کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئایییییییی لە گەردەلولی گۆڕان. چۆن حەشر بە دەسەڵات ئەکات؟

Tuesday, 19/05/2009, 12:00

1828 بینراوە


هەمومان دەزانین پێش ئەوەی دەنگو باسی هەڵبژاردن لە کوردستانی خۆمان بێتەوە ئارا. تەواوی خەڵکی ئەم کوردستانە پیشەی ڕۆژانەی ببوە گلەیی و گازاندەکردن لە سەرانی دەسەڵاتی کوردی هەرچی دەسەڵاتی مافیایشە مێشێك میوانی نەبو گوێی لە ئاست ئە و هەمو گلەیی و گازاندەیەی خەڵکی کوردستان ئاخنی بو چاوی لێ نوقاندبو. چونکە ئەوان خەریکی ئاوەدیو کردنی نەوت و کارو باری بازرگانی و گیرفان پڕ کردن بون و جار ناجاریش بە کەمالی ئیسراحەت جەولەیەکی ئەوروپایان دەکرد بۆ ڕابواردن و شەوانی سور لە باڕو میوانخانەکانی هەندەراندا.. یان زۆربەیان هەر لێرە لە کوردستان بە پاڵپشتی دۆلاری دزراوی میللەت وبە پاڵپشتی سەرو سمێڵ لە بۆیاخ هەڵکێشان و قوتدانی حەبی ڤیاگرا خەریکی لە خشتە بردن و ئەتك کردنی کیژانی کورد بون لە ڕێگەی هەندێ دەڵاڵ و ماستاو چی خۆیان.. بە کورتی سەرانی دەسەڵات خۆیان حاکمی بکوژو ببڕی کوردستان بون ویاسا لای ئەوان وەکو ئە و دوکەڵی جگەرە گرانبه‌هایانه‌ وابو کە بەدیار ڕەقس و سەمای لەش فرۆشەکانی خلیجەوە ئەیان کرد بە لالێوەوەو بە دەم بادا پەرش و بڵاویان دەکردەوە. سەرانی دەسەڵاتی مافیای کوردی کاتێك لە و بەهەشتە پڕو خێرو بەرەکەت و ڕابواردنەی لەسەر خوێنی ڕۆڵەکانی کورد بۆیان ڕەخساوە خەبەریان بۆوەو خەوەکەیان لێزڕا کە دیتیان وا لافاوی گۆڕان ڕۆژ بەڕۆژ لێیان نزیك و نزیکتر دەبێتەوە هاکا بەو سەروەت و سامانەی دزیویانە لافاوی بێئامانی گۆڕان ڕای ماڵین. بۆیە ئێستا دەبینین سەرانی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیەکانیان بە کۆڕو کۆبونەوەو وەعد پێدانی درۆو هەڵگوتن بە زیندانیانی سیاسی و بە پیشمەرگە دێرینەکان وکەمئەندامان و کۆڕو کۆبونەوە لە گەڵ عەشیرەتەکان و کەسانی خەباتگێڕو بنەماڵەی شەهیدان و قوربانیانی ئەنفال و کیمیاباران وماستاو کردن بۆ خەڵکی کوردستان هەر هەمویان کەوتونە پەلەقاژەی خۆ ڕزگارکردن لەم لافاوە و نە فریای ڕابواردن دەکەون نە فریا دەکەون سەرو سمێڵی فشۆڵیان لە بۆیاخ هەڵکێشن بە ڕادەیەك پەشۆکاون لاوازی و تێر خەو نەبونیان بە ڕوخسارەوە دیارە و لە قسە و وتارەکانیاندا بۆ جەماوەر دەیان هەڵە دەکەن وەك مەلا بەخ بەخ باخچەی لێبو بە بوخچە. هەمومان دەزانین پێش ئەوەی گەردەلولی ئەم لافاوی گۆڕانە دەست پێ بکات ئێمە کارەبامان نەبو ئاومان نەبو که‌چی نه‌مبینی به‌درێژایی 15 ساڵ بۆچرکه‌یه‌کیش کاره‌بای مالی جه‌لال بکۆژێته‌وه‌. نه‌ پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان زۆر بەسستی و لاوازی ئیشی تیا دەکرا شارەوانیەکان خۆیان لە خزمەتی پێویستی هاوڵاتیان دەدزیەوە بە ڕادەیەك شەقام و کۆڵان وگەڕەکەکان بێناز بون بەردەرگای ماڵان غەرقی پاشەرۆو پاشماوە بو مێش لەم شارە ئاڵابو بە دو هەفتە جارێك سەیارەی شارەوانی دەهات بۆ خاوێنکردنەوەی کۆڵان و گەڕەکەکان. ئە و خۆراکەش لە بایعیەکە دەیاندا بە خەڵکی کوردستان هەموی بۆگەن و ئیکسپایەر بو برنجەکەی بە ئامان و زامان قوت نەدەدرا ڕۆنەکەی هەر لەگەڵ یەکەم کەوچی خواردن وەك سیکۆتین بە مەڵاشوتەوە دەنوسا . سەرەڕای ئەوەی نیوەی خۆراکەکەشیان ئەدزی. سەرەڕای ئەوەش ئەگەر کارێکت بکەوتایە دام و دەزگاکان ئەوەندەیان بێنەو بەرە پێ دەکردی لە ژیانی خۆت بێزار دەبوی . کەچی ئیستا وەك وتم لە ترسی لافاوی گۆڕان هەمو شتێك خەریكە پێچەوانە ئەبێتەوە لە دام و دەزگاکان بە ئیحترامەوە ڕایت ئەکەن ڕۆژانە شارەوانی خێرا خێرا خەریکی خاوێنکردنەوەی گەڕەکو کۆڵان و شەقامەکانی شارە. برنج و ڕۆن و موادەکانی بایعی لە ناو دەمدا تامی خۆشتر بوە بە تایبەتی برنج و ڕۆنەکە بە ئاسانی بێ ئەوەی مەترسی توش بونت بە نەخۆشی هەبێ‌ یان لە کۆنی و بەسەر چونی موادەکە گومانمان هەبێت هەر ئەوەندە نیە پەنجەکانی خۆمانی پێوە ناخۆین . چونکە بە ناشکوری نەبێت ئەوە چەندین ساڵە لە سایەی گەمژەیی و گوێ پینەدانی سەرانی دەسەڵاتی مافیاوە بە تەندروستی ئەم خەڵکە . خۆراکێکی نوێمان نەخوارد زۆربەمان توشی جەلدەی دەماخ و دڵ و سەرەتان و دەیان نەخۆشی تری بێ چارەسەر بوین. هەر ترسی گەردەلولی ئەم گۆڕانەیە حاکم قادر کە خۆی یەکێکە لە هەرە دزە موحتەریفەکان. دزیەکان و داوێن پیسیەکانی خۆی لەبیر بچێتەوەو بڵێت هەقە ئەوانەی دزیان کردوە هەمو ئەو پارەیان لێ بسەنرێتەوەو بدرێتە خانوادەی شەهیدان و خۆی لێببێ بە فریشتە. هەر لەترسی ئەم گۆڕانەیە جەلال تاڵەبانی بە جادەی مەولەویدا بڕوات و لە پەنجەرەی مۆنیکاکەیەوە دەستی دەر بێنێ و سەلام بۆ خەڵکی سلێمانی بکات بەڵام خەڵک واش جوابی نەداتەوەو جڕتی بۆ لێبدەن..هەر ئەم گۆڕانەیە وای کردوە سەرانی جەلال و مەسعود سەرقاپی قاسەی پڕ لە دۆلاری دزراوی میللەت هەڵ بدەنەوەو دۆلارو دەمانچەو لایپتۆپ ببەشنەوەو لە چاخانە و شوێنە گشتیەکان دۆلار بکەن بە گیرفانی خەڵکی داو. خێرا خێرا لە کەس نەزان و پیرزین و گەرمیان و شوێنەکانی تر زەوی دابەش بکەن بەسەر پێشمەرگە و ئاوارەکانی شەڕی ناوخۆدا. هەر گۆڕانە وای کردوە سەرانی دەسەڵات خۆیان بکەن بە ماڵە شەهیدەکانداو خۆیان بە دڵسۆزیان بزانن و دیاری و بەخشیشیان بۆ بەرن و وەعدی خانو زەویان پێبدەن و خەستترین ماستاویان بۆ بکەن . هەر گەردەلولی ئەم گۆڕانە بو پڕۆژە نیوەچل و بەجێهێڵراوەکانی خستەوەکار و پڕۆژەی تریشی بە دوای خۆیدا هێنا. گەردەلولی گۆڕان بە هاوکاری ڕاگەیاندنەکان وەك کوردستانپۆستی ئازیز+ گۆڤاری لڤین+ ڕۆژنامەی هاوڵاتی+ ڕۆژنامەی ئاوێنە + سایت وڕۆژنامەی سبەی وبەرزایی گردەکە+ رادیۆی نەواو + تەواوی ڕۆژنامە نوسە چاو نەترس و بوێرەکان و گلەیی و گازاندەی بەردەوامی جەماوەری کوردستان و یەکگرتوییان و ئاشکرا کردنی فاکو فیکی سەرانی دەسەڵات بە پاڵپشتی ئە و گۆڤارو ڕۆژنامەو سایتانەی ناومان هێنان. وایان کرد سەرانی دەسەڵات بکەونە پارانەوە لە بەردەم ڕای هەقخوازانەی جەماوەردا. بۆیە دەڵێم ئای لەم ڕەخنە بە چەکوشەی کوردستانپۆست و ئای لەم گەردە لولی بێئامانی گۆڕانە چۆن حەشر بە سەرانی دەسەڵات ئەکات چۆن خەوی دزی و فەسادی و ڕابواردن و تەمبەڵی و ئیهمالکردنی جەماوەری لێزڕاندن. یاخوا تاسەر بەردەوامبێ ئەم هەڵمەت و گەردەلولی گۆڕانە بۆ گێڕانەوەی شەرعیەت و ماف و سەروەتو سامانی دزراو بۆ خاوەنە راستەقینەکەی کە تێكڕای خەڵکی کوردستانە نەك تەنها سەرانی بنەماڵەی جەلال و مەسعودو ماستاو چیەکانیان...

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 1)