کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رونكردنەوەیەك له‌ بنارهیدایته‌وه‌ / كوردستانی باشوور

Friday, 26/03/2010, 12:00


بەڕیزان ستافی كوردستان پۆست
بەڕێزان نوسەرانی بەرێزی كوردستان پۆست
ئەوا بۆ ماوەیەك دەچێت بەهۆی سەرقاڵیم بە پرۆژەی نوسینی كتێبێك لەسەر جاش و مستەشار و كۆنە بەعسیەكانی دوێنێ و پێشمەرگەی سەرجادەی پانی ئەمڕۆ ، چەند برادەر و دۆست و هاوڕێیەك واتێگەیشتون كە من ئیدی لە كوردستان پۆستا نانوسم ، چەند بەڕێزێكی تریش وادەزانن لەسەر نوسینەكەم
لەسەر مامۆستا جەلال ی بریكاری وەزارەتی ناوخۆ ئیتر من واز لە كوردستان پۆست دەهێنم ،بگرە ئەو نوسینەم سورترو جەربەزە تری كردوم لەسەر دركاندنی ڕاستیەكان، نازانم ئەم هەواڵانە لەكوێوە سەرچاوەی گرتوە ، من كوردستان پۆست بە ماڵی دوەمی خۆم دەزانم و هەمیشەش خوێنەرێكی تەواو و بەردەوامی ئەم ماڵپەڕەم ،چونكە دەزانم سەرچاوەی ڕَاستیەكان لێرەوە هەڵدەقوڵێت ، بەڵام وەك كاك مستەفای حەسەنە گەورە لە نزیكەوە ئاگادارە سەرقاڵی ئەو پرۆژەیەم و ، زیاد لە پێویست كاتی بردووم ، لەمێژە دەمەوێت ئەوە بە نوسەران و خوێنەرانی كوردستان پۆست بڵێم كە من بۆ كوردستان پۆست لەدایك بووم و هەمیشەش ئامادەم لەڕێگەی ئەم ماڵپەردا تووشی گەورەترین سزا ببمەوە، من لەسەر كارەكەم لابرام لەسەر نوسینم لەم ماڵپەرەدا ، ئەمە نازومنەت نیە بیكەم ، بەڵام جێگای فەخری منە كە لەسەر نوسین لێرەدا رووبەڕوی دەركردن ببمەوە ، پێم شەرم نیە ئەلیم دەركردن ، چونكە لەسەر كاری مەردایەتی و راستی ووتن و حەق بێژی دەركراوم ، نەمتوانیوە درۆ بكەم بڵێم واز لە كوردستان پۆست دەهێنم و دواتریش بە ناوی خوازراوەوە بنوسم ، نا من ئەوەناكەم و پێویست بەو موچەیەش نابێ كە لەڕێگەی پاكانەوە وەریبگرم ، لێرەوە دووبارە و چەند بارەی دەكەمەوە تا كوردستان پۆست هەبێ ، من نوسەرى ئەم سایتەم ، لەبەر گەورەی ئەوانەشدا بچووك دەبمەوە كە چ بەنامە و چ بە تەلەفون هەوالی ئەم كێشەیەی نێوانی من و وەزارەتی ناوخۆیان پرسیوە

تێبێنی : سەرەتا سوپاسی هاورَێم كاك مستەفای حەسەنە گەورە دەكەم كە زۆرجار بە تەلەفۆن هەواڵی پرسیوم و دواتریش هاوكاری زۆر كردوم بۆ تەواو كردنی پرۆژەكەم لەرێگەی پێدانی زانیاری بەسودەوە
مەمنونی ئەو بەڕێزانە دەبم ئەگەر هەر زانیاری و بەڵگەیەكیان لەلابێ سەبارەت بەجاشەكان لە ساڵی 1946 تا 1991 بە مەمنونیەوە بیگەیەنێتە دەستم بۆ زیاتر سوود وەرگرتن

[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە