لەم هەرێمە سەیرەدا پەنا بۆ كێ بەرین
Sunday, 08/04/2012, 12:00
لەكۆنەوە ووتراوە بۆئەوەى شتەكان تێك نەچن و وەبەكەڵكى بەكارهێنان بن پێویستە خوێیان پێ بكرێت یان ئەبێت تێكەڵ بەخوێ بكرێن وەهەروەها هەمومان ئەو ڕاستیە ئەزانین كە خوێ مادەیەكى پاك كەرەوەى زۆربەى خۆراكەكانە كە مەترسى میكرۆب و ڤایرۆس یان لێ ئەكرێت بەڵام ئەگەرهاتوو خوێیەكە خۆى تێك چووبوو وەپاكژى و پاكیەتى لەدەست دابوو چى بكەین .
لەهەموودنیادا ئەگەر هاووڵاتیان یان هەریەكێك لەتاكەكان سنوریان بەزاند ئەوە لەلایەن دەزگابەرپرسەكانەوە بەپشت بەستن بە یاسا لێپرسینەوەى لەگەڵدائەكرێت وە سزاى ئەو تاوانەئەدرێت لەسەرئەو تاوانەى كە ئەنجامى داوە كە نەدەبوو ئەنجامى بدات كە ئەویش یان ئەوەتا مافى كەسانى ترى پێشێل كردووە وەیان سنوورى ئازادى كەسانى ترى بەزاندووە .
ئەوەى لێرەدا ئەمەوێت باسى بكەم ئەوەیە كەلەم ووڵات وهەرێمەى خۆماندا ڕۆژانە ئەبینین كەچۆن داهاتى ئەم ووڵاتە بەبەرچاوى هەموانەوە ئاودیو ئەكرێت كەڕۆژانە بەسەدان تەنكەرنەوتى ئەم ووڵاتە لەسنورەكانەوە ئاودیو ئەكرێت بەبێ ئەوە تاكەكانى ئەم نیشتمانە بزانن داهاتەكەى بۆكێ یەو وەلەچى دا سەرف ئەكرێت .
وەبوجەى ووڵات و حكومەتەكەشمان لەدواى دواكەتنێكى زۆر كە ئەوە مانگى نیسانە تائەم كاتەش بووجەى ئەم ساڵەى كەواچوار پێنج مانگى بەسەردا تێپەڕى لە هەرێمە كەمان ڕەوانەى پەڕلەمان نەكراوەو ئەمەش یەكەم جارو یەكەم ساڵ نیە كەبووجە دوابكەوێت وە هەروەها ئەو هەموو نایەكسانى و گەندەڵیەى ئەگەر نە ڵێن تەواوى جومگەكانى دەسەڵاتى گرتۆتەوە ئەوە بەدڵنیاییەوە زۆربەى هەرەزۆرى گرتۆتەوە
وەبێ بەش كردنى ئەو هاووڵاتیانەى كەلەم هەرێمەدا سەربەلایەنە دەسەڵاتدارەكانین لەتەواوى ماف و ئیمتیازەكانیان وە هەروەها لەنەبوونى ئەو هەموو ناشەفافیەى كەلەم ووڵاتەدا لەگرێبەستیە نەو تیەكانەوە بگرە تا موچەى سەركردەكان و كارو پڕۆژەى كۆمپانیاكان و چەندان شتى تر وەلەدەست خستنە ناوەوەى حزب بۆتەواوى خوێندنگاو قوتابحانەو زانكۆكان و تەواوى دەزگاكانى ترى ئەم هەرێمە پێویستە پەنا بۆكێ بەرین خۆئەگەر ئەڵێن حكومەت و پەڕلەمان ئەوان خودى ئەوان خۆیانن كە ئەم كارەساتەیان بەسەر ئەم ووڵاتەداهێناوە مەگەر ئەوەئەوان نین لەسەڕێكەوتنى حیزبى پێش وەخت پۆستەكانى ئەم ووڵاتەلەسەرەوە بۆخوارەوەدابەش ئەكەن مەگەرئەوەهەرئەوان نین كە هاوو ڵاتیانى ووڵاتەكەیان ئاگادارى بوجەى سەفەرەكانى بەرپرسەكانمان نین وەئەوە مەگەرهەرئەوان نین ئەندام پەڕلەمان ئەكەن بەوەزیرو لەكاتێكدا خەڵك دەنگى پێ داوە بۆئەوەى لێ پێچینەوەلەگەڵ وەزیرەكان بكات نەك ببێت بەوەزیر بۆیە ئەبێت بڵێین كەئەمەحاڵى حكومەت و پەڕلەمانەكەمان بێت ئایا هاوولاتیان داواكاریەكانیان بۆكوێ بەرن بۆئەوەى گەندەڵى نەهێڵن و یەكسانى بەرقەراربێت لەم ووڵاتەدا بۆیە هەموومان نائومێن ئەبین وەپێویستە نائومێدیش بین لەپرۆسەى چاكسازى لەم هەر ێمەدا چونكە ئەگەر ئاولەسەرچاوەوەلێڵ بوو چۆن ڕون ئەبێتەوە وەیان ئەگەر خوێیەكە خۆى تێك چووچى بكەین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست