لەبەرامبەر پەیامەکەی کۆسرەت بۆ خەڵکی سلێمانی..پارتی لە٢٥/٢پەیامی ئاراستەی کۆسرەت کرد
Sunday, 27/02/2011, 12:00
ڕووداوەکانی سلێمانی زۆر هەڵدەگرێت قسەی لەبارەوە بکرێت گەمەکان تائێستا تەموومژاوین ونازانرێ کەی بەتەواوی دەڕەوێتەوە ،بەڵام تەنها کەسێك کەویستی ئەم ڕووداوانەی سلێمانی بۆ بەرژەوەندی خۆی بقۆزێتەوە کۆسرەت ڕەسول بوو. بێهیوا بوونی کۆسرەت لەدانانەوەی بۆ خولێکی تر لەلایەن مسعودەوە بە جێگری خۆی وقبوڵ نەکردنی کۆسرەت بەشەخسی هەرکاتێك پارتی بیر لەوپۆستە بکاتەوە گەر بیدا بەیەکێتی کۆسرەتی تووشی هیستریا کردبووبەئیهانەیەکیگەورەشی دەزانی بۆ خۆیی وهەوادارانیشی تووشی نیگەرانی کردبوو،لەلایەکی تریشەوە لەناوخودی یەکێتی خۆری لەئاوابونا بووتەنها شتێك کەهێشتبوویەوە لەناو یەکێتی پارە بوو چونکە بەنەمانی باڵی ڕیفۆرم لەناو یەکێتی هیچ پشت وپەنایەکی نەماو لەبەردەم مەلابەختیارو هێرۆ زەلیل ببوو
کۆسرەت رەسوڵ ئەوەندەی لەهەوڵی تۆڵەکردنەوە بوو لەپارتی ئەوەندە لەخەمی توانەوەی باڵەکەی نەبوو لەناو یەکێتی چونکە وابیری ئەکردەوە هەرواش ئەبوو گەر ئەو تۆڵەکردنەوەی بۆ بچوایەتە سەر ئوتوماتیکی باڵەکەی لەناویەکێتی لەهەڵکساندا دەبوو چونکە هەموومان دەزانین ئێستا تەنها کەسێك کە لەهەوڵی لێدانی بەرژەوەندی پارتیە کۆسرەت وشوێن کەوتوەکانیەتی،بەهاتنە پێشی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی هەلی زێڕینی کەوتە دەست کۆسرەت بۆ بەدیهێنانی خەونەکەی ،کۆسرەت ئەوەندەی لەخەمی دەرپەڕاندنی پارتی بوو لەسلێمانی تەنانەت خۆپیشاندەرانیش ئەوەندە بیریان لێ نەئەکردەوە لێرەدا ناتوانین تاوانباری بکەین بەبوونی دەستی کۆسرەت لەئاراستەکردنی گەنجان بەرەو لقی ٤،بەڵام هەمووهەوڵەکانی لەوپێناوەدا بوو هەر لەبڵاوکردنەوەی پڕووپاگەندەکان کەبەئاراستەی بەرزکردنەوەی کێرڤی دەسەڵاتی لەناوچەکەو پیشاندانی بەپارتی کەئەوە منم کۆسرەت چۆنم بوێ هاوکێشەکان دەگۆڕم ئاراستەکردنی پەیامەکەشی بۆ خەڵکی سلێمانی لە١٩/٢ هەر ئاماژەیەك بوو بۆپارتی ،نێچیر بارزانیش لەکۆنگرەکەیدا ئاماژەیدا بەبوونی دەستێك لەپشت پەلامارەکانی لقی٤،کۆسرەت هەرزو ویستی ئەم شانۆگەریەش لەهەولێر تاقی بکاتەوە وهەیبەتی خۆی پیشانی بنەماڵە بدات ولەبەرامبەر ئەو ئیهانەیەی پێی کرا تۆڵەکی دووبەرابەر بکات بەڵام پارتی هەرزوو درکی بەو پیلانە کردوو نەخشەکەی هەڵوەشاندەوە و بەهێنانی خەڵکی هەولێر بۆ سەرجاددەو بەرزکردنەوەی وێنەی مسعود ومەلا وئیدریس لە کەرنەڤاڵێکی گەورەداو پیشاندانەوەی هەمووڕۆژێك ئەوپەیامەی ئاراستەی کۆسرەت کرد کەئەوەی لەسلێمانی بۆت چووە سەر لەهەولێر دەبێ بەو ئاواتەوە سەر بنێیتەوە،لێرەدا ئەبێ ئەوەش بووترێ کەجارێ نازانرێ کەئایا تاچ ڕادەیەك گۆڕان وئەوانی تر بەشدار بوون لەو پیلانەی کۆسرەت .ئێستاش دەبینین کۆسرەت لەدوای سەرنەکەوتنی هەوڵەکانی دوورەپەرێز وەستاوەو لەچاوەڕوانی فریادڕەسێکدایە تا لەوبارە ئاڵۆزە دەروونیەی ڕزگاری بکات وهەیبەتی شکاوی لەلایەن بارزانیەوە بۆبگێڕێتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست