کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


قەڵادزێ و قوربانیەكى ترى كەرتى تەندروستى

Tuesday, 06/08/2013, 12:00

1811 بینراوە




كارەساتە لەساڵى 2013 و لەسایەیى بودجەیەكى خەیاڵى و سەدان ڕاوێژكار و خەبیر و وەزارەتێكى زەبەلاح و بەڕێوبەرایەتیكى ناو زلى وێران نەخۆشخانە دەرزى دژە ژەهرى نەبێت ، ئێوەى بەڕێز بڵێن ئەمە چى دەگەیەنێ ؟ وەزارەت و بەڕێوبەرایەتیەك پیلانى بۆ دابین كردنى دەرزى نەبێت ئەى دەبێت پیلانى بۆ چى هەبێت و خەریكى چى بن ڕۆژانە ؟ تا كەى ئەو هەموو منداڵە بێ ناز و گوناهانە ببنە قوربانى ، ئەو هەموو نووسین و ڕەخنە و پێشنیارە باشانە لەلایەن خەڵكى دڵسۆز و بەپەرۆشەوە دەنووسرێن بەڕقى شەخسى و شەڕى پۆست دەى دەنە قەڵەم ؟ بەڕاستى سەیرە خۆت هیچت پێ نەبێت ئامادەش نەبیت گوێ لەخەڵك و پێشنیارى باش بگریت بۆ ئەوەى هەر هیچ نەبێت ئەو كارەساتانە ڕوونەدەن و دووبارە نەبنەوە كەقوربانیش كەوتەوە بەقەزاو قەدەر بیدەیە قەڵەم ، یان لیژنەى بۆ پێك بهێنیت و هیچ ئەنجامێكى نەبێت وەك ئەوەى سەناى پەپولە ئێستاش كەس نازانێت لیژنە و ڕاپۆرتى كۆتایى چیان بەسەر هات ، ئەمە سێ یەم حاڵەتى قوربانى نەبوونى دەرزى دژە ژەهرە لەسنورى پارێزگاى سلێمانى ، ئەو منداڵە چاو گەشە سێ ساڵانەى گوندى شەروێتى سەر بەناحیەیى ژاراوەى سەر بەقەزاى قەڵادزێ كەناوى دەرفەتە بەهۆى نەبوونى بنكەى تەندروستى لەگوندەكەیان هێناویانە بۆ نەخۆشخانەى قەڵادزێ لەوێش بەهۆى نەبوونى دەرزى دژە ژەهرەوە ڕاوانەى سلێمانى كراوەو وەك قوربانیەكانى تر لە ڕێگا گیانى لەدەست داوە ، بۆ ئەم هاوڵاتیەیى باوكى ئەو منداڵەو خەڵكى قەڵادزێ هیچ جیاوازى نیە لەوەى گوندەكەیان بنكەى لێ نیە لەگەڵ قەڵادزێ كەنەخۆشخانەى هەیە با هەر بیناى جوان و ڕێك هەبێت كەدەرزى نەبوو چ سوودێكى هەیە ، ڕێك وەزارەت و بەڕێوبەراتیەتیەكەشى بەهەمان شێوەیە بەڕێوبەرایەتیەكى زل و زەبەلاح بەناوى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕاپەڕین (ڕانیە) ئیشى تەنها بۆتە كارى ڕۆتیناتى ئیدارى زۆر سادەى وەك سسزادان و چاو سووركردنەوە هیچ پیلان و بەرنامەیەكیان نیە بۆ پێش خستنى كەرتى تەندروستى لەسنورەكە بۆیە ڕۆژانە هەر دەبێت چاوەڕێیى هەواڵى جەرگبڕى قوربانیەكى ترى كەرتى تەندروستى بین لەسنورەكەو كەسیش خۆى بەبەرپرسیارو كەمتەرخەم نازانێت لەبەرپرسان و كاربەدەستانى ناو ئەو كەرتە .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)