کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌گه‌ل به‌رده‌وام بوونى بانگه‌شه‌كانى هه‌ڵبژاردن ئاسایشی پارتى فشاره‌كانى بۆ سه‌ر كادیرانى یه‌كگرتوو له‌ زاخۆ زیاد كردووه

Sunday, 28/06/2009, 12:00


سه‌رچاوه‌یك له‌ شارى زاخۆوه‌ به‌ سایتى یه‌كگرتووى ڕاگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانى ئاسایشی پارتى به‌رده‌وامه‌ له‌ بانگهێشت كردنى ئه‌ندامانى یه‌گرتوو له‌ مه‌ڵبه‌ندى سێ ى زاخۆ بۆ باره‌گاى ئاسایشی پارتى به‌ مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌ لێ كردنیان و وه‌رگرتنى زانیارى وورد له‌سه‌ریان و هه‌ندێك جاریش فشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ریان بۆ به‌ جێ هێشتنى ڕیزه‌كانى یه‌كگرتووى ئیسلامى .

ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ هه‌ندێك له‌و كادیرانه‌ى یه‌كگرتوون كه‌ بۆ تۆمه‌تى جیاجیا بانگهێشت كراون له‌م هه‌فته‌یه‌دا :

1-یوسف سه‌لیم عه‌بدوڵا كه‌ مامۆستاى قوتابخانه‌یه‌ و بانگهێشتى ئاسایش كراوه‌ به‌ تۆمه‌تى وتنه‌وه‌ى قورئانى پیرۆز له‌ ماڵه‌كه‌یدا و ڕه‌وانه‌ى دادگا كراوه‌ و دواتر ڕاسته‌وخۆ دادگا ئازادى كردووه‌ .

2-سه‌عدى عه‌لى مامك كه‌ ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵه‌ و به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى كچه‌كه‌ى وانه‌ى قورئانى پیرۆزى وتوه‌ته‌وه‌ بۆ ماوه‌ى شه‌وێك به‌ند كراوه‌ .

3-ئیدریس ڕه‌مه‌زان بانگهێشتى ئاسایش كراوه‌ به‌و تۆمه‌ته‌ى ڕه‌خنه‌ى له‌ حكومه‌تى هه‌رێم گرتووه‌ .

4-نه‌سره‌دین ڕه‌مه‌زان به‌ تۆمه‌تى نه‌زانراو بانگهێشتى هه‌مان شوێن كراوه‌ له‌م هه‌فته‌یدا .

5- ئه‌حمه‌د محمد قه‌ساب بانگهێشت كراوه‌ به‌ تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى كۆبونه‌وه‌ى به‌خه‌ڵك كردووه‌ له‌ دوكانه‌كه‌یدا .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە