کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەڕی هەق

Tuesday, 16/02/2010, 12:00


كوردستان ئازادیی تیادانیە نە لەسەردەمی بەعس و نە لەسەر دەمی ڕژێمی كوردستانیش. لە سەردەمی بەعسدا ماڵ وێرانی و قڕ خستنە زمانی كوردی و گرتن و ڕاگواستن و كوشتن و بڕین و بەتەعریب كردن ... لە سەردەمی ئەم حكومەتۆكەیەشدا تیرۆر و زیندانی و لێدان و شاربەدەركردن و .....هتد. جیاوازی نێوان 1968_ 1991 بۆ 1991 _ 2010 تەنیا بەعس ڕووخاوە و جاشەكان ئازاد و سەربەست و خوێندن و نوسینی كوردیە جیاوازیەكی تریش زیادی كردوە لە بری گرتنی جاش و مستەشارەكان نوسەر و ڕۆژنامەنوس ئەگیرێ ... ئێمە بۆ دەژین؟؟ بێگومان لەم ووڵاتی قەزاو قەدەرەدا مرۆڤ خاوەنی خۆی نیە ، هەتا شەڕی براكوژی هەبوو كوڕی كوردیان بەكوشت داو یەكتریان تاوانبار دەكرد پاشان دەستیان خستە قوڕگی ئەم میللەتە و ماڵ و سامانی ئەم گەلە بەش مەینەتی بەش خوراوەیان تاڵان كرد ئێستەش بوە بەسەرەمی لێدان وكوشتنی رۆنامەنوسان ... ژیان لەم ووڵاتەدا هیچ مانایەكی مرۆڤایەتی نابەخشێت جگە لە هەڵخەڵەتاندن و فریودانی كۆمەڵیك كەس لە ڕوانگەی یارمەتیدانەوە. ئەگەر ڕۆژنامەنوسێك ڕاستیەكان باس بكات ئەوا دەچێتە خانەی تێكدەرەوەو بەكەسێكی وویژدان مردوی دەژمێرن و ئەگەر نووسەرێك ستونێك بنوسێ و ستایشیان نەكا ئەوا كەسێكی دوا كەوتوەو بێ ئینسافە.. نەدەتوای ڕاستیەك باس بكەی نە دەتوانی گەندەڵیەك ئاشكرا بكەی بێ سێ و دوو پیلانت بۆ داڕێژراوە. ئەمە چ قەدەرێكە تێیكەوتوین؟؟؟؟ لە ووڵاتانی خۆرئاوا ئەگەر پردێك بروخێ ئەوا وەزیری شارەوانی دەست لەكاردەكێشێتەوە و دەڵێ من بۆ ئەو پۆستە ناشێم چونكە نەمتوانی خەلەلی ئەو شوێنە چاك بكەم و هەزار نمونەی دیكە بە پێچەوانەوە لای ئێمە و لە كوردستان دزی داوێن پیسی و گەندەڵیەكانیان ئاشكرابكەیت یان دەتكوژن یان ئیهانەیەكی نا مرۆڤانەت لەگەڵ دەكەن كە خۆشتت لەبەر چاو بكەوێت ...
ڕۆژنامەنووس مانای ڕەقیبە بەسەر دەسەڵاتەوە مانای ئاشكراكردنی كەم وكورتیەكانە بەڵام بەمەرجێك نەچێتە بواری تەشهیر و جنێو و ناوزراندنەوە. ئەو شەڕەی كە لە سەدەى 16 و 17 لە ئەوروپا دەستی پێكرد بەناوی (شەرى رۆژنامەنووسی سەربەخۆ یاخوود راگەیاندنی ئازاد) كە ڕێڕەوی رەوشی دەسەڵاتی لە گەندەڵیەوە بەرەو ئاراستەی باش بوون و چارەسەر گۆڕی و ئیستاش هەموو چاوێك لەسەر پێشكەوتنی ئەوروپایە و زۆرینەی چاولێكەری لەوێوە سەرهەڵدەدات چونكە دەسەڵاتەكەیان باوەری بەقەڵەم و ڕەخنە هەبوو نەچوون رۆژنامەنووس و نووسەرەكان ڕاپێچی زیندانە تاریكەكان بكەن... بەڵام بەداخەوە لەكوردستان هەموو شتەكان پێچەوانە بۆتەوە
لەم مینبەرە ئازاد و سەربەخۆیەوە دەنگی هەق بڵند دەكەم هەر تاكێكی ئەم كۆمەڵگایە چ زانیاری و بەڵگەیەكی لەلابێت لەسە گەندەڵی ئەم مرۆڤ خۆرانە بە سوپاسەوە بینیرێ بۆ ئیمێلەكەم تا بەداداچونی بۆ بكەم و بڵاوی بكەمەوە... لێرەشەوە جاری شەڕی هەق ئەدەم جا با بزانم ئەوان سەردەكەون یان من؟
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە