" دڵ ستان "
Wednesday, 03/09/2014, 12:00
2127 بینراوە
هەموو ئێوارەیەک
کە دوایین تیڕێژی خۆری ژیان
لە غەریبیدا
لێم دەتۆرێ
شەو ڕەشماڵی ڕەشی خۆی
ڕادەدخوشێ
خەوێکی ماندوو، خەوێکی شەکەت
جەستەم دادەگرێ
لەو خەیاڵەدا
هەموو جارێک
دڵ ستانەکەم
دێتە بەرچاو
کە دڵم
دەداتەوە بەر ڕکەی سنگ و
دەڵێ:
ها ئەوەش ئەوینی تۆ،
ئەوەش خۆشەویستی تۆ
دوور بەوە لەخۆتو
دوور دەبمەوە لەتۆ
ها ئەوەش دڵەکەت
چیدی ئەوینداریت ناکەم
ئەوینەوانت نابم
بڕۆ دەرێ لە خۆم ولە ژیانەکەم.
جەعفەر کەریمی
٢/٩/٢٠١٤
تورکو / فەنلاند