌یه‌کی کاریزما و بڕوا به‌گه‌ل جڵه‌وی خه‌باتی بگرتایه ده‌ست ئه‌وا نه‌ک هه‌ر ڕاستیه‌کان نەدەبونە خه‌ونی شاعیران به‌ڵکو خه‌ونه‌کانیش ده‌بوونه ڕاستی ، به‌ڵام له چاره‌ڕه‌شی کوردان‌دا هه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌کی هوشیارمان نییه و هه‌م سه‌رکرده‌یه‌کی کاریزماش جڵه‌وی ڕاپه‌ڕینه‌کانی نه‌گرتۆته ده‌ست ، ئه‌م دوو هۆکاره‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌میشه مێژوو دووباره بێته‌وه .
بۆ نمونه ئه‌گه‌ر چاوێك بگێڕینه‌وه به بزووتنه‌وه‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فای بارزاندا كه به بزووتنه‌وه‌ی ئه‌یلول به‌ناوبانگه، ئه‌وه‌ی كه‌وته سه‌ر شانی گه‌له‌كه‌مان زۆر به‌زیاده‌وه جێبه‌جێیان كرد له تۆماركردنی سه‌دان داستانی كه‌موێنه و به‌خشینی ده‌یان هه‌زار شه‌هید- له پێشكه‌شكردنی سه‌دان هه‌زار پێشمه‌رگه و هه‌زاران هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی دیكه ، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تییه‌كه له ئاستی ئه‌و به‌رپرسیاره‌تییه‌دا نه‌بوو كه كه‌وتبوویه ئه‌ستۆی و هه‌ر له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی شای ئێران و سه‌ددام حوسێن‌دا ئاشبه‌تاڵیان لێ‌كرد و ڕوویان کردە ئێران و ئه‌مریكا ، لە بەرامبەردا میلله‌تیان له نیوه‌ی ڕێ جێهێشت و ته‌نانه‌ت كه‌سانێكیش کە ئاماده‌ی ته‌سلیمبوون و هه‌ڵهاتن نه‌بوون زۆر بێ ڕه‌حمانه كه‌وتنه به‌ر په‌لاماردانی ده‌زگای پاراستن و به زۆری زۆرداری چه‌كه‌كانیان پێنهوی كرا و ملکه‌چ و بنده‌ستی دوژمنیان كردن.
له هه‌مان کاتدا ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک بده‌ینه دیرۆکی جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌وا زۆربەی لێدوانەکانی لە بەرژەوەندی داگیرکەراندا بووە و تەنانەت زۆر جار هەوڵی شێواندنی ڕاستیەکانیشی داوە.
جیاوازی تاڵەبانی لەگەڵ بارزانیدا لەوەدا بووە کە تاڵەبانی لە کردەوەدا هەنگاوی ئەرێنی ناوە و تەنها لێدوانەکانی زیاتر کوشندە بوون ، بەڵام بارزانی تەواو بە پێچەوانەوە زۆربەی کاتەکان لێدوانی ئەرێنی داوە بەڵام کردەوەکانی هێندە کوشندە و مەترسیدار بوون کە دەبێت هەزار ڕەحمەت بۆ داگیرکەران بنێرین .
ئەنجامی ناهوشیاری نه‌ته‌وایه‌تی و ترسەنۆکی بەرپرسانی شورا کرێکاریەکان بوو کە جارێکی دیکه هه‌ردوو سەرکردایەتی هاتنەوە مه‌یدان و وه‌کو مه‌ڕێکی بێده‌سه‌ڵات ملی خۆمان خسته‌وه ژێر ڕەحمەتی چه‌قۆیان ، هه‌رچی ئه‌م دوو سەرکردایەتیه به‌سه‌ریاندا سه‌پاندین نه‌ک هه‌ر خاوه‌نی هیچ هه‌ڵوێستێک نه‌بووین به‌ڵکو به‌بێ لێکدانه‌وه‌ی ئهنجامهکەی بۆمان جێبه‌جێ کردن .
ئه‌نجامی هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرتنی کوردانیش هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی ئه‌و دوو سەرکردایەتیه بکه‌ونه گاڵته‌کردن به ئه‌قڵیه‌تی کوردان و که‌سێکی وه‌ک بارزانی زۆر شانازی به‌وه‌وه بکات و بڵێت "زیاتر لە 3500 پێشمه‌رگه‌مان بۆ خاتری ده‌وڵه‌تی تورک به‌کوشت داوه" ، له هه‌مان کاتدا لێدوانه‌کانی تاڵه‌بانیش هیچ سنورێک نه‌هێڵێته‌وه و بەرهەمی یه‌ک ده‌ریا خوێنی کوردان بکاته خه‌ونی نێو هۆنراوه‌کان.
درێژەی هەیە .....
جەلال چوارتایی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست