کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مسیار پرۆژەیەکی کۆنەپەرستی تری ئیسلامی یەکان بۆ فرە ژنی...!

Wednesday, 22/01/2014, 12:00








لە سایەی دەسەڵاتی میلیشایی و عەشیرەتگەری دوو دەیەی پارتی و یەکیتی، و هاوپشتی ئیسلامی یەکان، چەوسانەوەو بیمافی و توندوتیژی ،لە سوکایەتی و لیدانەوە بگرە تا دەگاتە تیرۆرو رەشەکوژی ژنان و بە زۆر بە شودان و فرە ژنی ،و چەندین شیوازی تری بی مافی و سەرکوت، بۆتە دیاردەی زەقی کۆمەڵگای کوردستان و دۆزەخیکی راستەقینەیان بۆ ژنان دروست کردوە. بەڵام هەر لەگەڵ سەرهەڵدانی ئەم دیاردەیەدا ژنان و پیاوانی ئازادیخوازو یەکسانیخواز، لە پێش هەمویانەو کۆمۆنیستەکان و حزبی کۆمۆنسیتی کریکاری ،کەوتنە بەرهەڵستکاری ئەم دیاردەیەو بەرگریکردن لە مافو ئازادی یەکانی ژنان .وە دەیانو سەدان نارەزایەتی و چالاکی و کەمپەینیان لە ناوەوەو دەرەوە ریکخست بۆ ریسوا کردنی ئەم هیرشانە لە ئاستی جیهاندا.سەرەنجام دۆخی نالەباری ژنانیان تا رادەیەکی بەرچاو بە رای گشتی ئازادیخوازی جیهان ناساندو سەرانی هەردو حزب لە زۆریک لە کۆرو کۆبونەوە نیو دەوڵەتی یەکان شەرمەزار دەکران .

هەمو ئەمانە بوە فشاریکی بەرین لەسەر دەزگاکانی دەسەڵات تا ناچار بن ئاوریک لە وەزعی ژنان بدەنەوە بۆ داپۆشینی ریسوای یەکەیان گفتوگۆ بکەن لەسەر مافەکانی ژنان و توندو تیژی و سنور دانان بۆ فرە ژنی کە دەیان سالە بە یاسایی هەبوە کە پشتی بە شەریعەی ئیسلام بەستوە.

بەڵام لە پاڵ ئەم پاشەکشەیە بە دەسەڵات کە زیاتر راستەوخۆ ئیسلامی یەکان لیی زەرەرمەند دەبون بۆیە ئەوە ماوەیەکە کەوتونەتە جوڵە و پێشنیارکردنی شیوازی تری بێمافکردنی ژنان لەوانە فرە ژنی بە ناوی مسیارەوە کە ئەم شیوازە زۆر ریسوا ترە لە شیوازە شەرعی یە باوەکەیان .

وە یەکەمین هەنگاویشیان بۆ بانگشەکردنی زواجی مسیار لە کەناڵی روداو تی ڤی یەوە هەڵهینایەوەو لە ١٨ ئەم مانگەدا مەلایەک و شیخیکیان بانگیشت کردبو بۆ پروپاگەندە لەسەر ئەم شیوازەی فرە ژنی یە.هاوکات ، بەهار مونزیر کە دیارترین و سەرسەخترین هەڵسوراوی مافەکانی ژنانە لە کوردستان، لەگەڵ رازاو عەبدول وەک پاریزەرو بەرگریکار یک داوەت کرابون.

جا خۆ گەر هەر کەسیکی یەکسانیخواز لە روانگەی پاراستنی مافەکانی ژنانەوەو ریزدانان بۆ ژنان لەو بەرنامەیەی ڕوانی بیت ئەوە درکی بەوە کردوە کە ئەم کەنال و بەرنامانە ئەوەندەی بەشیکن لە سوکایەتی و بیمافی بە ژنان و هەڵسوراوانیان و لایەنگری لە بەرەی کۆنەپەرستی و پیاوساری زۆر کەم بەرگری لە مافەکانی ژنان دەکەن و خۆیان بە دور دەگرن لە سەنگەری بەرگری لە مافو ئازادی یەکانی ژنان.

بە ئاشکرا ئەم بەرنامەیە، کە بیگومانە سیاسەتی کەناڵەکە دەبات بەرێوە، بو بە ئامرازیک بە دەستی بەرەی کۆنەپەرستی و دژی ژنان و سەرجەم ئازادیخوازان . تەنانەت ئەم مەلاو شیخە بە ئاشکرا سوکایەتی یان بەو دوو بەرگریکارەش دەکرد و زۆر جار دەرفەتیان نادان وەڵامیش بدەنەوە.بەڵام پێشکەشکاری بەرنامەکە هۆشداری نەدەدا بەو دوو کەسە دژی ژنەو سور تر دەبون لەسەر سوکایەتی کردن.

ئەم دەزگاو دامەزراوە بەناو مەدەنی و سەربەخۆیانەی کە راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ بە هەردو حزبی دەسەلاتدار و ئیسلامی یەکانەوە بەستراون بە بەهانەی ئازادی بیروراو دیموکراسی بە ئاشکرا دەرفەت دەدەن تا ببنە بڵندگۆی بانگشەی سوکایەتی و بی ریزی بە ژنان و بەردەوامیدان بە چەوسانەوەیان.بەلام خۆ گەر یەکسانخوازیک بەرامبەریان بلی ژن و پیاو دەبیت لە مافدا یەکسان بن ئەوە بی سێ و دوو چی ووشەی نەشیاو سوکئامیز هەیە پێیان دەلین وەک بەرەلا بی ئەخلاق و...هتد

ئەوەی بیگومانە ئەوەیە کە هەر کەسو لایەنیک و دەزگایەکی راگەیاندنیش گەر زەرەیەک لایەنگری لە مافەکانی ژنان بکات نابیت ریگا بدات بە کەسانی کۆنەپەرست سوکایەتی بە ژنان و مافەکانیان بکات .

تەواوی ئەو قسانەی ئەو دوو مەلاو شیخە کردیان سوکایەتی و بی ریزی ئاشکرا بوون بە ژنان و هەمو جەماوەری ئازادیخواز. ئەمە ئیتر تەنها ریسوایی نی یە بۆ ئیسلامی یەکانو بەرەی کۆنەپەرستی نیو کۆمەڵگای کوردستان بەڵکو ڕیسوای یە بۆ ئەو دەزگاو بەرنامانەش کە دەرفەت دەخوڵقینی بۆ بانگشەی لەم جۆرە.

بەڵام پیویستە ئەم جۆرە لە چاوپیکەوتن و گفتوگۆ و دایەلۆگ کە دەبیتە هەلقۆستنەوە بۆ ئەم کەسە کۆنەپەرستانە ببیت بە ئەزمون بۆ کەسانی هەڵسوراو و بەرگریکار لە مافەکانی ژنان.جا بە بروای من یان نابی بەشداری لەو جۆرە کەناڵ و بەرنامانە بکەن یاخود گەر بەشداریان کرد نابیت رێگا بدەن بەو کەسە ئیسلام یە کۆنەپەرستانانە وا سوکایەتی ئاشکرا بە ژنان و خودی خۆیان بکەن. وە هاوکات رەخنەی جدی لە پێشکەشکاری بەرنامەکە بگرن کە نابیت لەم نیوەدا خۆی بە بیلایەن نیشان بدات لە کاتیکدا بە ئاشکرا بی ریزی و سوکایەتیان پی دەکریت.بە بروای من خۆ بیلایەن گرتن لە کاتی وا دا کە بە ئاشکرا سوکایەتی و بی ریزی بە ژنان و مافەکانیان دەکریت خۆی لە خۆیدا لایەنگری یە لە بەرەی کۆنەپەرستی و دژە ژنی.

هاوکات پیویستە هەمو هەڵسوراوان وبەرگریکارانی مافەکانی ژنان و یەکسانیخوازان و لایەنە چەپو کۆمۆنسیتەکان زۆر هەستیار بن بەرامبەر ئەم پرۆژە دژی ئینسانیانەی ئەم ئیسلامی یانەو مەلاو شخەکانیان کە دەیانەویت بە بە یاسایی کردنەوەی ئەم جۆرە بەناو زواجە قەرەبوی ئەو قەیدو بەندانە بکەنەوە کەلەسەر فرە ژنی دانراوە بە بەهانەی پووچی زۆری ریژەی ژن لە چاوپیاوانەوە یا خود بونی کچانیکی زۆر کە تەمەنیان چۆتە سەرو هاوسەرگیریان نەکردوەو یا هاوسەریان مردوە. ئەمانە جگە لە بەهانەی پوچ و بی ناوەرۆکی پیاوسالاری زیاتر هیچی تر نی یە.

ئەوەی ئاشکرایە ئەوەیە کە لە روانگەی ئەمانەوە ژن وەک پیاو بونەوەریکی خاوەن هەمان سیفاتە مرۆڤی یەکان نی یەو تەنها جەستەیەکی بێ ژیری و بێ هەست و سۆزو خۆشەویستی یە بۆ تیرکردنی ئارەزوەکانیان و خزمەتکردنیان و زاوو زی کردن و بەس.

بۆیە بەرەی یەکسانیخوازی لە کۆمەڵگای کوردستان دەبیت هیز لە خۆی نیشان بدات و بیتە گۆرەپانەوە بە شیوازکی رێکخراوەیی و ئاسۆی یەکی تەواو یەکسانی ئینسانی یەوە بۆ بەرگری کردن لە مافەکانی ژنان و یەکسانی هەمەلایەنە.وە دروشمی جیایی دین لە دەوڵەت کە بۆتە مۆتەکەی گیانی ئیسلامی یەکان بکەنە سەر لەوحەی خواستەکانیان لە خەبات و نارەزایەتی یەکانیان.خۆ گەر دەنگی نارەزایەتی بەرامبەر ئەم پرۆژە کۆنەپەرستانەیە بەرز نەکریتەوە ئەوە ئاسایی یە کە دەزگاکانی دەسەڵات دەرگایان لەسەر پشتە بۆ ئەم کۆنەپەرستانەو پرۆژەکانیان.

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە