کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەستەی گرووپی گەڕەكی نەورۆز بۆ هاوكاری رۆژئاوای كوردستان كۆتایی بەچالاكییەكانی هێنا

Sunday, 30/09/2012, 12:00




یەكشەممە (29/9/2012) دەستەی گەڕەكی نەورۆز لە گرووپی هاوكاری رۆژئاوای كوردستان بەئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی گەڕەكی نەورۆز و لیژنەی باڵای گرووپی هاوكاری كەركوك، هاوكات كەناڵی راگەیاندن و تیڤیەكان كۆتایی بە كارو چالاكییەكانی خۆی هێنا، كە لە رێكەوتی (29/8/2012) دەست بەكار بوو لە كۆكردنەوەی كۆمەك وهاوكاری، كەتوانی بڕی دوو ملیۆن و دووسەد و هەشتا هەزار دیناری عێراقیو (100) دۆلار ئەمریكی و نزیكەی (3) تەن خۆراك كۆبكاتەوەو رادەستی لیژنەی باڵای بكا بۆ گواستنەوی بۆ كۆگای سەرەكی گرووپی هاوكاری، ئەندامانی دەستەی گەڕەكی نەورۆز لە 11 كەسایەتی و رۆشنبیر گەڕەگی نەورۆز پێكدێت، لەو بارەوە (سەلاحەدین ساڵەیی) بەرپرسی دەستەی نەورۆز لە گرووپی هاوكاری رۆژئاوای كوردستان بۆ كوردستان پۆست وتی:
لە رێكەوتی(8/9/2012) لە باخچەی قەڵای كەركوك لە گردبوونەوەیەك بە ئامادەبوون و بەشداری چەندین رێكخراو كەسایەتی و رۆشنبیر و رۆژنامەنووس هاوكات بە ئامادەبوونی نوێنەری رۆژئاوای كوردستان گرووپی هاوكاری بۆ رۆژئاوای كوردستان راگەیاندرا، لەلایەن دەستەی گەڕەكی نەورۆز لە (29/8/2012) دەستكرا بە كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری كرا، مەبەست لەم هاوكارییە گەیاندنی كۆمەكە بۆ ناو شارەكانی رۆژئاوای كوردستان نەك ئاوارەكانی كەمپی هەولێر و دهۆك، چونكە ئاوارەكانی باشور لەلایەن هەرێم و رێخراوی خاكی سوری نیودەوڵەتی هاوكاری دەكرین، ئەوان پێویستیان بە كۆمەك نییە، بەڵام شارەكانی رۆژئاوا رووبەڕووی گەمارۆی ئابووری و سیاسی بونەتەوە چی لە لایەن حكومەتی بەعسی سوری چی لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی سوریا و فشری ولاتی توركیا كە دەیانەوێ گەلی كورد دووبارە لە مافە نەتەوەییەكانی بێبەشكەن،گەڕِەكی نەورۆز لە گەڕەكی واستی كە دەكەوێتە خوارووی كەركوك بەڕاستی خەڵكانی بەوەفا و بەئەمەكن لە روانگەی نەتەوەیی بەهانەو بە دەنگمانەوە هاتوون، ئەو خەڵكە پێشتر ئاوارەی شارەكانی كوردستان بوون، لە دوای روخانی رژێمی بەعس گەڕاونەتەوە بۆ شوێنی زیدی خۆیان، لە كۆكردنەوەی كۆمەكدا دەمانەوێ بەداگیركەرانی كوردستان راگەێینین كە تاكی كورد لە هەموو بەشەكانی كوردستان پشت و پەنای یەكترن. وە دەمەوێت ئەو هەستە نەتەوەییە لای تاكی كورد زیندووبێتەوە، هەرچەندە كۆمەك و هاوكارییەكان كەمن بەڵام لە رووی هەستی نەتەوەیی بەگرنگ دادەنرێت.

مامۆستا (عەبدولمەجید رەزا)بەرێوەبەری قوتابخانەی نەورۆز، ئەندامی دەستەی هاوكاری بۆ كوردستان پۆست وتی:
سەرەتا وەك دەستەی گەڕەكی نەورۆز بۆ پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان دەست بەكار بووین لە كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری، سوپاسی دانیشتوانی گەڕەكی نەورۆز و مامۆستایان دەكەین كە بەشداربوون لە بەخشینی كۆمەك و هاوكاریدا، ئێمە هەر چییەكمان پێبكرێ بۆ رۆژئاوای كوردستان یا بۆ هەر بەشێكیتری كوردستان، ئامادەین خۆبەخش كاری تیا بكەین،ئەگەر ئەو پێویستانە بكاتە شوێنی خۆی، ئامادەین خۆمانیشی تیا گیان فیدا بكەین.

(شیرزاد مستەفا) ئەندامی دەستەی نەورۆز لە گرووپی هاوكاری كەركوك وتی:
كۆمەلێك لە خەڵكانی دڵسۆزی گەڕەكی نەورۆز هەلساین كە چۆن بتوانین كۆمەك كۆ بكەینەوە، ئەوە بوو گرووپێكمان بۆ ئەم مەبەستە دروستكرد،بەراستی كوردانی رۆژئاوا لە ساتێكی خراب و نارەحەتی دەژین، خەڵكی رۆژئاوا شۆرشگێرن توانیویانە لەسەرپێی خۆیان بوەستن، بێ ئەوەی دەستی هاوكاری هیچ شوێنیكی نیودەوڵەتییان پێبكات، كوردانی رۆژئاوا دەمێكە لەژێر ستەمی بەعس دەچەوسێنرێنەوە ئێستا دەروازیەكیان بۆ كراوەتەوەو وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بە گۆرانكاریی ئەروات، ئەو هەلە بۆ رۆژئاوا هاتووە، ئیستا پێویستە سەركردایەتی رۆژئاوا ئەو قۆناغە بەشێوەیەكی تەندروست بگوازێتەوە من دڵنیام بەجوانی دەگوێزرێتەوەو سەركەوتووش دەبن،


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە