کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵبژاردنیش چارەسەر نى یە

Tuesday, 02/03/2010, 12:00


هەڵبژاردنى نوێنەرانى كورد بۆ پەرلەمانى عێراقى رەمزو دروشم و نیشانەى كێشەى نێوان دەسەڵاتى باشوورى كوردستان و بەغدا نى یە تەنانەت ئەگەر زۆرایەتى پەرلەمانى عێراقیش لە كوردان پێك بێت و هەموو لایەنە كوردیەكانیش كۆكو تەباو هاوپەیمانێكى رەمزى بن چونكە ئەو جۆرە پێكهاتانە پێكهاتەى حیزبى و دەستەگەرى كاتین و دەچێتە چوار چێوەى بەرژەوەندى تایبەتى سەرانى لایەنەكانەوەو دژە نەتەوەیى و نیشتیمانیە ، سەرانى دەسەڵاتدارى بەغداش نەسەرانى كورد لە بەغداو نەگەل و نە دەسەڵاتى باشورى كوردستانیش بە هیچ نازانن و مل بۆ هیچ داخوازیەك نادەن كە بۆ كوردو گەلانى ترى كوردستان قازانجى هەبێت وەك توركومان و ئەرمەنى و كلدو ئاشورى و سریانى كە ئەو گەلانەو لایەنەكانیشیان جیا لە خۆخۆرى خۆیان بەسەر لایەنگرى بەغداو كوردستاندا دابەشبوون هەندێك پێكهاتەى كوردیش هەیە لەگەڵ دەسەڵاتى باشوورى كوردستاندا نى یە و لە دژیشى كاردەكات و لەگەڵ دەسەڵاتى بەغدا دایە كە پێكهاتەى بیرى مەزهەبى و خێڵەكین و هەمان رێڕەوى حیزبى دەستەگەریانەشن ، ئەو جۆرە پێكهاتەو پێكهاتنە خراپانەیە خۆى لە خۆیدا لەدژى نەتەوەیى و نیشتیمانى بوونى گەلى كوردە بە تایبەتى و گەلانى تر لە كوردستاندا بە گشتى یە ، هیچ هێزێكى دەرەكیش لەگەڵ گەلانى كوردستان و دەسەڵاتە كەیان و لایەنەكانیاندا نى یە و هاوكارو پشتیوانى دەسەڵاتدارانى بەغدان بە تایبەتیش ئێران و توركیا و سوریا كە هەمان كێشەى گەلانى ژێردەستە لەناو وڵاتى خۆیان و پارچەكانى كوردستانى ژێردەستیاندا هەیە .
دەسەڵاتدارانى شیعەو سوننەش هەرچەشنە پەیوەندیەكى دۆستانەو هاوپەیمانەتى یان لەگەڵ هەرسێك دەوڵەتدا هەیە بە تایبەتى لە دژى مافى گەلانى باشورى كوردستان. ئەمریكاو هاوپەیمانەكانیشى هەر هاوكارو پشتیوانى دەسەڵاتى بەغدان بە شێوەیەكى گشتى و لە كوردستانیشدا هاوپەیمانەتى لە دژى یەكترى ئەم لایەن و ئەو لایەن لە دژى ئەم لایەن و ئەولایەنەى ترى بەرانبەرى هەر دیسان دژە نەتەوەیى و نیشتیمانى یە ، چونكە ئەو جۆرە پێكهاتن و هاوپەیمانەتیانە پارچە پارچەكردن و دابەشكردنى یەكێتى گەلان و لایەنەكانیانە لە كوردستاندا گەلانیش تەواو رەش بین و بێ ئومێدن لەوجۆرە دەسەڵات و پێكهاتن و هاوپەیمانەتیانەى لایەنەكان ، تەموو مژو گرژى و ئاڵۆزى و ململانى یە توندە دەمارگیریەكانى نێوان گۆران و یەكێتى بەتایبەتى و گۆران و پارتیش بە گشتى و دەسەڵات و هەندێك لایەنى تریش بارودۆخى باشوورى كوردستان زیاتر پەشێوو ئاڵۆزدەكات ، كە زۆرایەتى ئەو هەموو كەمو كوڕى و خراپیانە خودى دەسەڵات تاوانبارە تێیدا و بەرپرسیارە ، تووڕەیى و ناڕەزایى و بێزارى و رەنجاوى گەلانیش لە دەسەڵات بە تایبەتى و لەهەموو لایەنەكانیش بەگشتى خاڵێكى هەرە گەورەى لاسارى سەرانى دەسەڵاتـدارى بەغدایە كە خۆى لەهەر چارەسەریەك دەدزێتەوەو دواى دەخات و دەیشێوینێ و بەهانەى جۆراو جۆرى بۆ دادەتاشێت و دەسەڵاتى هاوبەشى نێوان پارتى و یەكێتیش تۆكمە نى یەو هەمان ململانێى دەمارگیرى حیزبایەتى هەیە ، هاوپایمانیەتیەكى رەهاو گشتگیرى هاوبەشى كوردستانیانەى پێكهاتوو لەهەموو لایەنەكانى گەلانى كوردستان پێویستە كە دەبێتە هاوپەیمانیەتى ئارەزوومەندانەى نیشتیمانى و دیموكراسى هاوبەشانەى ئەركو ماف و كاركردن ، لە بەغداش كەمایەتى نوێنەرایەتى گەلان دەبێت و پێ ناچێت بهێڵن ئەمجارە سەرۆك كۆمارى عێراقیش لە كوردان بێت ، تەموو مژوو گرژى و ئاڵۆزیەكانى ململانێى لایەن و كەسایەتیەكانى شیعەو سوننەى عێراقى عەرەبى كەم و كرچوكاڵ بوو نەتەوە ، خودى سەرۆك مام جەلالیش نەخشى بەرچاوى بینى لە تەبایى و پێكهاتنەوەى ئەواندا بەڵام لە كوردستاندا لەڕووى كردارییەوە كەس نەبوو ئەو نەخشە ببینێ كەواتە دەسەڵات و لایەنەكانى كوردستان بەر لەهەر دەسەڵات و هێزێكى دەرەكى خۆیان لە دژى خۆیان وەستاونەوە كورت بینانە كاریان كردووەو بەردەوامیشن لە كاركردندا كە دەبوو كاك مسعود بارزانى وەك سەرۆكى هەرێمى كوردستانى هەڵبژێردراو هەر لەخولى یەكەمى سەرۆكایەتیەكەى دا خەمى یەكڕیزى و تەبایى لایەنەكانى كوردستانى لەبەر بوایە و نەیهێشتبوایە بگاتە ئەو ئاستەى ئێستا كە تەواو پاشاگەردانیانە بووەو ئێستاش چارەسەریەكى هەرەزووەو درەنگ نى یە بكرێت و سوودێكى زۆر گەورەى گشتى نیشتیمانى گەلانى كوردستانە.

  / ڕانیە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە