هه‌ر لێره‌و له وێ ...... هه‌ر ته‌نیا کۆمه‌ڵێک پرسیار
Friday, 13/07/2012, 12:00
نوسینێکه خاتو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له رۆژنامه‌ی کۆردستانی نوێ ژماره 5829 هه‌ینی 13/7/2012 بڵاو کراوه‌ته‌وه . به باشمان زانی که چه‌ند پرسیارێکی له به‌ر چووه وه‌بیری بهێنموه له‌م نووسینه‌دا و زۆر به کو‌رتی و داواشی لێده‌که‌م ئه‌گه‌ر به ئه‌رکی نه‌زانی له ژماره‌ی داهاتوی کوردستانی نوێ بڵاوه‌بکاته‌وه وه‌ک ته‌واو که‌ری نووسینه‌که .
پرسیاره‌کان :
بۆچی به‌رپرسی یه‌که‌می یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان له به‌ریتانیا هه‌ر شاناز خانه و جێگره‌که‌شی هاوار حاجی یه؟
بۆچی جێگری به‌رپرسی یه‌که‌می یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان به ناو له ئۆرپا هه‌ر شاناز خانه و ته‌واو که‌ره‌که‌ش هاوار حاجی یه ؟
ئایا به لاواز کردنی ی ن ک له به‌ریتانیا تێر ئاوتان نه‌خوارده‌وه به‌ره‌و ئۆرپا ده‌جن؟
بۆچی به‌رپرسی کۆمیته‌ی ی ن ک له له‌نده‌ن هیچ ده‌وریكێ نیه ، ئه‌ی ئه‌ویش ده‌سکه‌لای خۆتان نیه؟
بۆچی هیچ کادرێکی ی ن ك ئاگاداری هیچ شتێک نیه و نازانێت چ ده‌گوزه‌رێت و بڕیاره‌کان چۆن ده‌درێن ؟
بۆچی باره‌گای ی ن ک له له‌نده‌ن داخرا .... بۆ ئه‌وه‌ی که‌س نه‌توانی به هیچ جۆرێک روو به ڕوتان بیته‌وه؟
بۆچی ته‌نها ئه‌و ئاهه‌نگ و فلیم و چالاکیه‌کانی له به‌ره‌تانیا ئه‌نجامده‌درین که شاناز خان و هاوار حاجی تێدا بێت بڵاو ده‌کرێنه‌وه ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست