پارتى بنه‌ماڵه و جاشه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى یەکێتیی و سه‌ركردایه‌تى هاوشیوه‌ى قه‌زافى خه‌ریكى سیناریۆ ده‌رهێنانن
Monday, 01/07/2013, 12:00
1900 بینراوە
پاش ئه‌وه‌ى 30-6-2013 پارتى بنه‌ماڵه و جاشه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى له رێگاى ده‌رهینانى سیناریۆیه‌كى پێشوه‌خت ئاماده‌كراوه‌وه و له رێگاى ئه‌ندام په‌رله‌مانه به‌كرێگیراوه‌كانیانه‌وه كوده‌تایان كرد به‌سه‌ر پرۆسه‌ى سیاسى له كوردستان و به ناشه‌رعى بارزانیان بۆ ماوه‌ى دووساڵ كرده‌وه به‌سه‌رۆكى خۆیان. ئه‌مه رێك سیناریۆكانى قه‌زافى به‌بیرهێنامه‌وه كه به‌مشێوه‌یه بووه.
ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى كوده‌تاكه هه‌ستیان به سته‌مكارى یه‌كانى قه‌زافى كرد بۆیه بڕیاریان دا لایببه‌ن و(ئه‌بو بكر یونس) له جێگاى دابنێن و قه‌زافى ببێته‌وه به ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ن، به‌ڵام كاتێ قه‌زافى به‌م هه‌واڵه‌ى زانى ووتى به(یونس) موئامه‌ره‌یه‌ك هه‌یه له سه‌ر تۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر پۆستێكیان بۆ پێشنیار كردنى وه‌رى مه‌گره، پاشان قه‌زافى له‌ڕێگه‌ى ڕۆژنامه‌یه‌كى سه‌ر به‌خۆیه‌وه ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه كه نیازى هه‌یه ئیستیقاله بكات.....
ئه‌وه‌بوو ساڵى 1973 قه‌زافى بڵاى كرده‌وه كه ده‌یه‌وێ ئیستقاله بكات و واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێ به بێ روونكردنه‌وه‌ى هیچ هۆكارێك، ل كاته‌دا له یاریگاى وه‌رزشى به‌نى غازى یارى بوو بۆیه فه‌تحى بن عامر ڕووى كرده ئه‌و یاریگایه‌و منداڵه ساواكه‌ى له گه‌ڵ خۆى برد و چه‌قۆى له سه‌ر ملى دانا و ووتى ئه‌گه‌ر قه‌زافى له بڕیارى ئیستقاله‌كه‌ى په‌شیمان نه‌بێته‌وه ئه‌وا ئه‌م كچه‌م سه‌ر ئه‌بڕم، خه‌ڵكانێكى ۆریش ئه‌م رووداوه‌یان بینى بۆیه قه‌زافیش ووتى له به‌ر خاترى گیانى ئه‌و منداڵه ئیستقاله‌كه‌م وه‌ر ئه‌گرمه‌وه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به ده‌رهێنانى سیناریۆكانى قه‌زافى بۆ مانه‌وه‌ى له ده‌سه‌ڵات، له هه‌موو لایه‌كیشه‌وه لایه‌نگرانى خۆى هاندا بوو تا خۆپیشاندان بكه‌ن و داوابكه‌ن نابێ واز بهێنێت و میلله‌ت ته‌نها ئه‌ویان ده‌وێت، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه كه‌سێكى تر‌ى وه‌ك خۆى كه(یاسر عه‌ره‌فات) بوو له فه‌له‌ستینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌فدێكدا گه‌یشته ته‌رابلوس و له به‌رده‌م (باب العزیزیه) دا مانیان گرت و وتیان نابێ سه‌رۆك واز بهێنێت وه ئێمه مانگرتن ناشكێنین تا قه‌زافى له داواكه‌ى په‌شیمان نه‌بێته‌وه و ئیستقاله‌كه‌ى وه‌رگرێته‌وه له دواى ئه‌م هه‌موو سیناریۆیانه قه‌زافى ئیستقاله‌كه‌ى وه‌رگرته‌وه و داواى كرد ئاهه‌نگێك ڕێك بخرێت له یادى له دایك بوونى پێغه‌مبه‌ردا(د،خ) له شارى زواره له ساڵى(1973) هه‌ر له‌م ئاهه‌نكه‌دا بنه‌ماكانى شۆڕشى ڕاگه‌یاند كه پێنج خاڵ بوون و خۆی وه‌ك به‌رزترین ده‌سه‌ڵات له وڵات‌دا ناساند له سه‌رو هه‌موو یاسا و ده‌ستورێكه‌وه، لێره‌وه سه‌رده‌مى تاكڕه‌وى و دیكتاتۆریه‌كه‌ى ده‌ستى پێكرد، ئه‌و خاڵانه‌ش ئه‌مانه بوون:
1- هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى هه‌مو یاسایه‌ك كه كارى پێ ئه‌كرێ و ته‌نها كار به بنه‌ماكانى شۆرش ئه‌كرێ له باتى ده‌ستور كه خۆى داینابوو.
2- ئازادى بۆ گه‌له و هیچ نادرێ به دووژمنى گه‌ل.
3- پاككردنه‌وه‌ى وڵات له پیاو خراپ و نه‌خۆشه‌كان.
4- ڕاگه‌یندنى شۆڕشى رۆشنبیرى.
5- ڕاگه‌یاندنى شۆڕشى كارگێڕى.
گه‌لى لیبیا زۆر گاڵته‌یان به‌م خاڵانه ئه‌هات و ناویان لێنا(پێنج نوكته‌كه).
له دواى راپه‌ڕینى به‌هارى ساڵى 1991 هانیشتمانیانى كوردستانه‌وه، دروستبوونى هه‌رێمى كوردستان و یه‌كێتى و پارتى خواستى سته‌مكارى خۆیان نه‌شارده‌وه و له‌سه‌ر كورسى ده‌سه‌ڵات هه‌زاران گه‌نجى ئه‌م وڵاته‌یان له شه‌ڕى ناخۆ كرده قوربانى دوو سه‌ره مافیاى وه‌ك تاڵه‌بانى و بارزانى. بۆ ره‌وایه‌تى دان به‌وشه‌ڕه نه‌گریسه ده‌یان سیناریۆى جۆربه‌جۆریان رێك خست بۆ ره‌وایه‌تى دان به‌و شه‌ڕه ماڵ ویران كه‌ره كه هاونیشتمانیانى كوردستان باجه‌كه‌یاندا، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ى ده‌ست بۆ خیانه‌تى گه‌وره گه‌وره ببه‌ن به‌رامبه‌ر به‌یه‌كترى وه‌ك هینانه‌ى هێز وده‌بابه‌ى به‌عس وئه‌نفال و هێز وجه‌ندرمه‌ى تورك و هێزو پاسدارى ئێرانى. كه هه‌مووئه‌مانه په‌ڵه‌یه‌كى ره‌شن له مێژووى ئه‌و دوو سه‌ره مافیا ده‌سه‌ڵات خوازانه‌دا كه به ناوى شۆڕشگێڕیه‌وه بێحورمه‌تى زۆیان كردووه به‌رامبه‌ر به خاك و وڵات و هاونیشتمانیانى كوردستانه‌وه.
له دواى ڕ‌ژێمى به‌عسى ئه‌نفالچیه‌وه ئه‌م دوو سه‌ره مافیاییه چوونه به‌غدا و هه‌موو مافه‌كانى كورد به گشتى و كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كانیان به‌رامبه‌ر به پله و پایه و پۆست فرۆشت، هه‌موویان كرد به قوربانى بۆ جێگیركردنى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و دوو مافیاییه تاڵه‌بانى و بارزانى.
له دواى 25-7-2009 وه دروستبوونى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و به‌ره‌یه‌كى ئۆپۆزسیۆن له كوردستان، ئه‌م دوو سه‌ره مافیاییه هه‌موو كارتێكیان به كار هێنا تا شكست بهێنن به ناڕزایه‌تى خه‌ڵك هه‌ر له نان بڕین و كوشتنى رۆژنامه‌نووس و سه‌ركوت كردنى خۆپیشانده‌ران و كوشتن‌یان و كڕینى رۆژنامه‌نوس و رۆشنبیر و ئویژدانى كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكى نه‌فس نزم له ڕێگاى پاره‌ى دزراوى هاونیشتمانیان و پاره‌ى ئه‌و هه‌موو نه‌وت و غازه‌ى كه به ڕۆژى رووناك به تاڵانى ده‌به‌ن.
ئه‌وه بۆ ماوه‌ى دوو خووله مه‌سعود بارزانى به ته‌زویر وساخته‌كارى خۆى وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێم ناساندووه و زۆبه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى له ده‌ستى خۆى بنه‌ماڵه‌كه‌ى قه‌تیز كردووه و ئه‌یه‌وێت كوردستان هاوشێوه‌ى لیبیاى سه‌رده‌مى قه‌زافى لێبكات. له ئێستادا به گوێره‌ى ئه‌و یاسایانه‌ى كه ئه‌ودوو حیزبه ده‌ریان كردووه رێگا نادرێت بۆ خولى سێیه‌م مه‌سعود بارزانى خۆى كاندید بكاته‌وه، له‌م ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوودا پارتى و بنه‌ماڵه به هاوكارى جاشه‌كانى یه‌كێتى هه‌وڵێكى زۆریاندا حیله‌ى یاساىى بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى مه‌سعود بۆ دوو خولى دیكه مافى ئه‌وه‌ى هه‌بێت خۆى هه‌ڵبژێرێته‌وه، سه‌ر ئه‌نجام نه‌یان توانى ئه‌مكاره بكه‌ن، بۆیه پارتى له ریگاى كۆیله‌كانى خۆیه‌وه كه‌وته پڕوپاگه‌نده‌ى ئه‌وه‌ى كه بارزانى هه‌ر ده‌بێت خۆى هه‌ڵبژێرێته‌وه به قه‌ولى كۆیله‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كوردستان پێویستى به مه‌سعود بارزانییه له پۆستى سه‌رۆكایه‌تى بمێنێته‌وه و ئه‌یان ویست خۆپیشاندان به‌ڕێبخه‌ن و بڵێن ئه‌گه‌ر بارازانیش قه‌بوڵى ئه‌وه نه‌كات خۆى هه‌لبژێرێته‌وه ئه‌وه‌ئێمه قه‌بوڵى لێ ناكه‌ین، مه‌سعود كه به پیاوه درۆزنه‌كه ناوى ده‌ركردوه هاوشێوه‌ى قه‌زافى به جۆرێك له جۆره‌كان واخۆى نمایش ده‌كرد خۆى هه‌ل نابژێرێته‌وه، له ژێریشه‌وه هانى كۆیله‌كانى حیزبه‌كه‌ى و جاشه‌كانى یه‌كێتى ده‌دا كه واى له خه‌ڵك بگه‌ینن كوردستان پێویستى به بارزانییه، له‌و ماوه چه‌ندین سیناریۆىى جۆراو جۆریان به‌رێخست، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكى ئه‌وتۆى لێ نه‌كه‌وته‌وه. هه‌ر بۆیه مه‌سعود بارزانى به هاوكارى جاشه‌كانى یه‌كێتى پێشوه‌خت سیناریۆیه‌كیان به‌رێخست و سیناریۆكه‌ش ئه‌وه‌بوو دوێنێ له رێگاى ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانى هه‌ردوو لاوه ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى مه‌سعود به ناشه‌رعى درێژ بكه‌ن و كوده‌تا بكه‌ن به‌سه‌ر ئیراده‌ى خه‌ڵكى كوردستاندا، بارزانى بۆ خۆشى چه‌ند سه‌فه‌رێكى بۆ ده‌ره‌وه‌ى ولات رێكخستووه و ئه‌یه‌وێت بڵێت من ئاگام له‌م سیناریۆیه نه‌بووه و هیچ گوناحىى منى تێدا نیه په‌رله‌مان خۆیان ته‌مه‌نى منیان درێژكردوه‌ته‌وه.گاڵته جاڕیه‌كانى و مه‌سعود بارزانى و ئه‌و دوو بڕیاره‌ى ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانى پارتى و جاشه‌كانى یه‌كێتى له پێنج نوكته‌كه‌ى قه‌زافى زیاتر له هیچى دیكه ناچێت.
مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌كردایه‌تى یه‌كێتى كه ئێستا به جاشه‌كانى بنه‌ماڵه‌ى مه‌لا مسته‌فا ناویان ده‌ركردوه پاش ئه‌و جاشایه‌ت و ریسواییه‌ى دوێنى كردیان و خستیانه سه‌ر خه‌رمانى مێژووى پڕ له جاشایه‌تى وریسواى خۆیان، له سیناریۆیه‌كى پڕ له شه‌رمه‌زارى پوچدا به‌یاننامیه‌كیان ده‌ركردوه و گوایه ئه‌وان له به‌ر خاترى سازان له‌سه‌رده‌ستور ئه‌م جاشایه‌تیان بۆ بنه‌ماڵه قه‌بوڵ كردووه، ئه‌یانه‌وێت به‌م جۆره سیناریۆ ودرۆ ده‌له‌سانه خۆیان بهێننه مایه و خۆڵ له چاوى خه‌لك بكه‌ن، به‌ڵام شكور خه‌ڵك زۆر له‌وه هوشیارتره جاشه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى هه‌ڵخه‌ڵتێت، ئه‌و سیناریۆ وكوده‌تاییه‌ى دوێنى پارتى بنه‌ماڵه و جاشه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى وسه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى كردیان، هه‌مان سیناریۆكانى قه‌زافیمان به بیردرێنیته‌وه كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مپێكردووه، به‌ڵام دڵنیام ئه‌و رۆژه زۆر نزیكه هه‌موویان وه‌ك قه‌زافیان به‌سه‌ر بێت و بكه‌ونه ژێر ده‌ستى گه‌نجاى وڵات و كه‌له‌یان خاته ژێر پێیانه‌وه.
تێبینى/ سود له لاپه‌ره 77 و 78 و 223 كتێبى(پیاوێك له جه‌هه‌نمه‌وه و ژیان و نهێنیه‌كانى موعه‌ممه‌ر قه‌زافى) كه له نوسنى رمزى المنادى و وه‌رگێڕانى قادر حسن على و ایبراهیم محمد ه وه‌رگیراوه