دەزگایى كۆنتڕۆڵى جۆرى لە هەولێر، نورەددین حامدى بەڕێوەبەرى دابەشكردنى سوتەمەنى هەولێرى بە گەورەترین ساختەكارى بەنزینەوە ئاشكرا دەكا،،،،
Tuesday, 02/02/2010, 12:00
دەستەڵانى خۆجێیەتى هەولێرو سلێمانى بەوەشەوە ناوەستن، كە ئەو سوتەمەنیەى كە لە لەلایەن حكومەتى بەغدادەوە بۆ شارەكانى كوردستان دابینكراوە وەك بەشە نەوت و بەنزین و گازو غازى شل و نەوتى ڕەش و قیرى خەست، كە بەنرخێكى دیارى كراو دەگاتە شارەكانى كوردستان و ئەمانیش باجى خۆیانى لێهەڵدەگرن و بە نرخى بازاڕى ڕەش بە هاوڵاتیانى دەفرۆشنەوە، كە بە ئاشكرا دزى و لە بەشە سوتەمەنى هاوڵاتیانى كوردستان دەكەن!
نەك هەر ئەمە چارەكى ئەو بەشە لە كوردستان دابەش دەكەن و بەشەكانى دیكە ئاودیوى ئێران دەكەن و بە دۆلار بە كۆمپانیا ئێرانیەكانى دەفرۆشنەوەو بۆ بەندەرى عەباس لەسەر كەنداوى عەرەبى و دەریاى قەزوین و خەزەرى ڕەوانە دەكەن!
هەموو ئەو دیاردانە بەلایەك!
گەورەترین و دزێوترین دیاردەى ساختەكارى لەلایەن ئەندازیار نوردەددین حامد بەڕێوەبەرى دابەشكردنى سوتەمەنى هەولێر كە بەشەریكەكەى نەوزاد هادى نەزاد ڕۆكن ناسراوە ئاشكرابووە، كە ئێوارەى ئەمڕۆ 13 تەنكەر سوتەمەنى لە جۆرى بەنزینى بێجیان بۆ كۆگاكانى بەنزینخانە ئەهلیەكان ناردووە بە ناوى بەنزینى موحەسەن و سۆپەر كە گوایە لە كازاخستانەوە بە ئێراندا بۆ هەولێر هاتووە، دواى ئەوەى بەنزینخانەى شێر، كەسەر بە بنەماڵەى بارزانیەو لەسەر ڕێگایى هەولێر_ سەڵاحەدینە وبە و ساختەكاریەیان زانیوەو هەر 13 تەنكەرەكەیان بۆ دەزگاى كۆنترۆِڵى جۆرى ناردوەو لە پشكنیندا بە بەنزینى بێجى دەرچووەو، هەر ئەم ئێوارەیە لێژنەیەك بۆ ئەو گەندەڵى و ساختەكاریەى نوردین حامد شەریكە دزەكەى نەوزادى ڕۆكن پێكهاتوەو ، نەوزاد لەترسى ئەوەى كێشەكە نەكا زۆر گەورەبێ و هاوڵاتیان بزانن، بە ڕێگەى شەخسى خۆیەوە بە ناوى نەزانین و ماندووبوون و زمان نەزانینى شۆفێرەكان كە عەرەبن، لەلاى بنەماڵە پاكانەى بۆ خۆى و نوردین حامد كردووە!
بۆ ئاگایى هاوڵاتیان نوردین زیاتر لە 23 ڕۆژ لە لوبنان و سوریاو ئوردن و میسر بۆ گەشت لەسەر حسابى ئەو دزیانەى كە لە خەڵكى هەولێرى كردووە، ئەو گەشتەى كردوەو!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست