کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پارتى چى لە (31ى ئاب) بكات؟

Monday, 26/08/2013, 12:00

1286 بینراوە




رووداوەكەى (31ى ئاب) بە دوو پێوەر خیانەتى نیشتمانیە، یەكەم لەبەرئەوەى پەلكێشكردنى رژێمێكى فاشیستى خوێنڕێژ بوو بۆسەر خاكێكى ئازادكراو كە چەند ساڵێكى كەم بوو گەلى كورد ئەو رژێمەیان تیایدا بەنەفرەت كردو لەڕێى راپەڕینێكى جەماوەرییەوە وەدەریان نا، دووەمیش لەبەرئەوەى ئەو هێزە بە دەبابەو سوپاو سەربازو دەزگاى ئەمنییەوە هێنرایە سەر چەند هێزێكى ترى نەیارى بەعس، بەتایبەت یەكێتى نیشتمانى و چەندین گەنجى ئەم وڵاتەیان لەناوبرد و پەرلەمانى كوردستانیان ئەتك كرد.

لەدواى رووداوو خیانەتى (31ى ئاب)ەوە پارتى هەمیشە لەساڵیادى ئەو خیانەتەدا بێدەنگیی هەڵبژاردووە و ساڵانە لەوكاتەدا خۆى و راگەیاندنەكانى بەشتى دیكەوە سەرقاڵكردووە، بەڵام پاش تێپەڕبوونى (17) ساڵ بەسەر ئەو خیانەتەدا واپێدەچێت پارتى چاوو رووى كرابێتەوەو پێیوابێت خەڵكى رووداوەكەیان لەبیرچۆتەوە، یان لانیكەم جیلێك پێگەیشتوون كە نازانن (31ى ئاب) چییە؟ رۆژى شارى هەولێرە، یان دامەزراندنى پەرلەمان؟

هەربۆیە بەتایبەت لەدواى رووداوەكانى 17ى شوبات و دواى ئەوەى لقى چوارى پارتى لەسلێمانى (10) گەنجى كوردیان خەڵتانى خوێن كردو هێندەى تر رووناكییان كەوتەسەر، لەوكاتەوە زیاتر كەوتنەخۆ بۆ جوانكردنى روخسارى (31ى ئاب) لەزارى هەندێك بەرپرس و لایەنگریانەوە و ساڵانە لەیادەكەدا باس لە رووداوەكە دەكەن و بەدەستكەوتێكیش ناوى دەبەن بۆ گەلى كوردو داگیركردنى شارى هەولێرو بیناى پەرلەمان بەهۆكارى ئاوەدانكردنەوەى شارەكە دادەنێت.

ئەگەرچى بەپێچەوانەى پارتییەوە، یەكێتى لەدواى رێكەوتننامەى ستراتیژییەوە نەیتوانیوە راستەوخۆ رووداوى (31ى ئاب) بوروژێنێت كە تیایدا هەولێرى لەدەستدا، بەپێچەوانەوە پارتى بەرەو بەرەمزكردنى ئەو رووداوە هەنگاودەنێت و پێشبینیش دەكەم بەپێى ئەو ستراتیژیەتەى كارى لەسەردەكات، پارتى بەردەوام بێت لە جوانكردنى سیماى (31ى ئاب) و لە (10) ساڵى ئایندەشدا كاتێك رووداوەكە بەتەواوى كاڵدەبێتەوەو بەرگێكى ترى بەبەردا دەكرێت، ئەوكات پارتى (31ى ئاب) بكاتە دەستكەوتێكى گەورەى نەتەوەیی یان رۆژى ئاوەدانیی كوردستان یان هەر ناوێكى تر.

جێى داخە لەكوردستان دادگایەك نیە كە ئەو دەسەڵاتەى هەبێت بەناوى هەموو گەلەوە قسەبكات و خیانەت و نیشتمانپەروەرى لەیەك جیابكاتەوە، بۆئەوەى رووداوى (31ى ئاب) یەكلایی بكاتەوەو بێلایەنانەو یاساییانە لێى بكۆڵێتەوە، بۆیە ئەوەى ماوەتەوەو قسەى هەیە لەگۆڕەپانەكەدا دەنگى كزى جەماوەرو دەنگى پارتییەكانەو هیچى.



ئێستاش كە لەساڵیادى (31ى ئاب) نزیك دەبینەوە، ئەوەى وەك ئەركێكى ئەخلاقى و نیشتمانى ئەكەوێتە سەر پارتى دیموكراتى كوردستان لەبارەى رووداوەكە، ئەوەیە روونكردنەوەیەكى فەرمى بڵاوبكەنەوە لەزارى وتەبێژەكەیان یان سەرۆكەكەیانەوەو تیایدا پێمان بڵێن كە (31ى ئاب) رۆژێكى مێژوویی گەورەیە بۆ كورد و دەچێتە پاڵ دەستكەوتە مەزنەكانى ترى وەك دروستكردنى پەرلەمان و حكومەت و شۆڕشەكانى ئەیلول و گوڵان و ...هتد، ئەگەرنا هەربە فەرمى دان بنێن بە هەڵەكەیانداو داواى لێبوردن لەگەلى كورد بكەن لەو خیانەتە گەورەیەى ئەنجامیان دا.






چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)