تاڵه‌بانی و بارزانی ده‌بێ مه‌منونی نه‌وشیروان مسته‌فا بن (به‌شی یه‌که‌م)
Monday, 02/11/2009, 12:00
سه‌رکه‌وتنی لیستی گۆڕان له سلێمانی و ده‌ورو به‌ری نه‌ک هه‌ر بۆ یه‌کێیه‌تی و پارتی به‌ڵکو بۆ خۆشیان جێگای پرسیار بوو؟
شه‌وی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌رایه‌کانی هه‌ڵبژاردن ، گوایه یه‌کێیه‌تی هه‌زاران هێزی چه‌کداری له سلێمانی و ده‌وره به‌ری جێگیر کردوه له‌ترسی هه‌ر ئه‌گه‌رێکی لیستی گۆڕان، به‌ڵام ڕێک به‌پێچه‌وانه‌ی ڕق و بێزاری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌ت له‌و ده‌ڤه‌ره هه‌ر زوو لیستی گۆڕان له‌ڕیگای ته‌له‌فزیۆنه‌که‌یانه‌وه .. داوای پاراستنی ئارامی له لایه‌نگرانی خۆی کردوو به‌ڕه‌سمی ڕایان گه‌یاند که‌ئه‌وان پابه‌ندی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنن، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ته‌زویرو پێشێلکاریه‌ی یه‌کێیه‌تی و پارتی کردیان به‌تایبه‌ت له هه‌ولێرو دهۆک..
بۆیه ده‌بێ بڵێین تاڵه‌بانی و بارزانی هه‌تا مردن ده‌بێ مه‌منونی نه‌وشیروان مسته‌فا بن، که‌هه‌موو توڕه‌یی و ناڕه‌زایی خه‌ڵکی لوشداو کرده قوڕگی 25 کورسی زه‌لیل و بێ ده‌سه‌ڵاتی چایخانه کۆنه‌که‌ی عه‌دنان موفتی..
گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان ته‌واو بوو،
ئیستاش گۆڕانخوازه‌کان به‌ناوی نهێنی و له‌سایته‌کان و ده‌زگا ڕاگه‌یانده‌کانی تروه وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌و نه‌یاره‌کانیان ده‌ده‌نه‌وه، سه‌ڕای بوونی 25 ئه‌ندام په‌رله‌مان و ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی..
پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه خه‌ڵک له کوردستان نان‌بڕاو ده‌کرێت که‌چی ئه‌وان له ئه‌وروپا خۆپێشاندانیان بۆ ده‌که‌ن، هه‌تا ئێستاش دیاره گۆڕانخوازه‌کانی ئه‌وروپاو ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌و ڕاستیه تاڵه نه‌گه‌یشتوون که حکومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی جێگا‌و مه‌کانه‌تێکی ئه‌وتۆی نیه که شایه‌نی باس بێت، ئه‌ویش ئۆباڵه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌ستۆی گه‌نده‌ڵی یه‌کێیه‌تی و پارتی که دوای 18 ساڵ له ئازادی کوردستان جگه ژن کوشتن ، خه‌ڵک برسی کردن، دزینی سه‌ره‌وتوو سامانی نه‌ته‌وه‌یی، شه‌ڕی ناوخۆ، هیچی تریان بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی نه‌کردوه، ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیوه کاره‌باو ئاوی پاکیش بۆ خه‌ڵک دابین بکه‌ن که‌سه‌ره‌تایی ترین مافی خه‌ڵکه‌و مووچه‌ی چه‌ند به‌رپرسێکی گه‌وره‌ی چه‌ند به‌رپرسێک به‌سه بۆ دابین کردنی کاره‌با..
خه‌ڵک ده‌نگی به‌گۆڕاندا نان براو کران، گۆڕان خوازه‌کانیش ناتوانن نانه‌کانیان بۆ بگه‌ڕیننه‌وه..
خه‌ڵک ده‌نگی به‌بێ کاره‌بایی و بێ به‌نه‌وتی و سه‌ره‌ی له‌بن نه‌هاتووی به‌نزین دا..
کاره‌با که‌متر ده‌بێته‌وه‌و سه‌ره‌ی به‌نزین درێژترو به‌رمیلی نه‌وت گرانتر ده‌بێت دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش..
بارزانی ده‌ڵێت ئێمه به‌خوێن هاتووینه سه‌ر حوکم ، به‌خوێنیش ده‌ڕۆین
که‌واته بۆ لابردنی بارزانی و شه‌ریکه‌که‌ی خوێنمان پێویسته ، دیاره بارزانی و تاڵه‌بانی خوێنی ده‌یان هه‌زار قوربانی شه‌ڕی ناوخۆیان له بیر نیه.
ماویه‌تی
مسته‌فا حه‌سه‌ن
31.10/2009
دانیمارک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست