کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قەڵەمێکی دەشتی گەرمیان

Sunday, 08/12/2013, 12:00





لە یادی مردنی قەڵەمێکی ئازادە . لە یادی کوشتنی کاک کاوە گەرمیانی ، وەک مرۆڤێکی بێ دەستەڵات لە بەرامبەر شەهید بوونت مل کەچین.

قەڵمێکی
سەرچڵی ماف
لە ناخ خاکە
بەرزبوە وە
تا
بوو بە
دارێکی چنار
لاپەڕەیەکی
کردەوە
لە ئاماری
دەستی گەندەل
خێوی گەندەڵ
بوو بە
تەورو
دار چناریان
بڕییەوە

خۆری ماف
تاریک بوو
لەشەرمە
کەوتە خوارەوە

دارێکی
شەتڵی گەرمیان
گۆلی گرت و
چەند لق و پۆی
لێ بوەوە
لەسەر
لقێکی خوێناوی
چەند پەپولەیەک
نێشتەوە
بەهەموویان
سرودیان
بۆ دادوەری
ئەوەتەوە

هیشتا
لە سەر چڵێکیان
یادی
قەڵەمی سەردەشت و
یادی قەڵەمی
سوران و
کاکە کاوە
دەکرێتەوە

دایکی کاوە
چاوڕوانە
کەی
کاوە
دێتەوە و
دەست لەملی دەکا
رۆحی
پەپولەیەکە
لە دەورو بەری
کەلارە
بۆ دادوەری
ئەژێتەوە

کاوە
ڕویشت
لە دوای خۆی
خێزانێکی
هەژارو
ژورێکی
رەق و تەق و
دایکێکی
چاو بەفرمێسک و
ژنێک
لە
خێزانی ئەنفال
بەجی هێشت و
‌ناوێکی
بۆ کۆرپەکەی
نە دۆزییەوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە