یه‌کێتی داوا له سه‌ر گۆڤاری لڤین و د. فائیق گوڵپیش داوا له سه‌ر تاڵه‌بانی تۆمار ده‌کات
Tuesday, 14/04/2009, 12:00
2250 بینراوە
نوێکراوه‌ته‌وه: کوردستانپۆست ژماره‌ی 87ی گۆڤاری لڤین بڵاوده‌کاته‌وه، که په‌یوه‌سته به‌و ههوالهوه.ئه‌مڕۆ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، به ناوی که‌سوکاری قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه داوایه‌کی یاساییان دژی گۆڤاری لڤین که ئه‌حمه‌د میره خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌رێتی هه‌روه‌ها ڕاسته‌وخۆ دژی و د. فائێق گوڵپی تۆمارکردووه، گوایه لێپرسراونی ئه‌و حیزبه له دوای کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، هه‌ڵساون به دزیی و ڕاوو رووتی شاره‌که و بانکی هه‌ڵه‌بجه‌شیان تاڵانکرد.
سبه‌ینی چه‌ند لایه‌نێکی په‌یوه‌ندییدار ورده‌کاری ئه‌م هه‌واڵه، له کوردستانپۆست و ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتیی بڵاوده‌کاته‌وه، له‌گه‌ڵ نووسینێکی د. فائیق گوڵپی.
پهیامنیرهکهمان له سلێمانییه‌وه پێی راگه‌یاندین، که له به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و یه‌کێتیی نیشتیمانی که ڕێگای دادگایان کردۆته میتۆدێک بۆ ترساندن و تۆقاندنی ده‌نگه ئازاد و سه‌ربه‌خۆکانی کوردستان، له‌و ڕێگایه‌وه ده‌یانه‌وێت هه‌رچی ده‌نگی ناڕازه به ناوی یاساوه کپی بکه‌ن، بۆیه وه‌ک ئاگادارکراینه‌وه، که د. فائیق گوڵپیش له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا به‌نیازه به هه‌مان شێوه داوایه‌کی یاسایی دژی خوودی جه‌لال تاڵه‌بانی تۆمار بکات، له‌و داوایه‌دا تاڵه‌بانی له سه‌ر ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه به‌ره‌وه ڕووی دادگا ده‌کاته‌وه:
1) له شه‌ڕی ناوخۆدا برایه‌کی د. فائیق که پێشمه‌رگه‌ی پارتیی بووه، ده‌ست یه‌کێتی ده‌که‌وێت و به ڕۆژی ڕووناک وه‌ک دیلێک ده‌یکوژن.
2) له کاتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا که‌سوکاره‌که‌ی که بریتیبوون له دایک و برا و ژنبرا و برازایه‌کی به‌ر کیمیابارانه‌که که‌وتوون، هێزه‌کانی یه‌کێتی هۆکاربوون بۆ تیاچوونیان، چونکه ڕێگایان پێنه‌دان له هه‌ڵه‌بجه ده‌ربازببن و کردیانن به خۆراکی ئه‌و هیزه ئاسمانییه‌ی رژێمی به‌عس.
3) دوای ته‌واوبوونی کیمیابارانه‌که، هێزه‌کانی یه‌کێتی هاتنه نێو ماڵه‌کانه‌وه و ماڵی دایک و براکه‌یان به تاڵان برد.
(ئه‌م سێ خاله‌ی سه‌ره‌وه تاڵه‌بانی وه‌ک به‌رپرسی دووه‌م، که سکرتێری ئه‌و حیزبه بووه، لێی به‌رپرسه)
4) وه‌ک به‌رپرسی یه‌که‌میش خوودی جه‌لال تاله‌بانی ده‌گرێته‌وه، ئه‌ویش ئازادکردنی ئه‌و فڕۆکهوانهیه، که به ده‌ستی خۆی به‌ره‌ڵای کرد.
ئه‌م هه‌واڵه درێژه‌ی ده‌بێت، له ڕۆژانی داهاتوودا و له مێدیاکانه‌وه چاوه‌ڕوانی ڕووداو و زانیاریی دیکه‌بن.
تکایه لێره‌وه گۆڤاری لڤین ژماره‌ی 87 ڕۆژی 15 - 3 - 2009 لاپه‌ره 10 بخوێننه‌وه، تێیدا راستییه‌کان یه‌کێتی تووره کردووه.
http://www.kurdistanpost.info/lvin/87.pdf