کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


نوێترین و تازەترین گەندەڵیەكانى وەزیرى خویندنى باڵا

Sunday, 11/03/2012, 12:00




دواى ئەوەى كە بریاردا بە گۆرینى سەرۆكى حكومەتى كابینەى شەش وەزیرى خویندنى باڵاش لە كاتى نزیكبوونەوەى لە كارەى و دەست بەرداربوونى لە پۆستەكەى بریارداوە بە وەرگرتنى كۆمەڵە فەرمانبەرو بەرێوەبەرێكى ناو وەزارەتەكەى خۆى لە خوێندنى باڵا ماستەر بە نمرەى زۆر كەم و لە دەرەوەى پلانى بەرنامە تواناسازیەكەى كە شانازى پێوە ئەكات و لە هەموو كەناڵ و رۆزنامەكان و گۆڤارەكان تەنها باسى ئەم كارەى ئەكات بۆیە بە باشى ئەزانم باسى ئەم گەندەلیە ررونكەمەوە بۆ هەموو خەڵكى كوردستان و خوێندكاران كە ئەم وەزیرە ئەوروپیە شانازى پێوە ئەكات بە باشترین و پاكترین بەرنامە باسى ئەكات دوور لە واستەو دەست خستنە ناوى حزبەكان تا لە نزیكەوە ئاگادارى ئەم كارانەى ئەم وەزیرە ئەوروپیە بن، لەمانەش وەرگرتنى جێگرى بەرێوەبەرى گشتى كارگێرى و دارایى بە ناوى (تۆفیق) لە خوێندنى باڵاى هەولێر وە بەرێوەبەرى نووسینگەكەى خۆى بە نمرەی زۆر كەم كە ئەمەش مافى مۆڵەتى خوێندنى نیە بە هیچ شێوەیەك لەبەر ئەوەى خودى وەزیرى خوێندنى باڵا بە فەرمانى وەزارى بە وازووى خۆى بریاریاوە كە هەر خوێندكار لەسەر خەرجى خۆى بخوینێت نمرەى لە 60 كەمتر بێت مافى ئەوەى نیە كە مۆڵەتى خوێندنى پێ بدرێت بەلام مۆڵەتى خوێندن بۆ ناوبراو كراوە وە بۆ چەند كەسێكى تریش هاوشێوەى ئەو بۆیان كراوە، وەك ئەمە وایە كە ئەم فەرمانە هەر دەرنەكرا بێت لەلایەن ئەم وەزیرە ...... ناوبراوى نووسینگەى خۆشى و چەند كەشێكى هاوشێوەى ئەو بەدەرەن لەم فەرمانە..؟ سەرەراى ئەمانەش وەرگرتنى بەرێوەبەرى ناردن لە خوێندنى (پۆست دكتۆرا) بە ناوى (د. شیركۆ) لە ووڵاتى ئوسترالیا كە ئەم خوێندنە بە دەرە لە بەرنامەى تواناسازى ئەتوانن دڵنیاش بن لەم راستیە لە پرسیار و وەڵامەكانى وەزارەت هاتووەو روونكراوەتەوە (4. ئایا پۆست دکتۆرا لە بەرنامەى تواناسازى دا هەیە)؟
وەلام// پۆست دکتۆرا لە چوارچێوەى بەرنامەى تواناسازى دا نییە، بەلکو بۆ خۆى سیستەمێکى جیاوازە و
یاساو ڕێنماى تایبەتى هەیە.

سەرەراى ئەمانەش ئەم وەزیرە ئەوروپیە خۆى وا نیشان ئەدات كە هەموو كارەكانى بە گوێرەى رێنمایى و یاساكانى ئەم بەرنامەیە ئەنجامداوە بەڵام ئەمە دوورە لە راستیەوە جگە لەمەش راوێزكارەكەى بەناوى (د. ئامانج) چەند فەرمانبەرێكى بە نمرەى كەم و بەدەر لە بەرنامەى توانسازى وەرگرتووە بە ناوى ئەم لیستەى هاندانەوە كە گوایە ئەم كەسانە كار ئەكەن لەم بەرنامەیە بۆیە ئەبێت بەدەریش بن لە رێنماییەكانى ئەم بەرنامەیە لە هەمان كاتیش خۆیان بە كەسانى راستگۆ و نا گەندەڵ پیشان ئەیەن بەڵام بە پێچەوانەوە هەموو گەندەڵیەكان لە خودى خۆیانەوە دەست پێ ئەكات و بەردەوام هەوڵى بەم شێوەیە ئەدەن كە چەندین فەرمانبەرێكى نزیك خۆیان بە نمرەى كەم و بەدەر لەو رێنمایى بەرنامەى تواناسازى وەرئەگرن ، ئەمە بەشێكە لە ناراستى و ناعەدالەتى ئەم باڵا دەستانە كە واى كردووە كۆمەڵە كەسێكى خاوەن ماف بێ بەش بكرێت لەم خزمەتەى كە ئەم بەرپرسانەى وەزارەتى خوێندنى باڵا شانازى پێوە ئەكەن .

هاولاتى/ ئارام هیرانى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە