كەی میللەت دوا قسەی خۆی ئەكات
Wednesday, 29/12/2010, 12:00
میللەت سەنگی مەحەكە و پێویستە لە ئەمڕوە پێش سبەی دوا وتاری خۆمان بدەین ، بێدەنكی میللەتی كورد لە ئاست خیانەت و درۆبارنی سەركردە كاخەزییەكانمان زۆری پێچوو ، تا كار گەیشتە ئەوەی خەریكە وردە وردە دەستەمۆی سەركردە ترسنۆكەكانمن ئەبین .
ئەگەر كورد مێژووی هەبێت ئەبێت میللەت بینووسێت و بەری بین لە مێژووی شوومی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی ، ئەگەر كورد خاوەنی شۆرشێك بوو بێت ئەبێت كوفر بكەین بە هەموو ئەو مێژوو و رووداوانەی كە پارتی و یەكێتیدا بەستراونەتەوە ، ئمرۆ كاتی هاتووە كە مێژووی خۆمان ، خۆدی ئێمەی میللەت بینووسینەوە بە پێنووسی رۆشنبیرانمان ، نەك بە لولەی خیانەتكاری پیاوكوژانی شەری براكوژی ، گەر بیرتان چووە من هەرگیز بیرم ناچێتەوە ، كورد ئەمرۆ پێش سبەی بە لاستیكی بەخۆداچوونەوە ئەبێت ژمارەی مێژووی ساڵانێك و مانگانێك و رۆژانێكی پڕ لە درۆ و خیانەت و دزی بسڕێتەوە و مێژووی راستەقینەی خۆی سەر لە نوێ بنووسێتەوە بەم شێوەیە :
ئێمە كوردین بۆ زیاتر لە چەند سەدە بە هۆی سەركردەی ژێركردە ، خیانەتمان بە خەبات پێ فڕۆشرا ، نسكۆ و ئاشبەتاڵمان بە سەروەری پێ فڕۆشرا ، نەخوێندەوار و نەفامان بە باوكی رووحی پێ فڕۆشرا ، پارووی نانی مناڵم كرا بە دەم پەرلەمانتارەكانی مافیای كورد ، شورشە یەك بەدوا یەكەكانی ژێركردەكانم وەك میزی حوشتر بەرەو دوواوە ئەڕوات .
ئەمڕۆ رۆژێكی نوێیە و گزنگێكی نوێترە ، ئەمڕۆ رۆشنبیرم لە دز و جەردە و پیاو كوژ زیاترە ، ئەمڕۆ بە چاوێلكە ڵێڵەكەی راگەیاندنی حزبەوە ناڕواننمە لاپەڕەكانی داهاتووم ، نیوەڕۆ ئەزانم حیزب چ درۆییەكی بۆ ئامادەكردووم لە هەواڵەكانی كاتژمێری 8 ی ئێوارە ، نیوەی شەو ئەزانم حكومەتی حیزبی خۆی بۆ چ گەندەڵی و دزی لە میللەت مەلاس داوە ، ئەمڕۆ من هەنگاوێك لە پێش دزەكانەوەم ، دوو هەنگاویش پێش سەركردە ترسنۆكەكانم كەوتووم ، شەقام بە شەقامی شار ئەگەڕێم ، بێ پاسەوان ، بێ وەنەوشەی جام تاریك ، بەڕێزیشەوە سڵاوم لێ ئەكەن ، نەك تف و نەعلەت .
ئەمڕۆ من كوردم ، میللەتم ، گۆڕانم تا ئەو ساتەی كە خزمەتكاری میللەت بم ، تا ئەو ساتەی لە گردەكە بێمە خوارەوە و سەر بۆ پێڵاو بۆیاخكارەكانی شەقامی مەولەوی و سەر پردەكەی خاسە شۆڕبكەم، هێز و بازووی بیست و پێنجەكەی هەولێر و هەشتەكەی بەغدام ، تا ئەوە ساتەی دەنگی باوك و دایك و مناڵەكانمن ، ئەگەر نا ئاگری قودرەتم .
چاوم تیژە ، چەندێك چاك و باش ئەبینم ، دە هێندەش عەیب و عاری سەركردە و سەرگردە ئەبینم ، بێ دەنگیش نابم تا ئەو ساتەی هەناسەیەكم تێدا بێت ، تا ئەو ساتەی خزمەتكارم بیت و گوێڕایەڵم بیت ، رازیم بۆ ماوەیەكی تر شەرەفی سەركردایەتی و سەرۆكایەتیم بكەی ، ئەگەر نا تەنیا دوو پیتت بەسە ئەویش وشەی (نا) بۆ خۆت و مێژوو و خەباتی خیانەت سەرات .
ئەمڕۆ رۆژی رۆشنبیر و رووناكبیر و چاونەترسەكانە ، رۆچی رژانە سەر شەقامەكانە ، رۆژی یاخیبوونی مەدەنیە ، رۆژی تف كردن لە سەركردە خیانەت بازەكانە . ئەمرۆ رۆژی میللەتی كوردە دوا وتاری خۆی بدات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست