ئایا ئیدریس بارزانی دڵی وه‌ستا، یان کوژرا؟
Monday, 26/04/2010, 12:00
شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران له 22 / 9 / 1980، هۆکاری ئه‌وه‌بوو، که عێراق داوای دورگه‌ی ابوموسی و ته‌نبی گه‌وره و ته‌نبی بچوکی له ئێران کرد، گوایه ئه‌مانه به‌شێکن له خاکی عیراق و ئێران داگیری کردووه. سه‌ره‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه زیاد له ملیۆنێک مرۆڤی تیا له ناوچوو، ژماره‌یه‌کی نادیاریش بریندار و که‌مئه‌ندامی لێکه‌وته‌وه، به هه‌زارانیش ماڵ‌وێران و سه‌رگه‌ردان بوون، سه‌رجه‌می زیانه‌کان گه‌یشه 400 ملیار دۆلار. دواییش به بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌ککگرتووه‌کان ژماره (598) ئێران له ناچارییدا بڕیاره‌که‌ی جێبه‌جێ کرد و له رۆژی 20 / 8 / 1988 شه‌ڕ له نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌دا وه‌ستێنرا.
رۆڵی کورد، له نێوان شه‌ڕی ئێران و عێراقدا ته‌نها رۆڵی جاشایه‌تیی و به‌جێهێنانی فه‌رمانی ئه‌و دوو ده‌وله‌ته بووه، که سنوری نێوانیان کورد نشین و خه‌ڵکی سڤیلی کورد بوو. ئه‌و ژماره‌یه‌ی که سه‌رچاوه‌کان مه‌زه‌نده‌ی ده‌که‌ن گوایه ملیۆنێک مرۆڤ کوژراوه له راستییه‌وه دووره، به‌ڵکو به‌ته‌نها کوردی هه‌ردوو وڵاته‌که نزیکی نیوملیۆنی لێکوژراوه، چ به چه‌کی کیمیاوی، چ به ئه‌نفال و ده‌ربه‌ده‌ریی و ناوچه‌چۆڵکردن ... هتد. به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاویی و ئه‌نفالکردنی کورد، به‌شێک بوون له ته‌واوکه‌ریی ئه‌و شه‌ڕی عێراق و ئێران. دیاره سیاسه‌تی به‌رپرس و سه‌رانی کورد و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانیش هۆکارێکی تر بوون، که کورد له‌و شه‌ڕه‌دا بکرێته خۆراک، رق و تۆڵه‌ی به‌عس به‌سه‌ر کورددا شکایه‌وه و ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی لێکه‌وته‌وه.
سه‌ره‌تای چیرۆکه‌که لێره‌وه ده‌ست پیده‌کات:
ساڵی 1982 ئیدریس بارزانی بوو به‌هۆی كوشتدانی 600 بارزانی له‌كاتی شه‌ڕی ئیراق - ئیران، ئه‌ویش له هێرشێكی جمهوری ئیسلامی، له شه‌ڕێکدا، که سه‌رچاوه‌که بۆی نووسین ده‌ڵێت: به ته‌واوی له بیرم نه‌ماوه (ئایا شه‌ڕی دیزفول بوو، یان شه‌ڕی خه‌فاجی)، له‌و شه‌ره‌دا هه‌زاران كوژراوی سوپای پاسدارانی لێكه‌وته‌وه زۆربه‌ی لاشه‌كانیش كه‌وتنه ده‌ست حکومه‌تی عێراق، له نێوانیادا زۆربه‌ی ته‌رمی بارزانیی تێدابوو، که تا ئیستا که‌س باسی لێوه ناکات، ئه‌وه‌ی رووی دا بۆ سه‌دامیش كارێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو، کاتێک بینی ئه‌و کوژراوانه بارزانیی تێدایه، چونکه‌نه‌یده‌زانی به‌و شێوه‌یه به‌رزانییه‌کان شانبه‌شانی سوپای ئیسلامی شه‌رێک ده‌که‌ن، دژی وڵاته‌که‌ی خۆیان، که شه‌ڕی ئه‌وان نییه، به‌تایبه‌تی له خودی مه‌سعود زۆر تووڕه بوو، چونکه مه‌سعود زیاتر پیاوی سه‌ددام بوو، وه‌ک له ئیدریسی برای. سه‌ددام وای هه‌ست ده‌کرد، مه‌سعود له ژێره‌وه خیانه‌تی لێکردووه و بۆ ئه‌وان کار ده‌کات.، تا له دواییدا بۆی روون بووه‌وه.
وه‌ک ده‌زانرێت پێشتر سه‌ددام داوای له بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی کردبوو، هه‌روه‌ها وشیاریشی دابوونێ، كه پێشكه‌وتن و جاشایه‌تییکردن بۆ سوپای ئێران سه‌ره‌نجامێکی خراپی لێده‌که‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ر بێت‌و بۆ سه‌ر هه‌ر جێگایه‌ک له خاکی عێراق، پێش سوپای پاسداران بکه‌ون، كارێكه قابیلی قبوڵ نابێت، ئینجا له‌هه‌ر شوێنێك شه‌ڕی تێدا بکه‌ن و هاوكاری سوپای ئێران بكه‌ن، ئه‌و شوێنه بکه‌وێته ده‌ست ئێران، ئه‌وا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی كاردانه‌وه‌یه‌كی قورس بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌و شار و لادێیانه‌ش وێران ده‌كات، كه له‌گه‌ڵ سوپای ئێران‌دا هێڕشی بۆ ده‌كه‌ن، دانیشتوانه‌که‌شی ده‌داته به‌ر چه‌کی کیمیاوی.
به‌كوشتدانی ئه‌و 600 بارزانییه هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نایه‌وه، چونكه ئیدریس بێ پرسیکردن به كه‌سێک، ئه‌م كاره‌ی كردبوو، واته مه‌سعودی برای لێ ئاگادارنه‌کردبووه‌وه، ئیدریس وه‌ك هاوكارییه‌ک بۆ ئێران ئه‌مه‌ی کرد. هه‌موو کوژراوه‌کانیش له عه‌شره‌تی بارزانی بوون. ئه‌وسا شێخ موحه‌مه‌د خالید زۆر له‌وكاره تووره ده‌بێت، مه‌سعود ئاگادار ده‌كاته‌وه، که له تۆڵه‌ی کوشتنی به‌رانییه‌کاندا، هه‌موو بڕیاریانداوه، ئیدریس ده‌بێت بکوژرێته‌وه، به‌ڵام نه‌یانتوانی له کاتی خۆیدا و پێش ئه‌وه‌ی کاره‌ساتی دووه‌می به‌دوادا بێت، که هێنانی سوپای پاسداران بوو بۆ سه‌ر حاجی هۆمه‌ران، بڕیاری ته‌واوی بده‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ش بووه هۆی له‌ناوبردنی ژماره‌یه‌کی زۆری دیکه‌ی بارزانییه‌کان، به‌لام با پێشه‌کی و به کورتی باسی په‌یوه‌ندی کوڕه‌کانی مه‌لا مسته‌فا بکه‌ین له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ده‌زگا موخابه‌راتییه‌کان.
|
مەلا مسته‌فا بارزانی و ئیدریسی کوڕی وه‌ک جێگر |
ئه‌وه‌ی لای زۆربه‌ی خه‌ڵک شاراوه‌یه، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یه، که کوڕانی مه‌لا مسته‌فا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان و وڵاتانی تردا په‌یدایان کردبوو، به‌تایبه‌تی پاش ئاشبه‌تاله‌که‌ی ساڵی 1974، ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم (سه‌رچاوه‌که)، که هه‌ر یه‌که له کوڕانی بارزانی په‌یوه‌ندیی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ ده‌زگا سیخوڕیی و موخابه‌راتییه‌کان په‌یداکردبوو، که‌م تا زۆر پیاوی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بوون، بۆ نموونه په‌یوه‌ندی مه‌سعود له‌گه‌ڵ تورکیا و عێراق به‌هێزتربوو، وه‌ک له ئیدریسی برای، ئیدریسیش له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیادا په‌یوه‌ندی به‌هێزتربوو، جگه له‌وه‌ی هه‌موویان پیاوی سوریا و وڵاتانی دیکه‌ش بوون، په‌یوه‌ندی مه‌سعود به خوودی سه‌ددام زۆر به‌هێزتر بوو، وه‌ک له ئیدریس، زۆربه‌ی ئه‌و جاش و ئه‌نفالچییانه، ده‌رگای کراوه‌بوون له‌به‌ر ده‌م په‌یوه‌ندییه‌کانیان.
پاش کوشتنی بارزانییه‌کان له ساڵی 1982 به چه‌ند مانگێک سوپای ئیران به‌هاوكاری پارتی بۆ یه‌كه‌مینجار به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕی له كوردستان كرده‌وه له ژێر فه‌رمانده‌ی ئیدریس بارزانی، له هێرشێكی گه‌وره و كتوپڕدا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی حاجی هۆمه‌ران، توانیان زیانێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی مادیی و گیانی به سوپای عێراق بگه‌یه‌نن، ته‌نانه‌ت چه‌ندین جاش و به‌كرێگیراوی تێدا كوژرا.
ئه‌مجاره سه‌دام هینده‌ی تر هار بوو، له كاردانه‌وه‌یه‌كی وه‌حشیانه‌دا، که ساڵی 1983 ده‌کات، په‌لاماری ئوردوگای بارزانییه‌كانی دا، له قوشته‌په و به‌حركه، زیاتر له 7000 بارزانی مێرمنداڵ و پیاوی ئه‌نفال كرد، پاشان په‌لاماری خزمه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا له موسڵ و براكانی مه‌سعود و ئیدریس له به‌غدا، هه‌موویانیان له‌ناو برد ، ته‌نانه‌ت شێخ عوسمانی سه‌رۆک عه‌شره‌تی بارزان و کوڕه‌کانی کوژران. ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه زوربه‌ی ئه‌و بارزانییانه‌ی، كه له ئوردوگاكان ڕاپێچی مه‌رگ كران، هیچیان خۆشییان به ماڵی مه‌لا مسته‌فا نه‌ده‌هات، هه‌موویان له‌گه‌ڵ شێخ عوسمانی کوڕی ئه‌حمه‌دی خودانی به‌رزاندا بوون.
ئه‌مانه بوونه قوربانی سیاسه‌تی چه‌وتی ئیدریس بارزانی و نۆكه‌رایه‌تی بۆ جمهوری ئیسلامی ئێران.
ئه‌مجاره‌یان ئیدریس به خه‌ستی كه‌وته به‌ر هێرشی بنه‌ماڵه، ته‌نانه‌ت خودی مه‌سعودیش نه‌یتوانی به‌رگری له ئیدریسی برای بكات.
خزمه‌كانیان هاتن و ڕاشكاوانه به مه‌سعودیان ووت: ده‌بێ ئیتر ئیدریس له تۆڵه‌ی ئه‌و بارزانییانه بكوژرێته‌وه، بۆیه مه‌سعودیان ناچار كرد ڕازی بێت، تاكه مه‌رجی مه‌سعود ئه‌وه بوو، كه نابێت له به‌ر چاوی ئه‌و، ئه‌م کاره ئه‌نجام بدرێت.
جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌که، چه‌ند ساڵێکی پێچوو، چونکه ئه‌و کاته له‌وه ده‌ترسان، حکومه‌تی ئێران به‌مه بزانیت و له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌دا ئێران، سزای مه‌سعود و ئه‌وانیتریش بدات، له‌و هه‌موو ماوه زۆره‌دا به‌دووی پلانێکی وه‌هاوه‌بوون، که که‌س هه‌ستی پێنه‌کات و ده‌سته‌که‌یان نه‌که‌وێته روو.
له‌و کاته‌شدا، ئاشکرایه ته‌نها مه‌ترسییه‌ک بۆ مه‌سعود وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارێکی بنه‌ماڵه، که سڵی لیده‌کرده‌وه ته‌نها ئیدریسی برای بوو، جێگای پێ له‌ق بکات، له دڵه‌وه حه‌زی به دوورکه‌وتنه‌وه‌ی ئیدریسی برای ده‌کرد، بۆیه بڕیاری سه‌رۆکه‌کانی عه‌شره‌تی بارزان، به قازانجی پاشه‌ڕۆژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ده‌گه‌ڕایه‌وه، تا له‌م برایه‌یه‌ش رزگاری بێت، که له دایکه‌وه برای نییه، هه‌روه‌ها براکانی تر بۆ ئه‌م زۆر جێگای مه‌ترسی نه‌بوون. به‌ڵام خۆی حه‌زی نه‌ده‌کرد، له به‌ر چاوی ئه‌مه‌وه ئه‌و کاره ئه‌نجام بدرێت، له هه‌مانکاتیشدا ویستی وه‌ک پاکانه‌یه‌ک بۆ سه‌ددامیش ئه‌و هه‌واڵ و بڕیاره‌ی پێڕابگه‌یه‌نێت. بۆیه له رێگای یه‌کێک له جاشه‌کانه‌وه، که گومان ده‌کرێت ته‌حسین شاوه‌یس بووبێت، ئاگاداری سه‌ددام کرایه‌وه، به‌مجۆره رژێمی به‌عسیش هاته ناو داڕشتنی پلاندانان بۆ کوشتن و له‌ناوبردنی ئیدریس بارزانی، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌زانرێت، مه‌سعود چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک پێش کوشتنی ئیدریسی برای، به‌ره‌و تاران و که‌ره‌ج رۆیشت و دوورکه‌وته‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا پلانی كوشتنی ئیدریس جێبه‌جێکرا.
لە کاتژمێر 6ی سەر لە بەیانی رۆژی 31 / 1 / 1987 فڕۆکه‌کانی حکومه‌تی عێراق بۆ یه‌که‌مین جار ده‌چنه زێوه‌ی سه‌ر به ناحیەی سلیڤانای شاری ورمێ، پاش کوشتنی ژماره‌یه‌کی زۆر له په‌نابه‌رانی ئه‌و شوێنه، که زۆربه‌یان دانیشتووی ناو جه‌مالۆنه‌کان ده‌بن، هه‌ر ئه‌و پلانی کوشتنه‌که جێبه‌جێ ده‌کریت، دوای ئه‌وه ده‌ڵێن، گوایه له گرمه و ناڵه‌ی ته‌یاره‌که دڵی وه‌ستاوه، به‌مجۆره ئیدریس ماڵئاوایی دەکات و لە تەنیشت بارزانیی باوکیه‌وه دەنێژرێ.
تا گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سعود هه‌موو شتێك ته‌واو بوو.
شایانی باسه، که له دواییدا مه‌سعود له تۆڵه‌ی به‌رزانییه ئه‌نفالکراوه‌کاندا بۆ هه‌ر یه‌کێک بڕێک پاره‌ی زۆری له سه‌ددام وه‌رگرت، بۆ دوورخستنه‌وه و گومانی هاریکاریکردن له کوشتنی ئیدریس، به‌هۆی ئه‌وه‌ی، ئه‌و بارزانییانه‌ی دوای پارتی که‌وتبوون زۆربه‌یان لایه‌نگری ئیدریس بوون، مه‌سعود ترسی ئه‌وه‌ی لێ نیشتبوو که بکه‌وێته به‌ر تۆڵه‌ی لایه‌نگره‌کانی ئیدریس و بیکوژنه‌وه. هه‌ر له به‌ر ئه‌و ترسه بوو، نێچیره‌ڤانی کوڕی ئیدریسیان کرده ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی، چونکه ئه‌و کاته نێچیرڤان بارزانی گه‌نجێکی هه‌رزه‌کار بوو، هیچ ئه‌زمونێکی سیاسیی نه‌بوو، ئه‌گه‌ر مه‌سعود بارزانی ترسی له تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی لایه‌نگره‌کانی ئیدریس نه‌بوایه، ئه‌وا هیچ کاتێک رازی نه‌ده‌بوو، منداڵێکی که‌م ئه‌زمونی وه‌کو نێچیر بکاته ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی، ته‌نانه‌ت مه‌سعود کچه‌که‌ی خۆشی دا به نێچیرڤان تاوه‌کو لایه‌نگرانی ئیدریسی برای تۆڵه‌ی لێ نه‌که‌نه‌وه.
مه‌سعود به‌م كاره ڕێگای ئه‌وه‌ی بۆ خۆش بوو، كه بوو به جێگری باوكی، بوو به سه‌رۆكی پارتی. له‌لایه‌كی تریشه‌وه دڵی خزمه‌كانی ڕازی كرد، به‌ڵام تا که‌ی؟ ئه‌مه پرسیارێکی گرنگه و هێشتا چیرۆکه‌که کۆتایی نه‌هاتووه.
سه‌رچاوه:
1) په‌نابه‌رێک و ئه‌ندامێکی پارتیی له (ساڵی 1975)
2) که‌سێکی بارزانی دانیشتووی ئه‌وروپا.
3) که‌ڵک وه‌رگرتن له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی مێژوویی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست