کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەواڵێك لەناو ڕاگەیاندنى یەكێتى و سەتەلایتى گەلى كووردستانەوە

Tuesday, 18/08/2009, 12:00


سەعات 10 ى سەرلەبەیانى 16 / 8 / 2009 لەناو كافیتیریاى سەتەلایتى گەلى كووردستان بەئامادەبوونى ئازاد جووندیانى و جەمال حوسەین و كۆمیتەى ڕێكخستنى مەكتەبەكان و كادرو كارمەندانى تەلەفزیۆنى ناوبراو كۆبوونەوەیەكى فراوان ڕێكخرا بەمەبەستى چاوترساندن و تۆقاندنى كارمەندانى سەتەلایتى بەناو گەلى كووردستان ، لەكۆبوونەوەكەدا ئازاد علووج جوندیانى وەكوو هەمیشە ووتارێكى سەقەتى پێشكەش بە ئامادەبووان كرد و تێیدا ئەو كەسانەى بە مونافیق دایە قەڵەم كەدەنگیان داوە بەلیستى (گۆڕان) ئەوەشى پێڕاگەیاندن ئەوانە لاى ئێمە جێگایان نابێتەوە واتە هەركەسێك ئیسپات بوو لەسەرى دەنگى داوە بە گۆڕان بەبێ سێ و دوو دەردەكرێت شایانى باسە پێشتر و لە هەواڵێكى سایتى كووردستانپۆستدا بڵاوبووەوە كە 75% ى كارمەندانى ئەو سەتەلایتە دەنگیان داوە بەگۆڕان لەپێناوى گۆڕان كارى لەسستمى ئیدارى دەزگاكەیاندا و لادان و تڕۆكردنى (جەمال حسەین) كەزووڵم و زۆرێكى زۆرى لەكارمەندان كردووە و مەحسوبیەت و مەنسوبیەتى كردۆتە پیشەى خۆى ، ناهەقیەكى زۆر بەرامبەر بەخەڵك پەیڕەو ئەكات ئەوانەشى پیاوى خۆى بن ئۆتۆمۆبیل و یارمەتیان پێدەدات پلەو مووچەیان بەرز ئەكاتەوە ... هەرلەدرێژەى قسەكانیدا ئازاد جووندیانى باسى چاكسازى و پاكسازى كرد لە دەزگاكەدا هەموو كەس ئەزانێت گۆڕان كاریى بە ئازاد جووندیانى ناكرێ و لەناو دەریاى گەندەڵیدا نووقم بوە ، یەكێتى نیشتمانى (دایك) ى بیرچۆتەوەو داویەتە دەست قەدەرى ڕۆژگار بەتووندیش دەستى گرتووە بەكانتۆنەكەى خۆیەوە كەساڵانێكى زۆرە لەناو ڕاگەیاندنى یەكێتیدا درووستى كردووە لەڕێگەیەوە بنەماڵەو كەسووكارى خۆى پێدەوڵەمەند كردووەو بۆتە خاوەنى كۆمپانیاو تیجارەت و ڕەتڵى سەیارە و مۆنیكا و دابین كردنى پۆستى باش لەناو حزب و حكوومەتدا بۆ برا و خووشكەزاو كەسە نزیكەكانى خۆى هەرلەو كۆبوونەوەیەدا زۆرێك لە كارمەندان تاقەتى گوێ گرتنیان نەبوو لەئازاد جووندیانى و پیاوەكانى بۆیە كۆبوونەوەكەیان بەجێهێشت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە