له‌ی ئابه‌وه بۆ سیمبوله تێکشکاوه‌کانی هه‌ولێر پێشکه‌شه
Friday, 31/08/2012, 12:00
گێڕانه‌وه‌یه‌ک بۆ رووداوه‌کانی پاش 31ی ئابئهوهی له‌و نووسینه ده‌مه‌وێ باسی بکه‌م ، وه‌کی هه‌ولێرییه‌کی ، سه‌ربرده‌ی 31ی ئاب و ده‌رهاێژه‌کانتان لۆ باس بکه‌م ، ڕه‌نگه‌قسه‌کردن له‌سه‌ر رووداوه‌کانی پاش 31ی ئاب ئۆنده فراوان بێ ، ئه‌وه‌ی من ته‌نها چه‌نگه‌ک بی له‌ره‌وسه‌یه‌ک ، به‌ڵام ده‌مه‌وێ ئه‌و ڕووه‌نه‌گریس و دیکتاتۆریه‌ی پارتیتان پێ نیشان بده‌م که‌به‌پلان له‌هه‌ولێری بریندار و بێکه‌س ئیشی له‌سه‌ر کرد ، هه‌رچه‌نده‌مێژووی پارتی به‌تایبه‌تی دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌بۆ ئه‌و حزبه‌هه‌موو ده‌مێ پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر پلانه‌ک دابرێژن هه‌وڵیان داوه‌زه‌مینه‌سازی بکه‌ن به‌مه‌به‌ستی ره‌وایی دان به‌نیازه‌گراوه‌کانیان ، منجه‌منج (خیتاب)ه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی له‌ی ئابی 1996ته‌واوی ئه‌و راستییه‌ی سه‌رێ ده‌سه‌لمێنی ، له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌رامانه‌کی ورد له‌سه‌ر سیاسه‌تی پارتی له‌پاش راپه‌ڕین تا ساڵی 96 له‌ده‌ڤه‌ری بادینان ، ده‌گه‌ینه‌ئه‌و راستییه‌ی سیاسه‌تی پاوان خوازی بوویته‌رووی ناشیرینی ناسینه‌وه‌ی پارتی ، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تادا ئه‌وه‌ی بۆ نه‌چووبا سه‌ر له‌بادینان ، ئه‌وه‌دڵنیا بوو پارتی وا به‌سووک و ئاسانیش 31ی ئابی بۆ نه‌ده‌چووه‌سه‌ر ، لێره‌هه‌وڵده‌ده‌م پاش 31ی ئاب دابه‌شی سه‌ر دوو قۆناغ بکه‌م ، قۆناغی یه‌که‌م له‌ی ئابه‌وه‌تا 2003 ، قوناغی دووه‌میش له‌ه‌وه‌هه‌تا ئه‌وڕۆ .
له‌قۆناغی یه‌که‌م ؛ پاش ئه‌وه‌ی پارتی له‌پشت ده‌بابه‌کانی به‌عس هاته‌وه‌هه‌ولێر ، هه‌ر له‌رۆژی یه‌که‌مه‌وه‌ده‌ستی کرد به‌گرتن و ڕاوورووت و لێدان و ئه‌زیه‌تدان و ترساندن و گاسکردنی نه‌یارانی بۆ رێکخراو و ناوچه‌و لق ، ئه‌وه‌ی به‌هه‌ویره‌خوێیه‌کیش هه‌واداری یه‌کێتی بووبا ، به‌ده‌ستی پارتی ئه‌زیه‌ت ده‌درا ، زۆر که‌من ئه‌وانه‌ی پارتی نه‌بووبن لێیان نه‌درابێ یان به‌لای که‌می چاویان لێسۆر نه‌کرابێته‌وه‌و بانگی ده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌کانی وه‌ک باره‌گاکانی پارتی و ئاساییش نه‌کرابن و له‌وێنده‌ریش ره‌زیل نه‌کرابن و به‌ڵێننامه‌یان پێ پڕ نه‌کرابێته‌وه، له‌پاش 31ی ئاب چشته‌ک ببووه‌دیارده‌بگره‌گه‌یشتبووه‌ئاستی باویش ، مه‌سه‌له‌ی راپۆرت نووسینبوو ، پارتی له‌ڕێگه‌ی سه‌وسواره‌کانی‌به‌رده‌وام خه‌ریکی جاسوسی کردن بوون به‌سه‌ر تێکڕای خه‌ڵکی هه‌ولێر ، هه‌نده‌ک سه‌وسواری هه‌بوون ئیشیان ڕاپۆرت نووسین بوو له‌بڕی هه‌ر راپۆرتێک پاداشتی ماددی و مه‌عنه‌وی ده‌کران ، راپۆرت نووسین واتا به شێوه‌یه‌ک لۆ ئه‌و که‌سه‌یان تێده‌کووشی ، وه‌ک ئه‌وه‌ی وابی ئه‌و که‌سه‌به‌س ئیشی زه‌لام کووشتن بوو بی، پاشان ئه‌و که‌سه‌ی راپۆرته‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌نووسرا هه‌بوو ده‌گیرا و ره‌وانه‌ی ئاکرێ ده‌کرا ، هه‌شبوو لۆ ماوه‌یه‌کی که‌م له‌ئاساییش ده‌گیرا ، هه‌شبوو ته‌نها له‌رێکخراو و ناوچه‌کان سووکایه‌تی پیده‌کرا و ئیهانه‌ده‌کرا ، هه‌ر که‌سه‌ک که‌ده‌یزانی راپۆرتی له‌سه‌ر نووسرایه، ته‌شه‌بوزی به‌سه‌ت که‌س ده‌کرد به‌س هه‌تا شته‌کی لۆ بکه‌ن ، هه‌شبوو خۆی ده‌هاوێشته‌مارێ ده‌یان که‌س به‌س هه‌تا پارتی هیچ له‌کوڕ و برا و که‌سوکاریان نه‌که‌ن و راپۆرته‌که‌یان له‌سه‌ر به‌رز نه‌کرێته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌وایکردبوو که‌سانه‌ک په‌یدا ببوون هه‌ر به‌خۆیان راپۆرتیان ده‌نووسی و بازرگانیشیان پێوه‌ده‌کردن ، ئاگاداری که‌سه‌کیان ده‌کرده‌وه‌که‌گوایه‌راپۆرتی له‌سه‌ر نووسرایه، پێی ده‌گۆ هه‌وڵده‌ده‌م چشته‌کت لۆ بکه‌م ، پاشان ده‌یگۆ کاکه‌نه‌مهێشت راپۆرته‌که‌ت به‌رزبکرێته‌وه، به‌س ئیشه‌که‌یان به‌وه‌نده‌هه‌زار دیناره‌ی لۆ کردی ، ئه‌و که‌سه‌ی راپۆرتی له‌سه‌ر نووسرابوو ئاماده‌بوو هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی خۆی بدا ته‌نها پارتی هیچ له‌گه‌ڵ منداڵ و برا و که‌سوکاری نه‌کات ، چونکه‌کابرای به‌دبه‌خت باش له‌وه‌تێ ده‌گه‌یشت راپۆرته‌ک به‌سه‌لۆ ئه‌وه‌ی تا له‌ژیان مایه‌رۆناکایی به‌چاوی خۆی نه‌بینی ، پاشان ئه‌و که‌سه‌ی گوایه‌لێنه‌گه‌ڕایه‌راپۆرته‌که‌ی به‌رزبکرێته‌وه، ناوه‌ناوه‌ده‌چۆوه‌کن کابرا و به‌سیناریۆیه‌کی هه‌وشێوه‌ی پێشوو کۆمه‌ره‌ک پاره‌ی دیکه‌ی لێوه‌رده‌گرت ، به‌و شێوه‌یه‌ئه‌و که‌سه‌به‌دوو سه‌ران ژیانی لی تار ده‌بوو ، به‌سه‌ره‌کیان ده‌بووایه‌به‌رده‌وام پاره‌بدا به‌جاش قه‌له‌مه‌کانی پارتی ، به‌سه‌ره‌که‌ی تریش پارتی له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌تێی ده‌گه‌یاند که ئه‌توو به‌رده‌وام له‌بیرمانی ، هه‌ر کاته‌ک بمانه‌وێ هه‌رچییه‌کت به‌رامبه‌ر بکه‌ین درێخی ناکه‌ین .
پارتی له‌رێگه‌ی ئه‌و هه‌موو راپۆرت نووسین و ئه‌زیه‌تدانه‌ی خه‌ڵک و جاسوسیکردنه‌ی که‌ده‌یکرد ، بێمتمانه‌یی ته‌واوی شار و قه‌زا و ناحیه‌کانی پارێزگای هه‌ولێری ته‌نی بوو ، که ڕه‌نگه ئه‌وه‌شیان ئامه‌نجه‌کی گرنگی پارتی بوو له‌و قۆناغه، زۆر که‌س هه‌بوو بانگ ده‌کرا و ده‌گیرا و لێیده‌درا ، ئه‌وجه هێشتا نه‌یده‌وێرا له‌کن که‌س باسی ئه‌وه‌بکا .
ئاکرێ ؛ ناشیرین‌ترین و ناشینترین و ناشینترین وشه‌یه‌له‌خه‌یاڵدان و مێشک و بیره‌وه‌ری خه‌ڵکی هه‌ولێر،ئاکرێ به‌ندیخانه‌یه‌کی زۆر له‌ئه‌بوغرێبی به‌عسی پیستری لێ بوو ، له‌وێ بێ یاسایی سه‌روه‌ر بوو ، ئه‌و ته‌مه‌نه‌زۆره‌م به‌ڕێ کرد مه‌گه‌ر شتی وام له‌به‌عس بیست بێت ، هه‌ر که‌سه‌ک له‌هه‌ولێر راپۆرتی له‌سه‌ربنووسرابا پاشان بگیرابا و بچووبا بۆ ئاکرێ ، ئیدی که‌سوکاره‌که‌ی ته‌واو ده‌ستیان لێده‌شووشته‌وه، هه‌ر خێزانه‌ک کوڕیان لێ بکوژرابا پێیان باشتربوو نه‌ک بکه‌وتبا ئاکرێ ، به‌کورتی ئه‌وه‌ی پارتی به‌پێنج لیوایان لۆی نه‌ده‌کرا له‌ڕێگه‌ی ئاکرێ زۆر پیستر له‌به‌عس ترس و تۆقین و دڵه‌ڕاوکێی له‌ناو هه‌ولێر بڵاوده‌کرده‌وه، زۆرن ئه‌وانه‌ی چیرۆکی جه‌رگبڕیان له‌ماڵپه‌ڕه‌خۆشه‌ویسته‌که‌ی کوردستانپۆست بڵاوکردیته‌وه‌له‌سه‌ر ئاکرێ ، ئه‌گه‌ر چی ئه‌وه‌شیان دڵنیام مشتێکه‌له‌خه‌رواره‌که‌ی ئاکرێ ، به‌ران ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ده‌رێم ، له‌هه‌ولێر نموونه‌ی ئه‌وانه‌زۆرن‌له‌ئاکرێ خه‌سێنراون ، واتا له‌پیاوه‌تیان خستیینه، گونیان پساندینه، ده‌رێن له‌ئاکرێ یه‌ک له‌ڕێگایه‌کانی ئه‌شکه‌نجه‌دان ئه‌وه‌بوو گوریسه‌کیان ده‌هینا سه‌ره‌کیان له‌گونی کابرا ده‌یێخست و سه‌ره‌که‌ی تریشیان له‌بتڵه‌غازه‌ک ده‌به‌ستاوه، به‌زه‌بری ئه‌شکه‌نجه‌دان وایان له‌و که‌سه‌ده‌کرد که‌بڕوا و بتڵه‌غازه‌که‌له‌دوو خۆی رابکێشی ، خۆ ئه‌گه‌ر کابرا تاقه‌تی رۆیشتنی نه‌بووبا ، ئه‌وه‌هه‌ر له‌جێوه‌هه‌ڵیان ده‌واسی تا به‌و ده‌رده‌یان ده‌برد ، به‌وه‌ش کابرا ده‌خه‌سێنرا ، هه‌یه‌له‌و هه‌ولێره‌ی جه‌رگم پر خین ده‌بی ناوی بهێنم ، به‌س به‌و‌شێوه‌یه‌خه‌سێنرایه، نموونه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ده‌یناسم و ده‌یانی دیکه، پارتی که‌به‌ری ده‌دان ، لۆ ئه‌وه‌ی بوو ترس و تۆقینی پتر له‌ناو هه‌ولێر بڵاوبکاته‌وه، جگه‌له‌سه‌تان جۆری دیکه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌دان مه‌گه‌ر له‌به‌ندیخانه‌کانی به‌عس هه‌بووبن .
پارتی له‌پاش 31ی ئاب له‌سه‌ر چه‌ند مه‌له‌فه‌کی هه‌ستیار ئیشی ده‌کرد ، گرتن و کوشتن و راوه‌دوونان و ئه‌زیه‌تدان و ئه‌شکه‌نجه‌دانی خه‌ڵکی یه‌کێتی یان بڵیین پاشماوه و خه‌ڵکی هه‌واداری یه‌کێتی ، ئه‌وه‌پیشه‌ی به‌رده‌وامی پارتی بوو هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که‌یه‌کێتی هاته‌وه‌هه‌ولێر له، به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌کێتی زۆر به‌بێ ده‌سه‌ڵاتی بوو ، هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌له‌هه‌ولێر غه‌دریان لیکرابوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌یانتوانی داوای حه‌قی خۆیان بکه‌نه‌وه، یه‌کێتیش به‌و بێ ده‌سه‌ڵاتییه‌ی خۆی له‌لایه‌ک و یه‌کێتی فرۆشتنی جه‌لال تاڵه‌بانیش به‌پارتی له‌لایه‌کی دیکه، نه‌یانتوانی رۆژه‌ک له‌رۆژان بابه‌تی خه‌ڵکه ئه‌زیه‌ت دراوه‌که‌ی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ پارتی باس بکه‌ن ، خه‌ڵکه‌مه‌غدووره‌که‌ی یه‌کێتی تا ئه‌و ساڵانه‌ی دواییش چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بوون له‌ده‌رفه‌تێکدا حه‌قی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه، به‌س که‌کۆسره‌ت له‌دێگه‌ڵه‌ڕێگری هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هه‌ولێری لێ‌کرا ، ئه‌وان ئه‌مه‌ل بڕ بوون ، ره‌نگه‌حاجی مه‌سیفی باشترین نموونه‌ی حه‌و حاله‌ته‌بێت ، ئه‌وه‌رووه‌ک بوو ، رووه‌که‌ی تری ئیش‌کردنی پارتی له‌هه‌ولێر له‌سه‌ر نه‌یارانی دیکه‌ی پارتی بوو ، ئه‌وانه‌ی که‌یه‌کێتی نه‌بوون ، بۆ نموونه‌ئیسلامییه‌کان ، به‌حکومی ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ساڵانی شه‌ڕی براکوژی هه‌ردووکیان ئاگایان له‌وه‌نه‌ما چ له‌کۆمه‌ڵگه‌ده‌گوزه‌رێ ، له‌و ماوه‌یه‌ئه‌وه‌ی زۆر به‌ڕوونی هه‌ستی پیکرا ، گه‌شه‌کردنی حه‌ره‌که‌ی بیری ئیسلامی سه‌له‌فی بوو ، خه‌ڵکێکی زۆر لۆ ئه‌وه‌ی کوڕه‌که‌یان له‌ململانێی یه‌کیتی و پارتی دوور بی وه‌زۆریشیان له‌برسان و له‌به‌ر قاتوقڕی روویان له‌حزبه‌ئسلامیه‌کان کرد و چاوپۆشیان ده‌کرد منداره‌کانیان بچنه‌مزگه‌فت و فێری ده‌رسی دینی بن ، نه‌ک به‌گه‌ر یه‌کێتی و پارتی بکه‌ون ، ئه‌و دیارده‌یه‌له‌هه‌ولێر روونتر هه‌ستی پێکرا ، چونکه‌ململانێی یه‌کێتی و پارتی له‌ناو هه‌ولێر توندتر بوو ، شه‌ڕیان هه‌ر له‌سه‌ر هه‌ولێر بوو ، ئه‌و حاله‌ته‌ش لۆ ئیسلامیه‌کان وه‌ک دیتنه‌وه‌ی شاره‌هه‌نگ بوو له‌ناو دار ، پاشان پارتی وای کرد شه‌ڕی سافکردن و ساغکردنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌کان بکا ، خێزانێکی زۆری گرته‌وه‌و خه‌لكێکی زۆریان گرت و ئه‌زیه‌ت دا ، سووکایه‌تی زۆریان پێکردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاتوچۆی مزگه‌فتیان کردبوو ، ئیسلامیه‌کان که‌ده‌گیران یه‌کسه‌ر ده‌برانه‌ئاکرێ ، ماوه‌یه‌کی زۆریش ده‌گیران ، به‌چه‌ند ساڵ له‌وێ ده‌مانه‌وه، ئه‌وانه‌ش که‌به‌هه‌ر هۆیه‌ک‌کوڕیان نه‌ده‌گیرا ، به‌رانه‌کینێ ئه‌وه‌نده‌ئه‌و خێزنه‌یان بێزار ده‌کرد ، له‌پیستی خۆیان ده‌رده‌چوون ، ئه‌وه‌ی که‌سه‌کیان ببووه‌دینداره‌کی دیار له‌مزگه‌فتێ ، پارتی وای لێکردبوون هه‌موو سه‌ره‌مانگێک بچنه‌ئاساییش و به‌ڵێننامه‌ی مانگانه‌پڕ بکه‌نه‌وه‌که‌کوڕه‌که‌یان هاتوچۆی مزگه‌فت ناکا و ڕدێنی ده‌تراشی و بوویته‌پیاو و ...هتد .
له‌و قۆناغه‌یه‌پارتی ترسی له‌هه‌موو ناپارتییه‌ک هه‌بوو ، به‌ڕاستی پارتی له‌وه‌هم دا ده‌ژیا ، وه‌همی ئه‌وه‌ی هه‌رچی له‌گه‌ڵت نیه‌دوژمنته، ئه‌وه‌ی دوژمنیشته‌به‌توندترین شێوه‌ئه‌زیه‌تی بده‌و له‌ناوی ببه، له‌و ماوه‌یه‌هه‌ولێر سه‌خترین و سه‌ختترین زه‌مه‌نی تێپه‌ڕاند ، هاوزه‌مان پارتی لۆ راگرتنی باڵانسی په‌نجا به‌په‌نجا ، چه‌نده‌ی خه‌ڵکی هه‌ولێری له‌ماڵه‌که‌ی خۆی ده‌ر‌ینا و به‌سواری مێکزه‌مینه‌ک له‌دێگه‌ڵه‌به‌ڕێی ده‌کردن و خانووه‌که‌شی مساده‌ره‌ده‌کرد ، به‌قه‌د دوو هێنده‌ش خه‌ڵکانه‌کی زۆری ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور و گه‌رمیانی هاندا له‌هه‌ولێر نیشته‌جێ بن ، ته‌نها لۆ ئه‌وه‌ی بڵێ ئاواره‌م هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌شاره‌دێیه‌کاندا هاتبوون ، فێری ژیان نه‌بووبوون له‌ناو شار و ئاپارتمانه‌کان ، ئه‌و حاله‌ته‌ش چه‌نده‌ی بارگرانی بوو له‌سه‌ر خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر ، به‌قه‌د هێنده‌ش بارگرانی بوو له‌سه‌ر پارتی ، به‌ڵام ناوزه‌ند کردنی ئه‌و خه‌ڵکه‌به‌ئاوا‌ره‌ی سلێمانی ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره‌بوو بۆ پارتی ! هه‌رچه‌نده‌پارتییه‌عه‌سکه‌ر‌ییه‌کان له‌هه‌ولێر زۆر جار له‌ڕێگه‌ی پڕوپاگانده‌ی ناشایسته‌ئه‌و خێزانانه‌یان له‌که‌دار ده‌کرد له‌رووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.... ، به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی پارتی به‌هه‌ولێری کرد به‌عس به‌چارێگی پارتی نه‌کرد ده‌رحه‌ق به‌هه‌ولێر ، ئه‌و وه‌همه‌ی پارتی وایکردبوو بیر له‌دانانی جاسوس بکاته‌وه‌له‌هه‌موو کوچه‌و کۆڵانه‌ک ، به‌لای که‌م له‌هه‌ر گه‌ڕه‌که‌ک نێزیکه‌ی ده‌جاسوسیان دانا هه‌تا ئه‌وڕۆشی له‌گه‌ڵ دابێ ئه‌و جاسوسانه‌له‌سه‌ر میلاکی وه‌زاره‌تی ناوخۆ موچه‌وه‌رده‌گرن ، جاسوسه‌کان زۆربه‌ی ئه‌وانه‌بوون که‌ئاستی خوێنده‌وارییه‌کی نزمیان هه‌بوو، وه هاموشۆی خه‌ڵکیان ده‌کرد ، بۆ نمونه‌دوکانداره‌کان ، سه‌وزه‌ومیوه‌فرۆشه‌کان ، سه‌رتاشخانه‌کان ، چای خانه‌کان و گازینۆکان ، ته‌نانه‌ت بن دیواری مزگه‌فته‌کانیش ، بازاڕی ئیسکان له‌هه‌ولێر به‌ناوبانگه، یه‌که‌که‌له‌و بازاڕانه‌ی به‌شه‌وانیش جمه‌ی دێ ، نه‌ک ئه‌و کات ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ پارتی هه‌موو چایه‌خانه‌یه‌ک جاسوسی لۆ دانایه، هه‌موو گازینۆیه‌ک ، هه‌ر جییه‌ک گه‌نجان لیی خڕببنه‌وه‌پارتی ڕاپۆرت نووسی لێدانایه، ئه‌وانه‌پێیان ده‌وترێ موچه‌خۆره‌کانی پاراستن له‌ئیسکان ، مانگانه‌له‌بڕی ئه‌وه‌ی چاودێری بازاڕی ئیسکان ده‌که‌ن موچه‌وه‌رده‌گرن ، جگه‌له‌وه‌ش پاره‌ی خواردنه‌وه‌ی چایان تا دره‌نگانی شه‌و له‌سه‌ر پارتییه.
له‌و ماوه‌یه‌دا پارتی جگه‌له‌وه‌ی ته‌سفییه‌ی حیسابی نه‌یاره‌کانی ده‌کرد ، به‌ران پارتی له‌ڕوویه‌کی دیکه‌دوو جه‌نگی ده‌کرد ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیلیان له‌به‌ر ده‌ست دابوو ، ئاغاکانیشیان له‌به‌عس و تورکیا و بگره‌ئه‌مریکاش ، یارمه‌تیان ده‌دان ، پارتی له‌بازنه‌ی هاوپه‌یمانی سیاسی که‌وته‌گه‌ر به‌ره‌ی عێراق له‌لایه‌ک و تورکیا و ئه‌مریکاش له‌لایه‌کی دیكه، ئه‌وه‌وایکرد پارتی سه‌رمایه‌یه‌کی باشتری له‌به‌ر ده‌ست دابێ وه‌ک له‌و به‌ره‌یه‌ی که‌یه‌کێتی له‌ناو بازنه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌که‌ی دا هه‌یبوو ، گه‌شه‌ی ئابووری پارتی چه‌ند کاردانه‌وه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤی به‌دوای خۆی دا هێنا له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتی ، یه‌کێکیان له‌پاش 31ی ئاب پارتی بێ شه‌رمانه‌به‌ڕووزه‌ردی خۆی له‌پاش چۆلکردنی ده‌بابه‌کان له‌ناو ساحه‌ی په‌رله‌مان یه‌کسه‌ر هه‌وڵی پێکهێنانی کابینه‌یه‌کی دا ، مخابن له‌و ده‌مه‌هه‌نده‌ک حزبی وه‌ک شیوعی و یه‌کگرتوو به‌شداربوون تێیدا ، به‌ڕای من ئه‌و به‌شداریکردنه‌یان ڕێک به‌مانای شه‌رعییه‌تدان بوو به‌ی ئاب ، ئه‌و پاره‌یه‌ی پارتی له‌به‌ر ده‌ستی دابوو ، توانای ئه‌وه‌ی پێبه‌خشی که‌خۆراکی به‌رده‌وامی جاسوسه‌کانی بدا و جاسوسی نووی دیکه‌ی پێ درووست بکا ، له‌لایه‌کی دیکه‌حزبی کارتۆنی زۆری پێ درووست کرد و بازنه‌ی هاوپه‌یمانییته‌کانی پێ فراوانتر کرد ، ده‌یانی وه‌کی غه‌فورمه‌خموری و خدر رووسی و حزبی شیوعی و یه‌کگرتوو و تورکمانه‌کان ....هتد که‌وتنه‌گه‌ر به‌ره‌ی پارتی ، له‌لایه‌کی دیکه‌له‌به‌ر لاوازبوونی لایه‌نی ئابووری یه‌کێتی ، یه‌کێتی نه‌ک هه‌ر نه‌یتوانی خزمه‌ت و به‌رده‌وامی به‌لایه‌نه‌دۆسته‌کانی بدا ، به‌ڵکو یه‌کێتی هه‌موو دۆسته‌کانی به‌بارگرانی ده‌زانی له‌سه‌ر شانی حکومه‌تۆ‌که‌که‌ی که‌درووستی کردبوو له‌سلێمانی ، ئه‌وه‌ش وای له‌یه‌کێتی کرد لێیان بدا و ده‌ریان بپه‌ڕێنێ ، له‌وانه‌به‌ره‌ی ئیسلامییه‌کان ، کۆمۆنیستی کرێکاری ، نانه‌وی ئاژاوه‌بۆ نیوه‌ی باڵی سۆشیالیست و ....هه‌ش بوو هه‌ر به‌خۆی به‌ره‌و توانه‌وه‌چوو وه‌کی پارتی پارێزگاران . له‌وه‌ش پارتی به‌به‌رده‌کی دوو کێشکه‌ی کووشت ، یه‌کێکیان به‌هێزکردنی بازنه‌ی هاوپه‌یمانی خۆی له‌هه‌ولێر ، دووه‌میشیان لاوازکردن و لێکهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بازنه‌ی هاوپه‌یمانه‌کانی یه‌کیتی له‌سلێمانی .
ئه‌وه‌ته‌نها چه‌ند گۆشه‌یه‌کی هه‌ولێر بوو ، ئه‌دی چ له‌باره‌ی داموده‌زگا حکومییه‌کان ، فه‌رمانگه‌کان ، خوێندنگا و زانکۆکان ، له‌فه‌رمانگه‌و داموده‌زگاکان ئه‌وانه‌ی پارتی بوون چی خراپ بوو ده‌یانکرد ، ڕاپۆرت نووسین له‌وێنده‌ریش هه‌بوو ، جاسوسی‌کردن له‌و‌ێش ده‌کرا ، ئه‌وه‌ی پارتی بووبا پله‌و پایه‌ی به‌رز ده‌کراوه‌و ئیمتیازاتی زۆری پێ ده‌درا (هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا پارتی هه‌وڵیدا سه‌وسواره‌کانی ناو قوتابیان و مه‌رجی ره‌های پارتی بوون تاکه‌پێوه‌ر بن بۆ وه‌رگرتن له‌خوێندنی باڵا) له‌وێوه پارتی توانی نه‌وه‌یه‌ک پێ بگه‌یه‌نێ به‌مه‌به‌ستی کۆنتڕۆڵکردنی زانکۆی سه‌لاحه‌دین ، پشتیوان سادق باشترین نموونه‌یه، هه‌نده‌ک هه‌بوون وه‌کو سه‌گ به‌ردرابوونه‌فه‌رمانبه‌ره‌کان ، ده‌رچوون و زه‌ماله‌ی خوێندن ته‌نها لۆ سه‌وسواره‌کانی پارتی بوون ، زۆری وه‌کی منیش دژایه‌تیان ده‌کرد و پله‌یان نزم ده‌کرده‌وه‌و نه‌قلیان ده‌کرد ، (قوتابیان) وشه‌یه‌کی دیکه‌ی هه‌ره‌ناشیرین و قیزه‌ونه‌کان بوو له‌هه‌ولێر ، ئه‌وانه‌ی له‌قوتابیان ئیشیان ده‌کرد ، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان به‌سه‌ر هه‌موو شته‌ک دا هه‌بوو ، له‌ڕاگرتنی ده‌وام به‌مه‌به‌ستی حزبی خۆیان ، جاسوسی‌کردن به‌سه‌ر مامۆستا و ته‌ڵه‌به، نه‌چوونه‌ده‌وام به‌که‌یفی خۆیان ، قه‌ت ئه‌وان ساقیت نه‌ده‌بوون له‌ده‌رس و تاقیکردنه‌وه‌کان ، له‌زۆربه‌ی کۆلێژه‌کان کادیرانی قوتابیان نموونه‌ی شه‌روار پیسی بوون ، ده‌یان جار له‌ناو ده‌رس ده‌چوون ئه‌ندامانی خۆیان کۆده‌کردنه‌وه‌به‌پاساوی ئه‌وه‌ی که‌کۆبوونه‌وه‌یان هه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی مامۆستایه‌ک بتوانی یه‌ک قسه‌بکا ، ئه‌وه‌له‌ناوه‌ندی و ئاماده‌یی و زانکۆش هه‌مان شت بوو ، به‌ڕاستی وه‌کی شه‌قاوه‌یان لێهاتبوو ، زۆر ناشیرین بوون ، به‌س به..... و ........ و دز و ره‌فیق حزبی ده‌چوون و به‌س .
دێگه‌ڵه؛ له‌زهنی هه‌موو تاکێکی هه‌ولێری یه‌کسانه‌به‌سه‌یته‌ره‌ی غازر ، سه‌یته‌ره‌ی غازر ده‌که‌وێته‌نێوان ڕێگای سه‌ره‌کی هه‌وڵیر- موسڵ، له‌ساڵانی نۆهه‌ته‌کان زۆرێک له‌خێزانه‌هه‌ژاره‌کان هاتوچۆی موسڵیان ده‌کرد به‌و ڕێگایه، ئه‌و سه‌یته‌ره‌یه‌پشکی شێری به‌رکه‌وت له‌ئیهانه‌کردنی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که‌هاتوچۆی موسڵیان ده‌کرد به‌مه‌به‌ستی هێنانی جلیکانێک نه‌وت یان سندوقێک ته‌ماته‌یان چه‌ند کیلۆ گۆشتێک تا بیفرۆشنه‌وه‌و بژێوی ژیانی رۆژانه‌یان پێ دابین بکه‌ن ، به‌ڵام سه‌یته‌ره‌ی دێگه‌ڵه‌به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک کیلۆ ته‌ماته‌شت پێ بێت ، ئه‌وه‌نده‌به‌س بوو تۆ هه‌ولێریی و به‌وێدا ره‌ت ده‌بیت و ئیهانه‌کی باش بکرێی ، لێره‌شیان دا پارتی زۆربه‌ی زۆری چه‌کداره‌کانی ئه‌و سه‌یته‌ره‌خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ری سلێمانی لێدانابوو ، به‌مه‌به‌ستی تۆخکردنه‌وه‌ی هزری شار په‌رستی ، تا ڕاده‌یه‌کیش سه‌رکه‌وتوو بوو له‌و پلانه‌گڵاوه.
ئه‌و کاره‌ی پارتی کردی سه‌باره‌ت به‌ترساندن و تۆقاندن و کوشتن و بڕین و سوکایه‌تیپێکردن و ئه‌زیه‌تدانی خه‌ڵکی ، وایکرد خه‌ڵکیش وه‌کی پارتی گومان له‌هه‌موو که‌سێک بکه‌ن ، خه‌ڵک وای لێهاتبوو نه‌یده‌توانی ده‌رده‌دڵی خۆی له‌کن که‌س باس بکا ، هه‌موو خه‌ڵک گومانیان له‌یه‌کتر ده‌کرد ، له‌لایه‌کی دیکه‌ش ئه‌وه‌وایکردبوو خه‌ڵک تێکڕا لۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌ونه‌ناو تۆڕی جاسوسانی پارتی و کوڕ و برایان نه‌گیرێ ، هه‌موو تێکڕا ئامژگاری منداره‌کانیان ده‌کرد که‌نابی قسان بکه‌ن ، یان ته‌داخولی سیاسه‌ت بکه‌ن ، خه‌ڵک به‌و ئاراسته‌یه‌ئیشی ده‌کرد تا بکرێ کوڕ و براکانیان دوور بن له‌سیاسه‌ت و قسه‌کردن و گله‌ییکردن و نووسین ، ئه‌و خێزانه‌ی جاره‌ک راپۆرتیان له‌سه‌ر نووسرابا یان یه‌کێکیان لێ گیرابا ، ئه‌وا به‌و ئاراسته‌یه‌په‌روه‌رده‌ی منداره‌کانیان ده‌کرد که‌تا ژیانیان مایه‌جاره‌کی که‌توخونی سیاسه‌ت نه‌که‌ون ، حه‌قیان به‌هیج دا نه‌بی ، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌یان خێزان و خانه‌واده‌کپ ببن و بکوژێنه‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ک دیارتین ده‌رهاوێژی پلانه‌کانی پارتی به‌ڕوونی له‌سه‌روبه‌ندی خۆپیشاندانه‌کانی 2011 هه‌ستی پێکرا .
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا ، پارتی لۆ دووباره‌داڕشتنه‌وه‌ی هه‌یکه‌لی سیاسی حکومی به‌به‌رگی حزبی ، تێکڕای هه‌یکه‌لی فه‌رمانگه‌کانی به‌ته‌سکیه‌کرد ، هه‌ر ده‌رچووی په‌یمانگا و زانکۆیه‌ک بیویستابا‌دابمه‌زرێ ، ده‌بووایه‌پشتگیری حزبی هه‌بێ ، ته‌زکیه‌له‌موختاری گه‌ڕه‌که‌وه‌ده‌ستی پیده‌کرد تا ئاستی ڕێکخراو و ناوچه‌و لق و ئاساییش ، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایکردبوو موختاری گه‌ڕه‌که‌کان له‌که‌سه‌نابووت و ناشیرینه‌کان بن ، ئیشیان ناردنی زانیاری بوو لۆ ده‌زگای پاراستن ، ئه‌م هه‌یکه‌لی حکومڕانییه‌له‌دامه‌زراندنی ساده‌ترین فه‌رمانبه‌ر ، ره‌نگدانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی بێ بنه‌مای به‌بنه‌ماڵه‌کردنی حکومڕانییه‌له‌ده‌ڤه‌ری زه‌رد .
ئه‌وه‌ی باسم کرد قۆناغی یه‌که‌می کاریگه‌رییه‌نێگه‌تیڤه‌کانی پاش 31ی ئاب بوو ، هه‌رچی قۆناغی دووه‌مه، ئه‌وه‌یه‌که‌پاش 2003 ده‌ستی پێ‌کرد ، پێم وایه‌ده‌بێ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی مێژووییش پاش 31ی ئاب دابه‌شی سه‌ر دوو قۆناغ بکرێ ، یه‌که‌میان له31ی ئاب تا 2003 و قۆناغی دووه‌میش پاش‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه، هه‌رچی قۆناغی پاش 2003 ه‌جیایه، له‌و قۆناغه‌پارتی له‌هه‌ولێر شێوازی کارکردنی گۆڕی ، بابه‌تی ترس و تۆقاندن هه‌رما ، پارتی له‌و قۆناغه‌پتر گرنگی به‌به‌هێز کردنی ده‌زگا تیرۆرستییه‌که‌ی پاراستن دا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌پاش 2003 بودجه‌یه‌کی زۆر له‌به‌غداوه‌ده‌هات ، پارتیش پشکی زۆری پێده‌بڕا ، له‌و ماوه‌یه‌پارتی هه‌وڵیدا له‌ڕیگه‌ی داگیر کردنی سه‌رجه‌م جومگه‌ئابوورییه‌کان ، سه‌رله‌به‌ری ژیان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌گشتی و له‌هه‌ولێر به‌تایبه‌تی داگیر بکا ، پارتی له‌پاش 2003ه‌وه‌له‌هه‌وڵی درووست‌کردنی چه‌لاوخۆر و تێوه‌گلانیان بوو له‌پارتی و پاراستن ، هه‌ر که‌سێک له‌باری دا هه‌بووبا ببێته‌پارتی هه‌وڵیان ده‌دا تێوه‌ی بگلێنن ، ئه‌گه‌ر هه‌رنا پارتی هه‌وڵی ده‌دا په‌نجه‌مۆری خۆی لێ‌بدا ، خه‌ڵکێکی زۆریان له‌فه‌رمانگه‌و داماده‌زگا جاسوسییه‌کانی وه‌ک پاراستن و ئاساییش دامه‌زراند ، پاشان وایان لێکردن پارتایه‌تییان له‌سه‌ر ببێته‌ماڵ ، ئه‌و پلانه‌ی پارتی زیاتر خه‌ڵکه‌نه‌یاره‌ئاست نزمه‌هه‌ڵپه‌رسته‌کانی ده‌گرته‌وه، هه‌یه‌له‌و هه‌ولێره‌ی ده‌یناسم بابه‌وباب یه‌کێتی بووینه، له‌به‌ر بێ ئیشی و نه‌بوونی شه‌هاده‌پارتی ئه‌وه‌ی به‌هه‌ل زانی و به ناڕاسته‌وخۆ ، خۆی لێ نێزیک کردنه‌وه‌و به‌ئاساییش و پۆلیس و مرور دایمه‌زراندن ، پارتی ئێستا به‌وانه‌ده‌رێ که‌ئه‌نگۆ موچه‌خۆری پارتین نه‌ک حکومه‌ت ، ئه‌وه‌له‌ئاستی تاک به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵه‌و گرووپ و پارتی سیاسیش ، به‌شکردنی حزبی زه‌حمه‌تکێشان ، به‌ڵگه‌یه‌کی دیکه‌ی پارتییه‌بۆ پلانه‌گڵاوه‌کانی .
پاش ئه‌و ماوه‌یه‌به‌زه‌قی دیاره‌که‌پارتی خۆی به‌خاوه‌نی هه‌ولێر ده‌زانێ ، نه‌ک هه‌ر ئۆپۆزسیۆن بگره‌یه‌کێتیش له‌شێوه‌ی میوانێک ده‌رده‌که‌وێت له‌هه‌ولێر ، به‌ڕوونیش دیاره‌که‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌نییه‌مجازه‌فه‌ی خاوه‌ندارییه‌تی هه‌ولێر بکا و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک خۆی به‌دوور گرتووه، وه‌کی برێی نه‌بایه‌و نه‌باران ، پارتی ئێستا وه‌کی گای یه‌ک ئاخوڕ غه‌در له‌هه‌مووخه‌ڵک و حزبه‌کانیش ده‌کا و که‌سیش ناوێری قسان بکا ، به‌به‌رچاوی هه‌مووان باره‌گاکانی یه‌کگرتوو و گۆڕان ده‌سووتێنێ ، زۆر ئاسانه‌دواتریش له‌سه‌ر داوای سه‌رۆکی هه‌رێم لێژنه‌یه‌کی بۆ پێکده‌هێنێت .
ناحه‌قییه‌کی گه‌وره‌ده‌رحه‌ق به‌هه‌ولێر و خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌کرێ ئه‌گه‌ر هاتوو چاوپۆشی له‌و مێژووه‌بکرێ که‌پاش 31ی ئاب هه‌ولێر پێیدا تێپه‌ڕی، ئه‌وه‌ی باسم کرد چه‌نگه‌کیش نییه‌له‌ڕه‌وسه‌یه‌ک له‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی که‌پاش 31ی ئاب به‌سه‌ر هه‌ولیر دا هاتن ، ده‌کرێ لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستییانه‌ی سیاسییانه‌و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی وردتر بکرێ له‌سه‌ر کاریگه‌رییه‌کانی پاش 31ی ئاب له‌سه‌ر هه‌ولیر .
چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ین‌له‌وانه‌ی ویژدانیان سه‌رزه‌نشتیان ده‌که‌ن پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و نووسینه‌له‌مه‌ڕ رووداوه‌کانی پاش 31ی ئاب ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ئاستی به‌رپرسیارییه‌تی دان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست