بەفیتى مەلا بەختیار بزووتنەوەى دیموكراسیخوازانى كوردستان دوو لەت بوو...
Tuesday, 02/02/2010, 12:00
ڕۆژى 26/1/2010 لە كاتێكدا سەركردایەتى بزووتنەوەى دیموكراسیخوازان لە بارە گاى هەولێرى بزووتنەوە كەیان سەرقاڵى ئەنجام دانى كۆبوونەوەى ئاسایى حیزب دەبن . بەپیلانێكى پێشتر داڕێژراو و لەلایەن چەند ئەندامێكى دەركرا و تەجمید كراوى حیزبەوە كە بە هۆى لادانیان لەپەیڕە و پڕۆگرامى ناوخۆى حیزب دوور خرا بوونەوە . بەپشتیوانى مەلا بەختیار ئەندامى مەكتەبى سیاسى یەكێتى و بە هاوكارى مەكتەبى ڕێكخستنى یەكێتى بەشێوەیەكى زۆر ناشیرین و دوور لە ڕەفتارى مرۆڤایەتى هەڵیان كوتایە سەر بارەگاى هەولێرى بزووتنەوەكە و ویستیان دەستى بە سەردا بگرن .لەپاش مل ملانێیەكى زۆر لەنێوان هەردوولادا. بە هاو كارى هێزە كانى پۆلیس و ئاسایشى هەولێر بە كرێ گیراوەكانى (مهلا بهختیار) هەر زوو دەر كرانە دەرە وە و بارەگا كەش تا ئێوەرە یەكى درەنگ لە ژێر كۆنترۆڵى هێزە كانى پۆلیس و ئاسایش دا مایەوە . پاشان بارەگا كە درایە وە دەستى سكرتێرى حیزب (حاجى مەلا سەعید) . بە پێى سەرچاوەیەكى نزیك لە باڵى جیابووە وە كە بە سەركردایەتى كاتى بزووتنەوەكە ناو دەبرێن . ئەوەى پشت ڕاست كردەوە كە لە خۆڕا ئەم كارەیان نە كردووە بەڵكو بە پشتیوانى و هاوكارى مەلا بهختیار و مەكتەبى ڕێكخستنى جەلالیەكان هەستاون بە ئەنجام دانى ئەم لەت بوونە .بە بیانوى ئەوەى زۆرینەى سەركردایەتیەكە یان بڕیارى داوە كە لە هەڵبژادنى داهاتووى عێراقدا پشتیوانى لەلیستى هاوپەیمانى كوردستان ناكەن و ئە مە جگەلەوەى تۆمەتى بردنى پارەى حیزب و پشتیوانى بزووتنەوەى(گۆڕان) یان خستۆتە ئەستۆى سەركردایەتیەكەیان بەتایبەت جیگرى سكرتێرى حیزب (شكرللە محمد امین) ئەو سەرچاوەیە ئەوەشى نەشاردەوە كە یەكێك لە ئەندام سەركردایەتیەكەیان (پارە) یەكى زۆرى لەلایەن مەلا بهختیارەوە وەرگرتوە بۆ ئاسان كردنى كارى هاتوو چۆ و نان خواردن و كرێى ئۆتێلى ئەو كەسانەى كە ئەم كارە ئەنجام ئەدەن .دیارە مەلا بهختیار دەیەوێت دیموكراسیخوازان لە ناو (ى.ن.ك) دا بتوێنێتەوە .هەڵبەتە جەلالیەكان ئەمە كارى یەكەم جاریان نیە و دەستێكى لە مێژینەیان هەیە لەتێكدان و تواندنەوەى ئەو پارت و بزووتنەوانەى كە وەكو بەدیلێكى ئەوان لە دروست بوون و گەشە كردندان ئەو حیزب و بزووتنەوانەش زۆرن بۆنمونە وەك(حیزبى زەحمەتكیشان و حیزبى ڕزگارى...هیتر) ئەوە دیموكراسیخوازانیشى هاتەسەر . ئەمە جگە لەوەى كە لە زۆر جێگەى تردا لە ڕێگەى نۆكەر و ماستاو چى و پیاوە كوژەكانیانەوە چاودێرى تەواوى كۆمەڵگا دەكەن.دەبا بەكرێ گیراوە كانى مەلا كەمتیار باش بزانن كە جگە لە لەناو چونیان لەم لەت بوونە دا هیچى
تریان دەست ناكەوێت..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست