کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تکایه‌ به‌رده‌وام ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ بکه‌ره‌‌وه‌ بۆ خوێندنی هه‌واڵی تازه‌ی ئه‌مڕۆ، که‌ به‌ دوای یه‌کدا دایانده‌به‌زینین

Sunday, 27/02/2011, 12:00


ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى:
سەرجەم هاونیشتمانیانى كوردستان ئاگادار دەكەینەوە كە ئەمڕۆ 28/02/2011
كاتژمێر 4 ى پاش نیوەڕۆ لە مەیدانى ئازادى شارى سلێمانى كۆمەڵێك لەو
داواكاریانەى هاونیشتمانیانى ناڕازى بۆى هاتونەتە سەر شەقامەكان و كەمپینى
ناڕەزایەتیان ڕاگەیاندوە دەخوێنرێنەوە، وا بڕیاریشە لیژنەیەكى پەرلەمانى
لەوێ ئامادە بن بۆ وەرگرتنى داواكاریەكان و گەیاندنیان بە پەرلەمان.
ئامادەبونتان نیشانەى هاوپشتیتانە لە داخوازیەكانى جەماوەرى كوردستان.
--------------------------------------------
 ره‌وه‌ندى کورد، دۆسیه‌یه‌ک له‌ سه‌ر خۆپێشانده‌رانی کوردستان ده‌داته‌ کۆمسیۆن و یه‌کێتى ئه‌وروپا
 
     به‌ مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زارکردن و به‌کارهێنانی زه‌بروزه‌نگ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌رێم به‌ گشتی و ملیشیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌تایبه‌تی دژ به‌ خۆپێشانده‌رانی کوردستان خۆپیشاندان ساز ده‌کات.
 
     ئه‌مه‌ش ده‌قى بانگه‌وازیه‌که‌یه‌:
     
     بانگه‌وازی خۆپێشاندان بۆ ڕه‌وه‌ندی کورد له‌ (به‌لجیکا، هۆڵه‌ندا، فه‌رانسا و ئه‌ڵمانیا) له‌به‌رده‌م باره‌گای کۆمیسیۆنی یه‌کێتی ئه‌وروپا  له‌ بروکسل
     ڕه‌وه‌ندی کورد ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 2/3/2011 خۆپێشاندانێکی جه‌ماوه‌ری فراوان و هاوبه‌ش بۆ کوردانی دانیشتوی وڵاتانی  (به‌لجیکا، هۆڵه‌ندا، فه‌رانسا و ئه‌ڵمانیا) له‌به‌رده‌م کۆمیسیۆنی پارلمانی یه‌کێتی ئه‌وروپا (بروکسل-گۆڕه‌پانی شوومان)، به‌ مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زارکردنی به‌کارهێنانی زه‌بروزه‌نگ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌رێم به‌ گشتی و ملیشیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌تایبه‌تی دژ به‌ خۆپێشانده‌رانی کوردستان سازده‌کات.
     داوا له‌ دانیشتوانی ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌که‌ین، به‌گه‌رموگوڕیه‌کی زۆره‌وه‌ ئاماده‌ی خۆپێشاندان بن، به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی کردن له‌ ده‌نگی ناڕازی شه‌قامی کوردی دژ به‌ گه‌نده‌ڵی و پشتگیریکردنی داواکاریه‌کانیان.
     هاوکات ئه‌و خۆپێشاندانه‌ بریتیه‌ له‌ گه‌یاندنی ده‌نگی ناڕازی گه‌لی کوردستان به‌ سه‌رانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و ئاگادارکردنه‌وه‌یان له‌ ڕێگریه‌کانی ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان و به‌کارهێنانی چه‌ک دژی خۆپێشانده‌ران. نوێنه‌ری خۆپێشانده‌ران هه‌وڵ ئه‌دات دۆسیایه‌ک له‌سه‌ر پێشێلکاریه‌کانی ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان و ملیشیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بخاته‌ به‌رده‌م کۆمیسیۆن و پارلمانی ئه‌وروپا و داوایان لێبکات گوشار بخه‌نه‌ سه‌ر هه‌رێم بۆ به‌کارنه‌هێنانی زه‌بروزه‌نگ دژ به‌ خۆپێشانده‌ران.
     به‌شداریکردنتان نیشانه‌ی وه‌فاداریتانه‌ به‌ خوێنی شه‌هیدان.
     کات:
      ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 02/03/2011کاتژمێر ١٣به‌کاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا، له‌به‌رده‌م باره‌گای کۆمیسیۆنی ئه‌وروپا له‌ بروکسل-شوومان. خۆپێشاندانه‌که‌ تا ئێواره‌ دره‌نگ به‌رده‌وامه‌. ئه‌و که‌سانه‌ی کار ئه‌که‌ن ئه‌توانن دوای کاره‌کانیان به‌شداری بکه‌ن.
     ناونیشان:
     Wetstraat 200, 1000 Brussel,Belgium/Belgi/Belgique,
     گۆڕه‌پانی   Schuman
     په‌یوه‌ندی: 0032-486386821 یان 0032492520097
     که‌سانی بێ ئۆتۆمبێل ئه‌توانن به‌ ترێن (شه‌مه‌نده‌فه‌ر) خۆیان بگه‌یننه‌ ئیستاسیۆنی سه‌نتڕاڵ له‌ بروکسل و له‌وێشه‌وه‌ به‌ دوو مه‌ترۆی جیاواز، ئه‌توانن بگه‌نه‌ شوێنی مه‌به‌ست که‌ وێستگه‌که‌ ناوی   (Schuman). هه‌روه‌ها ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌ بڕوکسل ئه‌ژین ئه‌توانن سود له‌و نه‌خشه‌یه‌ی خواره‌وه‌ وه‌رگرن و له‌ هه‌رسێ ئیستاسیۆنه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی بروکسل واته‌ (بروکسل-"زۆود-میدی" بروکسل-سه‌نترال و بروکسل نۆڕد) شوێنی ئاماژه‌بۆکراو بدۆزنه‌وه‌ که‌ مه‌یدانی شوومانه‌ Shumanplein /Schuman به‌رده‌م باره‌گای سه‌ره‌کی کۆمیسیۆنی یه‌کێتی ئاوروپا.
 
     ئه‌و شوێنانه‌ی هێمای     بۆ کێشراوه‌ بریتین له‌ ئیستاسیۆنه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی بروکسل و یه‌کێکیشیان شوێنی کۆبونه‌وه‌که‌یه‌ واته‌ گۆڕه‌پانی شوومان.  
 --------------------------------------------------------------------
تكایە ئاگاداربن منیش گەنجیكم تەمەنم 30 سالە خاوەن خیزانم بەلام بی شوینم لە شارەكەی خوم كریكارم و لە مالی خۆم كریجیم، منیش بریارم دا شان بەشانی ئەو گەنجە تەمەن 28 سالە كۆتایی بە ژیانی خۆم بهینم و ئاگر لە خۆم بەردەم لەو كاتەی كە ئەم گەنجە ئاگری لە خۆی بەردەدا لە رۆژی دووشەممە 28/2لە ناو جەرگەی شاری هەولیر لە باخی شار لە شاری هەولیری كە زولم و زولداری وای لەم شارە دیرینە و قارەمانە كردیە دام بە خۆی بكری بەلام پەیمان بی تاسەر نابیت بۆ حیزبی دەسەلات دار لە سەرتان ناجی زوور لە گەنجان بیزارن لە بیكاری و گەندەلی ، بۆ زانیاریتان ئەگەر گەنجانی هەولێر هەلسن بە شەو و رۆژێك لە ناو ئەجن ئەگەر خوتان چاك ناكەنەوە سنورێك بۆ گەندەلیتان دا نەنین
 
 لە كوتایدا داوا لە گەنجانی شارەكەم دەكەم بێ دەنگ نەبن و داوای مافی خۆیان بكەن
------------------------------------------
دوێنێ سەرۆكى زانكۆی سلێمانى لە میانەى كۆبوونەوەیەكى حیزبی لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم احمد و راگرى كۆلیجەكانى زانكۆی سلێمانى بریاردرا كە كۆتایی كۆبونەوەى خوێندكارانى زانكۆ بێت هەرچەندە ماوەى چەند رۆژێكە خوێندكارانى زانكۆ گروپێكیان راگەیاندووە بەناوى گروپى زانكۆ كە داكۆكى لە ئێش و ئازارەكانى خەڵك دەكەن و داوا دەكەن كە پارتی ئەو جەلادانەى تەقەیان لە گەنجى ئەم شارە كرد بدرێنە دادگا ، لە بەرامبەردا گروپی زانكۆ خێمەیان هەڵدا لە ناوحەرەمى زانكۆ بەڵام ئەم شەو لە لایەن هێزێكەوە كە بەجلی مەدەنیەوە هەڵیان كوتاوەتە سەر ئەو خوێندكارانەو پاش سوكایەتیەكى زۆر پێیان پێچاویانەتەوە سەرچاوەیەك لە كاروبارى خوێندكاران لەلای دكتۆر ئاراس زەینەڵ بە كوردستان پۆستى راگەیاند كە دكتۆر ئاراس زەینەڵ ئەو هێزەى هێناوەتە ناو زانكۆ بۆ سەركوتكردنى ئەو گەنجە خوێندكارانەى كە گروپێكیان پێك هێناوە بەناوى گروپی زانكۆ لە هەمان كاتیشدا هەر ئەمرۆ دكتۆر علی سەعید سەرجەم راگری كۆلیجەكانى كۆ كردۆتەوە كە غیابی ئەو خوێندكارو مامۆستایانە بدەن كە دەچنە ناو خۆ پیشاندان.
-----------------------------------------------------
لە شارى هە ولیرەوە ئە م هە والە تان بى را دە كە ینم كە 69 مە لا لە لایە ن هیزە كانى بارتى محاسە بە كراون لە شارى هە ولیر كە كوایە قسە یان كردووە یا خو د خە لكیان هان داوە بو خوبیشاندان..
-----------------------------
سیناریۆکانی یه‌کێتی که‌فی سه‌ر ده‌ریان کۆتایی هات به‌ چاوبه‌ست لێکردن
 به‌گێڕانه‌وه‌ی یه‌کێك له‌و شایه‌ت حاڵانه‌ی که‌ به‌شداربوون له‌ کوشتنی ئه‌و 5 که‌سه‌ی  له‌ نزیك كارگه‌ی جلوبه‌رگی ئاماده‌كراوی سلێمانی که‌ بۆ خۆی ئه‌ندامێکی دژه‌ تیرۆره‌ به‌م شێوه‌یه‌ هه‌واڵه‌که‌ی پشت راست کرده‌وه‌ ،
 م.ن ناوی خوازراوی ئه‌و که‌سه‌یه‌ ووتی:به‌هۆی ئه‌و بارگرژی یه‌ی که‌ چه‌ند ڕۆژێکه‌ هه‌رێمی کوردستانی گرتۆته‌وه‌ به‌تایبه‌تی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری هه‌ردووك ده‌زگای زانیاری و ده‌زگای دژه‌ تیرۆر له‌ هه‌وڵی داڕشتنی پیلانێك دا بون بۆ هێورکردنه‌وه‌ی بارو دۆخه‌که‌و گۆڕانی ڕه‌وشی خۆپیشاندانه‌که‌ به‌ره‌و ئاقارێك که‌وا خۆپیشانده‌ران چاوترسێن بکات له‌ هه‌ر خۆپیشاندانێك که‌ له‌مه‌ودوا ئه‌نجامی بده‌ن هه‌ر بۆیه‌ ڕۆژی 26/2 هه‌ستاین به‌ ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی ده‌نگی له‌ناو ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ردا ئه‌وه‌ بوو که‌ هاونیشتمانی یه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا و بۆ هه‌مان شه‌ویش 5 زیندانیمان برده‌  نزیك كارگه‌ی جلوبه‌رگی ئاماده‌كراوی سلێمانی که‌ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ زیندانی کراون به‌ بێ ئه‌وه‌ی که‌س و کاریان هیچ هه‌واڵێکییان هه‌بێت لێیان جل و به‌رگی سه‌ربازیمان کرده‌ به‌ریان و یه‌کێکیشییان جانتامان کرده‌ شانی و ته‌قینه‌وه‌یه‌کی ته‌وقیت کراومان خسته‌ ناو جانتاکه‌ی و به‌ ده‌ست و چاوی به‌ستراوه‌وه‌ بردمانن و پاش ئه‌وه‌ هه‌ریه‌که‌یانمان خسته‌ شوێنێك و ده‌ستمان کرده‌ ته‌قه‌ کردن لێیان وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر ناشارستانی کوشتنمان به‌ڕاستی دواتر په‌نجه‌ی په‌شیمانیم گه‌ست و ئه‌م ڕوداوه‌ زۆر کاریگه‌ری دروست کرد له‌سه‌رم ده‌شزانم به‌ گه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌ ئه‌گه‌ر که‌شف بم منیش چاره‌نوسم وه‌ك هه‌موو ئه‌و کوژراوانه‌ی لێدێت که‌وا چه‌ندین ڕۆژه‌ هاونیشتیمانیانم خوێنیان ده‌ڕژێت به‌ڵام ویستم پێش هه‌ر ڕوداوێك ویژدانی خۆم موڕتاح بکه‌م و داوای لێبوردن بکه‌م له‌که‌س و کاری شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی ووڵاته‌که‌م سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدان و شه‌رمه‌زاری بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ به م ‌سیناریۆیانه‌ که‌ پیشه‌ی هه‌میشه‌یی یه‌کێتی یه‌ هاونیشتمانانی ووڵاته‌که‌یان ده‌کوژن و چاوترسێن ده‌که‌ن تاوه‌کو نه‌گه‌ن به‌مافی ڕه‌وای خۆیان هاوڵاتیانی به‌ڕێز به‌رده‌وام بن له‌ خۆپیشاندان دڵنیاتان ده‌که‌م که‌ ئه‌م سیناریۆیه‌ درۆیه‌و خوێنی کۆمه‌ڵێکی بێتاوانی کرده‌ کاسه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ نه‌گه‌نه‌ ئاواته‌کانتان و چاوترسێنتان بکه‌ن و واز له‌ خۆپیشاندان بهێنن ، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ به‌ منیش ناکه‌ن ئه‌وا پرسیار بکه‌ن و بڵێن به‌و که‌سانه‌ی که‌وا له‌ کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی یه‌که‌دا بوون،ئه‌ی ئه‌و حه‌وت که‌سه‌ی تریان بۆ کوێ چوون؟ چه‌ند که‌س بریندار بوو له‌و ڕو به‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌دا؟ خۆ ئه‌گه‌ر به‌رد بارانیشییان بکردینایه‌ ئه‌وه‌ ده‌بوایه‌ چه‌ند بریندارێکمان ببوایه‌!؟
-------------------------------------------------------
یەکێکی تر لە مانگرتوە کان ژیانی لە مەترسیدایە
 
 خالید خدر کە یەکێکە لە مانگرتوە کان ئەمڕۆ 28ـ2ـ2011 کاتژمێر3:00بەیانی ژیانی کەوتە مەترسیەوە  پاش خۆڕاگری لە ژێر  برسیەتیەکی زۆر و سەرمایەکی  زۆردا خەریك بوو رەق ببێتەوە ، بۆ پاراستنی ژیانی لە مەترسی  ڕەوانەی نە خۆشخانە کرا، شایەنی باسە تا ئەم ساتە  ژیانی لە مەترسی دایە ، ئێمە وەك گەنجانی ڕاپەریوی نێرگزی مانگرتو هەرشتێك لە کاك خالید بێت مسعود بارزانی بە بەر پرسیار دەزانین و دەیدەین بە دادگا.
-----------------------------------------------
 
 گەنجانی راپەڕیوی نیرگزی مانگرتو
په‌یامی گروپی گه‌نجانی توره‌ی هه‌ولێر بۆ شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان دکتۆر عبدلله‌ په‌شێو
 گروپی گه‌نجانی توره‌ی هه‌ولێر به‌ناوی گشت ئه‌ندامان و دۆستان و لایه‌نگرانی گروپه‌که‌مان داوات لێده‌که‌ین هه‌لوێست وه‌رگری  هه‌ر وه‌کو تۆ چۆن له‌ رابردوو خاوه‌ن هه‌ڵوێستی جوامێرانه ‌و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی خۆت سه‌لماند کاتێک له‌ گرمه‌گرمی شه‌ری برا کوژیدا له‌ باخچه‌ی گڵکه‌ندا به‌شعره‌ پر له‌ جۆشوخرۆشه‌ دڵ هه‌ژێنه‌کانت شه‌ری براکوژیت ریسوا کرد له‌ کاتی  ئێستاشدا گه‌نجانی توره‌ی شاری هۆلاکۆ به‌زێن پێوستیان پێته‌
 بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌کو گروپی گه‌نجانی توره‌ی هه‌ولێر داوا له‌ به‌رێزتان ده‌که‌ین وه‌کو ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی و نیشتمانی به‌رامبه‌ر به‌ نیشتمان و به‌رامبه‌ر به‌ شاره‌ که‌ت به‌رامبه‌ر به‌ گه‌نجانی ئه‌و شاره‌ی یه‌که‌م لانه‌ی ئه‌وینت بوو
 
  بۆیه هیوادارین به‌زووترین کات بگه‌رێیته‌وه‌ شاری هۆلاکۆ به‌زێن بۆ به‌شداری کردنت له‌م خۆپیشاندانه‌ی که‌ گروپی گه‌نجانی توره‌ی هه‌ولێر و جه‌ماوه‌ری شاره‌که‌  به‌نیازه‌ به‌م نزیکانه‌ ئه‌نجامی بدات
  له‌گه‌ل رێزماندا
   گروپی گه‌نجانی توره‌ی هه‌ولێر
 --------------------------------------------------
 
بە پەلە خۆپیشاندان لە زەڕایەن دەستی پێكرد

 هەر ئێستا خەڵكی بەشەرەفی زەڕایەن خۆپیشاندانێكی بەرفراوانیان دەست پێكردوە و رێگای سەرەكی سلێمانی دەربەندیخانیان بڕیوە و ناوچەی پارتیش تەقەیان بەسەر
خۆپیشاندەرانندا كردوە.
------------------------------------------------------------
به‌ زه‌ختی پارتی ، مه‌حمود سه‌نگاوی فه‌رمانی سوكایه‌تی كردن به‌ ڕۆژنامه‌نوسانی گه‌رمیان ده‌رده‌كات .
  ئیسلام په‌یك - تایبه‌ت :
 مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان و كه‌سی یه‌كه‌می یه‌كیتی له‌ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ، فه‌رمانی سوكایه‌تی و ئیهانه‌ كردن به‌ ڕۆژنامه‌نوسانی گه‌رمیان ده‌رده‌كات .
 
 سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌رپێكراوی نزیك له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی یه‌كیتی به‌ ئیسلام په‌یكی ڕاگه‌یاند : كه‌ مه‌حمود سه‌نگاوی فه‌رمانی به‌سه‌رجه‌م هیزه‌ ئه‌منیه‌كانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان كردووه‌ كه‌ له‌ كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا هه‌ر ڕۆژنامه‌نوسیكیان بینی به‌تایبه‌تی ڕۆژنامه‌نوسانی سه‌ر به‌ ئۆپۆزیسیۆن ، ئه‌وا یه‌كسه‌ر ده‌ستگیری بكه‌ن و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانی وه‌ك كامیرا و ته‌سجیل ...هتد بشكینن و پاش ئازاردانیكی زۆر ئازادی بكه‌ن .
 ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی : هۆكاری ئه‌م فه‌رمان ده‌ركردنه‌ی مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌گه‌ریته‌وه‌ بۆ ئه‌و گله‌ییانه‌ی به‌رپرسانی پارتی له‌ یه‌كێتی كه‌ خه‌م ساردن و بێ هه‌لویستن له‌كاتی توندوتیژیه‌كانی خۆپیشانداندا .
 ------------------------------------------------
پێده‌چێت ئه‌و شه‌هیدانه‌ به‌ قه‌ناس له‌سه‌ربانه‌کانه‌وه‌ شه‌هید بکرێن..
بەرێزان وەک  ئەوەی من لە 89 دا سەرباز بووم وە دەورەی قەناسەم بینیوە لە معسکر تدریبی  کەرکوک ،ئەمە وێت ئەوەتان پێ رابگەینم کە  کوژرانی زۆربەی ئەوانەی کە  لەم خۆپیشاندانەی کوردستاندا رووی داوە جۆرێکە لە قەناێە کە جۆری کۆنەکەیە هێزی کەمتر لە رووی  قوەتی باروتەکەیەوە وە لە  بینا بەرزەکانەوە پێیانەوە دەنرێت با خەڵک موراقەبەی بکەن بزانن سەربانە بەرزەکانچ کون و کەلەبەرێکی هەیە وە زۆر وریا بن.بەڵگەی ئەوەی کە ئەوە قەناسەیە ئەوەی کەلار و چەمچەماڵ(وابزانم) رێژوان و زمناکۆ وە شەهیدەکەی دوێننی سلێمانی و پێم وابێت کاک شێرزادیش بەر سەریان کەوتوە واتە  لە کۆی 7 شەهید 5 شەهیدیان بەر سەریان کەوتوە مە حاڵە ئەگەر قەناسە نەبێت لە ورێژە کەمدا زۆربەی بەر سەری کەوتبێت  !!!. ئەمە بە شێوەیەکی روون دیارە لە سەدا 70  احتمالیەکەی بەر سەری بکەوێت ،زۆر زۆر مەحاڵە بە تفەنگی ئاسای کوژرابێت ،تەنها قەناسە ئەو کارەی پێ دەکرێت.وە  لە بینا بەرزەکانەوەیە تەقە بەو قەناسانە دەکرێت تکایە هەرشتێک رووی دا ئەمجارە باخه‌ڵکی کوردستان بینا بەرزەکان بۆ پیاو کوژەکان بگەرین ، وە دەزگا ئەمنیەکان و  دژە تیرۆر ئەم کارەیان پێ دەکرێت تکایە خەڵک ئاگدار بکەنەوە.
 سوپاس
 براتان
------------------------------------------------------------------
سلاو ئیمە وەك بولیسى كومرك بە هەموو شیوەیەك لەكەل خوبیشاندەرانى شارە خوشەویستەكەین دوینى بەناوى ئیمە لەبەر دەركى سەرا بەیان نامەیەك بلاو بوەوە كە بشتكیرى دەكەین لەخوبیشاندەران بویە خیرا عمید عەتاى مدیرو بلالى جیكرى و نقیبن حسن لە شۆن داخلى امر یان كرد ئەبیت هەموو دائرە بیتەوە بو دائرە هەموو یان هینایەوە كەورەترین سوكایەتیمان بیكرا من لیرە وە دەلیم كەس نەترسیت ئەوەنەیان نەماوە تا عەتاو بلال و حسن سوكایەتى بە خەلكى سلیمانى بكەن بو بیشەوە بولیسى كومرك لەكەل خوبیشاندەران

---------------------------------------------------

زانیارى گرنگ لەسەر پیاو كوژەكەى سلێمانى
شایتحاڵێک
 ئێستا ئەو پیاو كوژەى دوێنێى سلێمانى. لەگرتن و گواستنەوەى سلێمانیە بەبێ ئەوەى دادوەرى لێكۆلینەوەى دیبێت سەردانى هەبوە..ئەو كەسە ناوى { تالب غەریب}ە..دانیشتوى سەرچنار لاى قۆرى و پیاڵەكەیە..تكایە با که‌سوکاری شه‌هیدکراو و برینداره‌کان ئاگاداربن چونكە سەر بەزانیاریە  ره‌نگه‌ بۆشوێنێکی دیکه‌ بیگوازنه‌وه‌.
 ----------------------------------------------
به‌ریوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سرور لێی رازبێت، به‌ته‌مایه‌ قه‌تلوعامی خه‌ڵکی هه‌ولێر بکات.

موسى :
 لەكاتى بەستنى كۆنگرەى (13) ى پارتى لەشارى هەولێر لەڕۆژانى بەستنى كۆنگرەدا كێشەیەك دروست بوو لەنێوان (عبداللە)ى بەڕێوەرى ئاسایشى هەولێرو پاسەوانەكانى مسعودبارزانى،لەسەر شتێكى بچوك،ئەویش لەسەر ئەوەى كەبەڕێوبەرى ئاسایشى هەولێر  بۆپاراستنى بارى ئەمنى ویستبوى پێش سەیارەى مسعودبارزانى بچێتە ژورەوە،بەڵام لەكاتى چونە ژورەوە لەلایەن پاسەوانێكى مسعود ڕێگرى لێدەكرێ و ناهێلێت بچێتە ژورەوە.پێ ى دەڵێ شوێنەكە ئارامە پارێزراوە  و  پێویست ناكات پێش سەرۆك بچێتە ژورەوە،بەڕێوبەرى ئاسایشیش زۆر توڕەدەبێ چونكە دەسەڵاتى بەسەر پاسەوانێكى بنەماڵەنیەو حسابى بۆناكەن.بۆیە توڕەدەبێ و دوواى كۆنگرە دەڕواو دەچێتە توركیا بۆ ئەوەى لەو حاڵەتەى بەسەرى هاتوە دوربێ.بەڵام بەپەلە لەلایەن مسرورەوە بانگ دەكرێ و لێپرسینەوەیەكە تووندى لەگەڵ دەكرێ و مسرور پێ ى دەڵێ ئەگەر جارێكى تر بچوكترین كەسى بنەماڵەو خزمەتكارێكیشمان فەرمان لەسەر كردى دەبێ جێ بەجێ ى كەى،تۆ بۆخزمەت كردنى ئێمە دانراوى نەوەك نازكردن بەسەرمان.هەرچەندە عبداللە پێ ى دەڵێ من لەدڵسۆزى خۆمەوە بۆ ئێوە وام كردووە بەڵام مسرور پێ ى دەڵێ تۆ بێ پرسى ئێمە وات كردوە،وە پێ ى دەڵێ ئەمجارە لێت دەبورم بەڵام جارێكى تر كارى وا دووبارە نەكەیتەوە،بۆیە دوواى دەركردنى بەیاننامەكەى گۆران پارتى ترسى لێدەنیشێ و هەمو دەزگاجاسوسیەكانى دەخاتە كار بۆئەوەى ئاگاداربێ لەهەركارێك كەزیان بەبەرژەوەندیەكانیان بگەیەنێ.هەربۆیە لەسەرەتاى مانگى یەكدا مسروربارزانى بانگى بەڕێوبەرى ئاسایشى هەولێر دەكاتەوەو پێ ى ڕادەگەیەنێ كەئەم بارودۆخەى ئێستا فرسەتە بۆ ئەوەى خۆى بكڕێتەوە.وەپێ ى ڕادەگەیەنێ كە بۆى هەیە هەموو دەسەڵاتێك بەكار بهێنێ بۆ سەركوت كردنى هەرناڕەزایى یەك ئەگەر ڕویدا.بەڕێوبەرى ئاسایشیش لەئێستادا هەمو دەسەڵاتێكى خۆى بەكاردەهێنێ و گشت شانەو گروپ و كەسە جاسوسیەكانى خستۆتەگەڕ بۆئەوەى بتوانێ ڕەزامەندى مسرور بەدەست بهێنێ و خۆى بكڕێتەوە...بۆئاگادارى خەڵكى هەولێر یەك لەو هۆكارانەى بەكارى دەهێنێ ئێستا نیشتەجێكردنى چەند ماڵێكى نەناسراوە لەهەر گەڕەكێكدا بەتایبەتى گەڕەكە هەژار نشینەكان بۆ ئاگاداربون لەخەڵكى و سەركوت كردنى هەرناڕەزایى یەك كەلەلایەن خەڵكەوە ڕوبدات.بۆیەئاگاداربن لەوماڵە نوێ یانەى چەند ڕۆژێكە نیشتە جێبونە لەگەڕەكەكان...
 ------------------------------------------

ژماره‌یه‌کی زۆری له‌و که‌سانه‌ی سه‌ر به‌ پارتی له‌ ده‌ڤه‌ری سلێمانی و گه‌رمیان ته‌سلیم به‌ "گۆڕان" ده‌بنه‌وه‌..

چاودێرێک
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار پێیراگه‌یاندین: ژماره‌یه‌کی زۆری کادیره‌ سیاسی و  عه‌سکه‌رییه‌کانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی و گه‌رمیان به‌ نهێنی په‌یوه‌ندیان به‌ " بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان" کردووه‌.
سه‌رچاوه‌که‌ ئه‌وه‌ی زیادکرد و وتی:  هۆکاری نهێنییه‌که‌ی بۆ نانبڕاندنه‌که‌یان گه‌ڕانده‌وه‌ ، ئه‌و که‌سانه‌  دوو دوو یا به‌ته‌نها په‌یوه‌ندیان کردووه‌ و نایه‌نه‌وێت ئاشکراببن ،  بۆئه‌وه‌ی مووچه‌کانیان به‌رده‌وام بێت و ویژدانی خۆشیان ئاسووده‌ بکه‌ن. ده‌رهه‌ق به‌ هه‌ڵوێستی گۆران ، سه‌رچاوه‌که‌ ووتی: گۆران پێشوازییان لێ ده‌کات و  وه‌ک پشتیوانان له‌ نێو جه‌ماوه‌ر که‌ هیچ سیفه‌تی رێکخستنییان نییه‌  مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کات. چاودێرێکی سیاسیش ئه‌م هه‌واڵه‌ی به‌  لۆژیکانه‌ له‌قه‌ڵه‌مدا وتی: ئه‌گه‌ر پارتی بوونی هه‌بوایه‌ له‌و ده‌ڤه‌ره‌ هه‌رگیز زرێڤانی له‌ بادینان نه‌ده‌هێنا ، ئه‌مه‌ خاڵی یه‌ک ، خاڵی
دووه‌میش تۆ سه‌یر بکه‌ خۆپیشانده‌ران که‌ خه‌ڵکی خۆڕسکن و هیچ رێکخستنێکی  دیارییان له‌ پشت نییه‌ ، ته‌نها باره‌گاکانی پارتی ده‌که‌ن ئامانج ،  هۆکاره‌که‌شی بۆ مێژووی شکستخواردووی ئه‌و حزب و بنه‌ماڵه‌ ده‌سه‌لاتداره‌  تالانجییه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، راسته‌ له‌ خراپه‌کاری یه‌کێتی هاوتای  پارتییه‌ ، به‌لام یه‌کێتی ئه‌وه‌نده‌ لاوازه‌ نایه‌وێت ئیحتکاک له‌ گه‌ڵ  خه‌ڵکی رووبدات و جه‌ماوه‌ر تۆله‌ی شۆڕشگێرانه‌یان لی بکاته‌وه‌. به‌ کورتی پارتی حزبێکی پیسکه‌(مه‌نبوز)ه‌ و وه‌ک تیرۆریست و تاڵانچیی ده‌بینرێت.

------------------------------------------------------------------------------
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که‌ (عه‌دنانى حمەى مینا، گۆران ئەدهەم، ئەكبه‌ر ئیناخى و ئه‌نوەر حاجى عمر) دەستیان لەكوشتنى پۆلیسەكەى هەڵەبجه‌دا هەیە.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتی خەڵكى هەڵەبجە ئاگادار بکه‌نه‌وه‌، که‌ ئەو 4 بەرپرسەى هەڵەبجە دەستیان لە كوشتنى پۆلیسەكەى هەڵەبجە هەیە، كەبۆ بەرگری لەخۆپیشاندان و كۆبونەوەى كوشتنى سەركار حمە سه‌عید ساغ بوویەوە بەسەریاندا و كەنالى knn پیشانى دا، دیسان وشیاریشی دا، که‌وا پلانیشیان داناوە بۆ كوشتنى 2 چەكدارى سەر بەهیزەكەى ئەكبەر ئیناخى یەكێكیان نەورۆلى و ئەوتریان ئیناخى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە