دەوڵەتی کوردی خەونە یان دەکرێ بێتە دی
Tuesday, 23/08/2011, 12:00
غەمی دوروست بونی دەوڵەتی کوردی لەوانەیە گەورەترین غەمی گەلی کورد بێت ، لەگەڵ ئەم غەمەش قورسایی ئەو پرسیارە کلاسیکی یەی کە زۆر جار حزبی دەسەڵات ودوژمنانی گەلی کورد بڵاویان کردۆتەوە،لای خەڵکانێکی زۆر دووپاتدەبێتەوە،(ئەگەر کوردستان خاوەنی ژێرخانێکی ئابوری پتەو نەبێ چۆن ئەتوانێ دەوڵەتی کوردی دابمەزرێ لە کاتێکدا چواردەوری کوردستان بە دوژمن تەنرابێ)؟
بەڵام هەموومان لەمانگی پێشوو ،لە ٩ یولیو ٢٠١١ بینیمان چۆن باشوری سودان سەربەخۆیی خۆی بەدەست هێناو وبووە نوێ ترین دەوڵەتی دنیا و دەوڵەتی ژمارە ١٩٣ ی نەتەوەیەکگتوەکان،بەوەش بۆ هەموومانی سەلمان کە بیرکردنەوە لە بەردەوام نەبوونی دەوڵەتێکی سەربەخۆکە ببێتە ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەوکان بیرکردنەوەیەکی پوچە ،ئەگەر خاوەنی ژێر خانی ئابوری پتەویش نەبێ وەیان بە دوژمن جوار دەوریش درابێ ، کەواتە.ئەم بیرکردنەوەیە ی کە ئەڵێ کوردستان هێشتا کامڵ نەبووە ونەکەوتۆتە سەر پێی خۆی ،دورست کردەی کێ یە ؟
بە چاوو خشاندنێکی کورت بۆمان دەر ئەکەوێ کە ئەو حزبانەی لە دەسەڵاتن و نزیکەی ٢٠ ساڵێکە ئابوری و چارەنوسی باشوری کوردستانیان بەدەستەوەیە ،خاوەنی ئەم بیرۆکەیەن وئەوانیش سودمەندی سەرەکین . دەنا ئەگەر ئەوان هەوڵ بۆ دەوڵەتی کوردی ئەدەن و تەنها بانگەشەی بۆ ناکەن ،لە ساڵی ١٩٩٣ بودجە یەکی زەبەلاح بەدەستی هەردوو حزبی دەسەڵاتەوە هەیە ،وە دوای ٢٠٠٤ نزیکەی ١٧% داهاتی عیراقی بەر ئەکەوێ ،بەم بودجە زەبەلاحە بێجگە لە دورست کردنی ڤێلا وکرینی سەیارەو موڵك لە دەرەوەی ووڵات وکەڵەك کردنی پارەی وشکەی بەرپرسەکان کام کۆمپانیاو کام پرۆژەی گەورەو کام داهێنانی ئابوری و کام پلانیان بۆ پتەو کردنی ژێرخانی ئابوری دوروست کردوەو داناوە، کە نەیان کردوە دیارە ئەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەرئەوانن دژایەتی وکۆسپ ئەخەنە بەر دورست بونی دەوڵەتێکی کوردی .چونکە محاڵە لە دەوڵەتێکی سەربەخۆ جێ ی ئەمانە ببێتەوە ،دڵسۆزانی کوردوکوردستان و خاوەن بەهرەوزانین بە هەڵایەك وەدەریان دەنێن ،بەڵام کاتێ لە بارێکی نا جێگیر و شێواودا بێت ئەوە وەك ئێستا خۆیان خاوەن شکۆ و خۆیان پاشادەبن. دیارە ئەم کرانەوەیەی رۆژ هەڵاتی ناوێن وبەهاری شۆرشەکانی عەرەبی و گۆرانکاری ئابوری وجێوسیاسی دنیا هەلێکی زۆر لە بارە بۆ دورست بوونی دەوڵەتی کوردی ،کە لەوانەیە بیرۆکەی ئەم دەوڵەتە دەمێك بێت خەیاڵی ئەمریکایەکانی هەراسان کردبێ و ببوبێتە پرۆژەیەکی کامڵ و لە نێو پرۆژەی خۆر هەڵاتی ناوێنی گەورە خۆی بدۆزێتەوە،بێجگە لەوەی لە مانگی رابوردورا پرۆژەیەکی دەنگدان و گفتوگۆ دەستی پێکردوە لە پەرلەمانی بەریتانیا بۆ پێداچونەوەوباسکردنی پرۆژەی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردان ، بە مەرجێ سەد هەزار دەنگی بۆ کۆبکرێتەوە ،چونکە وەك ئاشکرایە ، هەر پرۆژەیەك کە گفتوگۆی لە سەر بکرێ لە پرلەمانی بەریتانی و دانیشگەی لۆردەکان پێویستە سەد هەزار دەنگ بەدەس بهێنێ . ئەم پرۆژەیەی کۆکردنەوەی ئیمزایە تاکو مانگی ئەپریلی ٢٠١٢ درێژە دەخایەنێ هەربۆیە وەك داواکاری یەکی دڵسۆزانە و بە رووی بەرپرسیارێ تیەوە داواکارین لە دڵسۆزان و خەبات گێران وبەهرەمەندان کوردپەروەران بەدەم ئەم هەڵمەتەوە بچن ولەجێی سەد هەزار سەدان هەزاردەنگ بۆ پرۆژەیەکی وا کۆبکەنەوە .تاکو دەوڵەتی کوردی لە خەونەوە ببێت بە راستی یەکی بەرجەستە.
نەهرۆ / ئەڵمانیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست