کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاردۆخ هه‌ڵه‌بجه‌یی جاری بڕۆده‌مت پاک بکه‌ره‌وه‌ ئینجابنوسه‌

Monday, 06/04/2009, 12:00


له‌کوردستان پۆستی ئازیزا، نوسراوێکی به‌رێز کاک کاردۆخ هه‌ڵه‌بجه‌یم خوێنده‌وه‌، به‌ڕاستی زۆر سه‌رم سوڕما، شارێکی وه‌کو هه‌ڵه‌بجه‌، کاردۆخێکی وه‌های لێهه‌ڵکه‌وتبێت،چونکه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ شاری ئه‌حمه‌د موختارجافوو گۆرانوو هه‌زاره‌هاکه‌له‌پیاوی وای لێ هه‌ڵکه‌وتوه‌، که‌ کورد فه‌خرو شانازیان پێوه‌ بکات.
من حه‌زئه‌که‌م به‌کورتی وه‌ڵامی ئه‌م به‌ڕێزه‌ بده‌مه‌وه‌،هه‌رکه‌س نوسینه‌که‌ی بخوێنێته‌وه‌، به‌ڕاستی ئه‌زانێت ئه‌م پیاوه‌ چه‌ند له‌خۆی ڕازییه‌و ، چه‌ندیش ناوسک ڕره‌شو حاقده‌.من نازانم چی هه‌یه‌ له‌به‌ینی ئه‌و به‌رێز کاک ئه‌کره‌مدا(به‌رێوه‌به‌ری ئاسایش)بێگومان شتێکی شه‌خسی هه‌یه‌، من ئه‌وه‌ به‌جێ ئه‌هێڵم بۆخۆیان، که‌ چه‌ند به‌شێوه‌یێکی بازاری هجومی کردوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و به‌ڕیزه‌.
ئه‌م پیاوه‌ دێته‌ سه‌رئه‌وه‌ی که‌ته‌وێڵه‌یی گیراونو بۆچی کاک ئه‌کره‌م نایانخاته‌ سه‌ر ته‌له‌فزیۆن.،ئه‌لێره‌دا ماهییه‌تی ئه‌م پیاوه‌ ده‌رئه‌که‌وێت، که‌ به‌وه‌ دڵخۆش ده‌بێت که‌ قاچ بنێیت به‌که‌رامه‌تی خه‌ڵکیدا،و بیخه‌یته‌ سه‌ر ته‌له‌فزیۆن، دیاره‌ ئه‌م پیاوه‌ به‌مه‌ دلخۆش ئه‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت که‌ ئه‌و ته‌وێڵه‌ییانه‌ چۆن گیراونو له‌سه‌رچی گیراون.پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ بزانێت ئه‌یه‌وێت نفسی نه‌خۆشی به‌مه‌ ڕازی بکات.
بامن پێت بڵێم ئه‌وانه‌ چۆن گیراونو مه‌سه‌له‌که‌ چۆنه‌!!!!یه‌کێک گیراوه‌ که‌ 7گرام تلیاکی پێبوه‌، که‌بردوویانه‌ بۆ ئاسایش، ئیعترافی له‌سه‌ر 48 که‌س کردوه‌(ئیتر نازانم ئیعترافه‌که‌ چۆن بووه‌، له‌ئاسایش خۆیانو خوای خۆیان) ئه‌م پیاوه‌ ئه‌وه‌نده‌ سه‌یروو سه‌مه‌ره‌ ئیعترافی لێوه‌رگیراوه‌ باوه‌ڕ بکه‌ ئیعترافیشی له‌سه‌ر مردووی قه‌بر کردوه‌.بۆنمونه‌ئه‌م دووکه‌سه‌{سه‌یدجافری جایجی علی کیخه‌سره‌و}ئه‌مانه‌ له‌10_15 ساڵ زیاتره‌ مردوون،ئه‌وانه‌شی که‌نه‌مردوونو گیراون هه‌ر به‌ هه‌ڕه‌مه‌کی گیراون نه‌ تلیاکیان خواردوه‌و نه‌ پێیان گیراوه‌و نه‌ هیچ ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ فه‌قیرو هه‌ژارنو واسته‌یان نیه‌وه‌ ئاسایش گرتوونی توندی کردوونوو لێیان ناپرسێته‌وه‌.ئه‌مه‌ یه‌که‌م جاریشنیه‌ ئاسایشی سلێمانی ڕه‌شبگیری هه‌وامان ئه‌که‌ن به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یێک محامیه‌که‌شیان لێیان ناپرسێته‌وه‌.
به‌رێزیشت ئه‌وانه‌ ئیتهام ئه‌که‌ی به‌تلیاک کێشو تلیاک فرۆش ئه‌وه‌ جه‌نابت ئاوه‌زت نیه‌ ئه‌گینا ئه‌وه‌ توهمه‌تێکی زۆر خه‌ته‌رو ترسناکه‌، تۆ چ به‌ڵگه‌یێکت به‌ده‌سته‌وه‌یه‌.هجووم ئه‌که‌یته‌ سه‌ر حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عیدجه‌میل هه‌ورامی که‌ تلیاک فرۆشن من لێره‌وه‌ به‌و دووبه‌رێزه‌ ئه‌لێم شکاتت لێبکه‌ن با دادگا بڕیاری خۆی بدات. حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عیدیش من ئه‌و پیاوه‌ ئه‌ناسم. له‌ ته‌مه‌نی 13 سالیه‌وه‌ به‌بێ دابران شۆڕشه‌ ئه‌کات.من ته‌ححححدا له‌تۆو له‌ئه‌مسالی تۆ ئه‌که‌م، ئه‌گه‌ر حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید خانویێک، یان عماره‌یێکی یان پاره‌ی نوستووی خۆی هه‌بێت، یان سه‌یاره‌ییکی شه‌خسی خۆی هه‌بێت.نه‌ته‌وێڵه‌یی تلیاک فرۆشو تلیاک خۆرنوو ئه‌وانه‌ به‌ناحه‌ق گیراون به‌ شاهێدی پیاوێکی شێت ئه‌گینا ئه‌گه‌ر یه‌کێک شێت نه‌بێت ئیعتراف له‌سه‌ر مردوو ئه‌کات؟؟؟؟؟؟؟.
به‌رێزیشت ده‌مو ده‌ستو(....)بشۆ ئینجا ناوی ته‌وێڵه‌ییه‌کان بهێنه.
هۆڵه‌ندا/لاهای‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە