کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تکایە لەم وێنەیە بڕوانە

Friday, 10/06/2011, 12:00


ئەمە وێنەی کۆبونەوەی پێنج قۆڵی نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزیسێۆنە کە لەشاری هەولێر سازدراوە، گەر بەتەنها دیقەت بدەینە وێنەی شاندی دانووستکاری دەسەڵات ، ئەوا ئەبینین پێش دەست پێکردنی کۆبونەوەکەو هاتنی وێنەگران، ئەوا جۆرێك لەئارامی و بزەی لێوو دەست و پەنجە تێکەڵ کردن بەدی ئەکرێ و هەریەکەیان بەجیا، جۆرێك لە شادی و پێکەنین ئەبەخشنەوەو ئەمەش لەڕوانگای سەرکەوتن و بڕوا بەخۆبونیانەوە دەرئەکەوێ.

لەبەرانبەر ئەوەدا و تیمی دانوستکارانی ئۆپۆزیسێۆن، جۆرێك لە شەرم و ترس و پێچانەوەی پەنجەکانی دەستیانەوەو وەك ئەوەی نەتوانن ئەو ترس و دڵە ڕاوکێیە بشارنەوە. هەروەها وێنەکە ئەوەمان بۆ دەرئەخات، کەئەمان ناتوانن سەیری ئەوانی ئەو بەر بکەن و سەریان داخستۆتە خوارەوەو وەك بڵێی لەپرسەیەکدا دانیشتوون و نەوەك مێزی کۆبونەوەو مامەڵەکردن و سەودا کران. بەم شێوەیەیان دۆڕاندێکی پێش وەخت نیشان بەهەموان ئەدەن، بەڵام بۆ؟

لەڕاستیدا ، ئەمە کۆبونەوەی دووەمەو ئەبوو لە شوێنکی تر بکرایە، یەکەم جار ئەمان چون بۆ هەولێر و لەهۆڵی پەرلەمان کۆبونەوە، ئەبو وەك ئەتەکێتی دانووستان و کۆبونەوە، ئەم جارە دەسەڵات بچوونایە بۆ لای ئۆپۆزیسێۆن، هەرنەبێ ، بۆ ئەوەی هەردوو لا کەشێك لەیەکسانی و ئارامی دروست بکەن و هیچ لا هەست بەوە نەکا کە براوەو دۆڕاوە،، چوونی ئۆپۆزیسێۆن بۆ هەولێر خاڵێکی لاوازی ئەم کۆبونەوانەیەو دەسەڵات وەك براوە لێی دەرئەچێ.

لەهەمووی کارەساتبارترو مەترسی تر ، ئەوەیە، کەئەم کۆبونەوەیە لەژێر وێنەی مەلا مستەفا کراوە، کەخۆی لەخۆیدا دوو مانا ئەدات بەدەستەوە، یەکەمیان ئەوەیە ، پێوستە ئۆپۆزیسێۆن تەنها جێبەجێکەر بێ و کاری تەنها گوێگرتنە،، لێرەوە بەدوا، دەسەڵات وەك ڕابردوو بەشێوەیەکی خۆسەپێنەر دەرئەکەوێ و براوەی کۆتایی ئەوانن.

خاڵی دووەم ، کەڕەنگە گرنگی لەوەی پێش خۆی کەمتر نەبێ ئەوەیە، بوونی ئەو کۆمەڵە سەوداکەرە لەژێر وێنەی کەسێکی نەخوێنەوارو ئاشبەتاڵچی و سیمبولی خیانەت و کوردکوژی وەك مەلا مستەفا، خۆی لەخۆیدا ئەوپەڕی سووکایەتیە بۆ خودی ئەو کەسانەی ئەچنە ژێر پاڵتوو وێنەکەیەوە،، کاتێ (ماندێلا) شەرەفی دانی خەڵاتی ئاشتی لەژێر ئاڵای ووڵاتێکی کوردکوژی تورکیاو وێنەی فاشیزمێکی وەك (ئەتاتورك) ڕەت ئەکاتەوە، ئەوا مانای ئەوەیە مرۆڤی گەورەو هۆشیار هەڵوێستی بەرزیان لێ چاوەڕوان ئەکرێ، ئەمەی کاك (قادری حاجی عەلی) و هاوڕێکانی کەوا لەژێر ئەم وێنەیەدا بەتەمان مافی خەڵکی فلیقاوەی کورد لە دەسەڵاتی کوردکوژ بستێنن، ئەوا خەونی شاعیرانە،، بۆیە ئەبوو ئێستا داوای ئەوە بکرایە ، کەئەم جۆرە کۆبونەوانە لەژێر وێنەکەی (شێخی نەمر) لە سەرای ئازادی بکرایەو وەك دکتۆر فاروق ڕەفیق ئەڵێ ، داوای دادگایکردنیان بکرایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە