مەسعود،بڕیاریداوه فاروق رەفیق و ناسک قادر دەستگیر بكا
Wednesday, 30/03/2011, 12:00
مەسعود كوڕی مەلا مستەفا دوای 42 رۆژ لەخۆپیشاندان رۆژی 30-3 بڕیارێكی دەركرد كە دەرنەكردنی باشتر بوو ، ئەو بڕیارەی مەسعود كە لەڕێگەی فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی هەرێمەوە جگە لەگێلێتی پارتی و بنەماڵەی مەسعود هیچی تر نیە و دەیەوێ بە خۆپیشاندەران بڵێ فەرمون ئەوە بڕیارم بۆ ئەوانە دەركرد كە تەقەیان لەخەڵك كرد ، مەسعود ئەو بڕیارە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەكا كە رێكاری یاسای بۆ دەركەن ، لەو پێنج خاڵەی بڕیاركەی مەسعود كە ئەمانەی خوارەوەن تەنیا یەكەمیان بەزەرەری حزبەكەی تەواو دەبێ ئەوانی تر هێندە باری سەر شانی خۆپیشاندەران قورس دەكا كە دوور نیە خوێنی تر بڕژێنێ ، ئەمە هەر پێنج خاڵەكە یە كە مەسعود دەیەوێ رێكاری یاسای بۆ بگیرێتە بەر:
1-هەر كەسێ تەقەی لە هاوڵاتیان كردبێ و بوبێتە هۆی شەهیدكردنی و برینداركردنیان.
2-هەر كەسێ هێرشی كردبێتە سەر بارەگا حزبی و حكومیەكان و زیانی بە موڵك و سامانی دەوڵەت و هاووڵاتیان گەیاند بێ.
3- هانی خەڵكی دا بێ یان هانی خەڵك بدات بۆ پێشێلكردنی یاسا و نیزامی گشتی.
4-بەبێ مۆڵەت خۆپیشاندانی رێكخستبێ و رێكیبخات و سەڕەڕای ئەوەی بەپێچەوانەی یاسا جوڵابێتەوەو لەسەری بەردەوام بێ.
5-هەر لێپرسراوێكی پۆلیس یان ئاسایش كەمتەرخەم بوبێ لەجێبەجێكردنی ئەركی فەرمی خۆی بۆ پاراستنی دەزگا و موڵك و سامانی دەوڵەت و هاوڵاتیان.
هەر كەسێ یەك بەیەكی ئەو خاڵانە بخوێنێتەوە تەنیا یەك شت تێدەگات كە دەستگیركردنی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرای ئازادیە و لەسەرو هەمویانەوە فاروق رەفیق و خێزانەكەیەتی، چونكە لە خاڵی 3-4دا دیارەو ببینن كە دەڵێت(هانی خەڵكی دا بێ یان هانی خەڵك بدات بۆ پێشێلكردنی یاسا و نیزامی گشتی.... ئەم خاڵە بەتایبەتی بۆ ئەنجومەنی سەرای ئازادی دەركراوە چونكە میدیای حزب هەر لەدوای دوو رۆژ لەخۆپیشاندانەكان كەوتە ئەو شەڕە دۆڕاوەی كە ئەم خۆپیشاندانانە بێ مۆڵەتن و پێشێلكردنی یاسای خۆپیشاندانە ... بۆیە بەبیركردنەوەی ئەوان ئەنجومەنی كاتی سەرای ئازادیە كە هانی خەڵكی داوە دژی پێشێلكردنی یاسای خۆپیشاندان و ماوەیەك بەر لەئێستا لەلایەن بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانیەوە سكاڵا لەسەر فاروق رەفیق تۆمار كرا بەتۆمەتی ئەوەی بۆتە هۆی پەكخستنی یاسای هاتوچۆ........ئەگەر وردتر دیقەت لەو خاڵەی مەسعود بدەین ئەوەیە ئەڵێ هانی خەڵك بدا واتە بەردەوامی داوە بەبڕیارەكە...
خۆ ئەگەر خاڵی 4 بخوێنینەوە سەیرو سەمەری ترمان بۆ دەردەكەوێ كە ئەویش ئەوەیە (بەبێ مۆڵەت خۆپیشاندانی رێكخستبێ و رێكیبخات و سەڕەڕای ئەوەی بەپێچەوانەی یاسا جوڵابێتەوەو لەسەری بەردەوام بێ) ئەم خاڵە درێژكراوەی خاڵی 3یەمەو مەسعود دەیەوێ تەئكید لەوە بكاتەوە هەر خۆپیشاندانێك كرا بێ بەبێ مۆڵەت ئەوا پێشێلكاریە و دەبێ سزا بدرێن لەوەش پڕ شەرم تر لەو خاڵەدا ئەوەیە كە دەڵێ بەردەوام بێ واتە ئەو كەسانە بەردەوام بن پێویستە سزا بدرێن.
هەموو ئەم خاڵانەی كە سەرۆكی هەرێم دەریكردون بۆ ئەوەی رێكاری یاسایان لەلایەن سەرۆكس ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ دەرچێ ئەوەیە كە (تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرای ئازادی و ئەو كەسە چالاكانەی كە بەشدار بوون سزا بدرێن و بدرێنە دادگا ئەگەر ئەمڕۆش نەبێ سبەی بەناوی سەروەری یاساوە یەك بەیەك راپێچی دادگایان بكەن، تەنانەت هەموو ئەو ئەندام پەرلەمانانەی كە بەشداریان لەخۆپیشاندانەكان كردوە بەو بیانوە بڕیاری دەستگیركردنیان بۆ دەردەكرێ... مەسعود دەزانێ كە ئەمانە بەو حكومەتە جێبەجێ ناكرێ چونكە بۆ دەوڵەتێ ئەبێ دەوڵەتی دامەزراوەی بێ ، لەگەڵ ئەوەشدا نیوەی زیاتری شەقام لێی رانەپەڕیبێ ، ئەمە بۆ دەوڵەتێ ئەبێ كە خۆپیشاندەرێك دام و دەزگا دامەزراوەیەكانی دەوڵەتی تێكو پێك شكاندبێ نەك لەماوەی 42 رۆژدا بەردێك نەگیرابێتە دەزگایەكی دەوڵەت جگە لەئەمنە زەردەكەی مەسعود كە لقی 4.
كەواتە مەسعود ئامانجی چیە ئەم بڕیارەی دەركردوە... وەڵامەكەی سادەیە بۆ ئەوەی لەچەند رۆژی رابردودا بیكا بەبڕیار تەڕ و وشك پێكەوە بسوتێنێ... لەگەڵ ئەو رەوتەی جەماوەری خۆپیشاندەریش دا ناگونجێ ئەنجومەنی سەرای ئازادی بدرێتە دادگا لەسەر ئەوەی مۆڵەتیان بۆ خۆپیشاندان وەرنەگرتوە ، چونكە ئەوان لەبنەڕەتدا دژی نەبونی ئازادی خۆپیشاندانیان كردوە ئێستا مۆڵەت بۆچی و لەپێناوی چی؟ بۆیە بەرامبەر بەوە بەهانە دێننەوە بۆ دەستگیر نەكردنی ئەوانەی تەقەیان لەخۆپیشاندەر كرد لەرۆژی 17 و 19 و 25شوبات لەسلێمانی و كەلار و چەمچەماڵ و ئەوانەی كەناڵی نالیایان سوتاند و رادیۆی دەنگیان تاڵان كرد و بارەگاكانی گۆڕان لەهەولێر و سۆران لەلایەن پاراستنی پارتیەوە هێرشی كرایە سەر.. ئەوە جگە لەوەی خۆیان بۆ جەولەی دووەمی شەڕی كەناڵەكان و قەڵەم فرۆشەكانیان ئامادەدەكەن كە ئەوانەی خۆپیشاندان دەكەن بڕیاری دەستگیركردن یان هەیە و ناچنە بەردەم دادگا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست