هه‌ردووکیان دادگایی بکرێن
Sunday, 19/04/2009, 12:00
خودایه دوعاێک ده‌که‌م
به‌س ئه‌م جاره
نیاز و ئاواتم ڕه‌واکه‌ی،
هه‌ر دوو سه‌رکرده تاماون
،له ئاست پێشمه‌رگه‌ی دێرین،
ڕوویان سیاکهی
له‌گه‌ڵ کۆنه به‌عس، جاش و،
فایلداری نوێ دا
ڕۆژیان ئاوا که‌ی
کۆشک و قه‌ڵای داوێنپیسان
،شاری خه‌ونه‌کان و په‌رله‌مانیان خرواکهی
ئه‌وه‌ی به‌ناو سه‌رکرده‌یه
له‌گه‌ڵ دار و ده‌سته‌یان ته‌فر و توناکهی ،
هه‌رده‌م ئاژاوه و نا ئارامیی
له ماڵیان بێت
پڕ له ده‌رد و به‌ڵا که‌ی،
ده‌ردێ بگرن
تا ژیانیان له دنیا ماوه
چاره سه‌ریان بێ ده‌وا که‌ی،
خه‌ونی پیس و نیازیان
نه‌یێته دی،
ئاواتیان بێ هیوا که‌ی،
قورمساغ و
دزه گه‌وره‌کان و
خوێنمژانمان لێ جووداکهی،
ڕه‌ش و ڕووتی
چه‌ندین ساڵه‌ش
ڕۆژێ له ده‌س ئه‌م جه‌لادانه ڕه‌ها که‌ی ،
وه‌ک سه‌ددامی تاوانبار و خوێنمژ
به ده‌ستی حاکم ڕه‌ئووف، ڕاپێچی دادگاکه‌ی !
عه‌دنان وه‌لی (بێباک)
19/4/2008
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست