کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەسلێمانی شەلاتی تاڵەبانیمان کەمە , مەمسعود چەقۆکێشمان بۆدەنێرێ؟

Thursday, 24/03/2011, 12:00


ئەمڕۆ تاڵەبانی وبارزانی لەتازەترین هەڵوێستیان و پەرۆشیان بۆ میللەت وبەتایبەتیش شاری سلێمانی تازەترین ونموونەی ڕاستەقینەی پیاوەکانیان خستۆتە سەرشەقام وخۆیان ئاسا مامەڵە لەگەڵ خەڵکی دەکەن.تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق شەلاتیەکانی بەرداوەتەگیانی خەڵکی بەشێوەیەك کەهیچ بەعسیەك لەم شارەدا ئەم کردەوانەی نەنواندوە وئێستا گەیشتووینەتە ئەو قەناعەتەی کە بەعسیەکان زۆر لەشەلاتیەکانی تاڵەبانی ومسعود پیاوتربوون ،یەکێك لەونموونانەی کەهەمیشە ڕاگەیاندنە بەعس ئاساکەی تاڵەبانی بەشانوباڵیدا هەڵدەدات ئازادی سەگرمەیە کەهەروەکو ئەو کوردایەتی کردبێ قەسرێکی لەسەر پارەی میللەت لەگەڕەکی ئاشتی لەسلێمانی بۆ دروست کردووە وپاش وەرگرتنی ڕەگەزنامەی ئەوروپی هاتۆتەوە تاپشکێکی دزی بەربکەوێ،ئازادی سەگرمە بۆتە میوانێکی قێزەونی گەڕەک وپەلاماری هەمووکەسێك دەدات تەنانەت خەڵکی هەژاری کاسبکار ناتوانی هاوارێك بۆکاڵاکانی بکات بەر فیشەك دەدرێ لەبەر ئەوەی جەنابی هیلاکە،لەتازەترین هەڵوێستی شۆڕشگێڕانەی لەسایەی حکومەتەکەی بەرهەمی دەم پان دوێنێ ٢٣/٣لەلایەن حیمایەکانی وبەفەرمانی ئازاد دراوسێیەکی بەرفیشەك دەدەن وڕەوانەی نەخۆشخانەی دەکەن تەنها لەبەر ئەوەی بەبەردەمی ماڵی ئەمدا تێپەڕیوەو چووە جۆزەی مولیدە هەڵباتەوە،ئەمە نموونەیەکە لەو شەلاتیانەی تاڵەبانی کەبەری داوەتە گیانی خەڵک ولەبەعسیەکان خراپتر مامەڵە لەگەڵ تەنانەت دراوسێش دەکەن بەرهەمیش حکومەتەکەی لەلایەن ئەم شەلاتیانەوە بەڕێوە دەبرێت جادەبێت لەسایەی حکومەتێکی شەلاتیدا میللەت چاوەڕیی چی بکات



لەتازەترین نێردراوەکانی مسعودیش بۆ شاری سلێمانی تالەگەڵ شەلاتیەکانی تاڵەبانی ئاوێتەبن چەقۆکێشەکانی ڕەوانەکردوو بەربوونە گیانی خەڵکی خۆپیشاندەری بەردەرکی سەراوچەندین کەسیان بریندارکرد،ئەمە نموونەی حکومەتە دیموکراسیەکەمانە لەسایەی شەلاتیەکانی تاڵەبانی وچەقۆ کێشەکانی مسعود،بنەماڵەی تاڵەبانی شەلاتی ومسعودی چەقۆ کێش ئەمڕۆ لەبری گوێگرتن لەمیللەت وجێبەجێکردنی داواکاریەکانیان بەڵێنی درۆو چەواشەکاری دەدەن ولەژێریشەوە خەریکی پیلاندانانن بۆ تۆڵە کردنەوە لەخەڵکی،تاڵەبانی ومسعود لەبری دادگایی کردنی بکوژەکان شەلاتی وچەقۆکێشیش بەردەدەنە گیانی خەڵکی.ئەمڕۆ خەڵکی وئەنجوومەنی کاتی سەرا دەبێت خۆیان گێل نەکەن وبزانن حکومەتەکەی بەرهەم وخودی بەرهەمیش بەپەرلەمانیشەوە دوودەزگای خزمەتکاری هەردووبنەماڵەی خائینن وبەهیچ شێوەیەك جێگەی متمانەی ئەوەنین کەداواکاریەکانتان جێبەجێبکەن چونکە هەریەکێك لەم بەرپرسانەی حکومەت کۆیلەی هەردووبنەماڵەیەوبەهیچ شێوەیەك ناتوانن لەفەرمانیان دەربچن بۆیە هەموودانوستان وگفتوگۆیەك جگە لەکات بەفیڕۆدان ودرێژ کردنەوەی تەمەنی دەسەڵاتی هەردووبنەماڵە هیچ سوودێکی تر بەمافەڕەواکانتان ناگەیەنێ ،هەرلەسایەی ئەم باروودۆخەشدا زیاتربرەو بەدزی وتاڵانکاریەکانیان دەدەن تەنها ڕێگە بۆ کۆتاییهێنان بەم دزووجەردانە ڕاپەڕینێکە کەدەسەڵاتی شوومی ئەم دووبنەماڵەیە بۆ هەتایی لەکوردستان کۆتایی پێ بهێنێت وووڵاتەکەمان بۆ هەتایی لەشەلاتی وچەقۆکێشەکانیان پاك بکڕێتەوە




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە