ئەو هەواڵانەى لە سایتى كوردستانپۆست وەك سەبق بڵاو دەكرێتەوە، پارتى پێچەوانەكەى دەكات
Friday, 29/01/2010, 12:00
تایبەت بە كوردستانپۆست
بەرپرسێكى باڵا لە ناو حیزبی پارتیەوە ئەوەى پێ راگەیاندین، كە پارتى لەمەودوا بۆ بە ناڕاست خستنەوەى ئەو هەواڵانەى، كە لە سایتى بوێرى كوردستانپۆستدا وەك سەبق و پێش روودانى بڵاو دەبنەوە، بڕیاری داوه پێچەوانەكەى بكات، ئەمەش بۆ ئەوەى بە خوێنەرەكانى ئەو سایتە بڵێت ئەو سایتە راستگۆ نییە، سەرچاوەكە ئەوەش دەڵێت، ئهگەر بێت و ئەو مەبەستەى، كە دەیانەوێت بیكەن و پێش روودانهکهی، ئهگهر دهست كوردستانپۆست بکهوێت و بڵاوببێتهوه، بە زیانیش بۆیان بگهڕێتهوه، نایكەن و پێچەوانەكەى دەكەن، ئەم سیاسەتەى پارتیشى بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە پارتى و راگەیاندنەكەى هیچیان پێنەماوە ئەو سیاسەتە تازەیە نەبێت كارى پێ بكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست