کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئارام شەیدا و گۆرانى ئینزیبات سلیمانیان هەژاندوە

Sunday, 10/05/2009, 12:00

2640 بینراوە


سیدیەكەى هەردوو هونەرمە ند ئارام شەیدا و گۆرانى ئینزیبات كە لە ماوەیەدا بڵاویان كردوە شارى سلێمانى هەژاندو ئەو گۆرانیانە ئێستا دەستاو دەست و ماڵە و ماڵ ئەیدا لە شەقەى باڵ و ناو سەیارە و ئاهەنگەكان و ناو مۆبایلەكانى خەڵكى ئەم شارە پڕ بوە و بە هەر شوێنێكدا ئەڕۆیت دەنگى ئەو دوو هونەرمەندە لاوە قارەمانەیە , ئێستا ئەم سیدیە یەكێتى خستۆتە حاڵەتێكى خراپەوە چونكە ئەم سیدیە ئەوەندەى تر لیستى گۆڕان و كاك نەوشیروانى بە گەورەو بچوكى ئەم شارە ناساند , ئەوەشى كە نەیدەزانى كاك نەوشیروان كێیە و لیستى گۆڕان چیە , ئەم دوو هونەرمەندە بە هەمومانیان ناساند , ئێًستا قوات خاسەكانى حاكم قادر و تەواریەكانى مامە كوناو كون دەگەڕێن و هەموو دوكانى سیدیەكانیان ئاگادار كردۆتەوە كە نابێت ئەم سیدیە بفرۆشن و جاسوسەكانیان بڵاو كردۆتەوە بۆ ئەوەى لە هەر شوێنێك ئەم سیدیەیان بینى بیگرن , خاوەن تەكسیەك پێى ووتم من لەناو سەیارەكەمدا ئەو سیدیەم لێ ئەدا , ئیخبارى كرام و ئاسایش گەیشتنە سەرم و لێیان سەندم , ئەم كارەى بە ناو ئاسایشى سلێمانی ساڵى 1985 م بیر دەخاتەوە ئەو كاتەى گفتوگۆى بەینى یەكێتى وڕژێم تێك چوە تەسجیلاتێك هەبوو لە سابونكەران بە ناوى پیرۆزە , ئێستا زۆر كەس ئەوەى بیرە چۆن قوات خاسەكان دایان بە سەریدا لەبەر ئەوەى لە ماوەى گفتوگۆدا كاسێتى پێشمەرگە و وێنەى پێشمەرگەى ئەفرۆشت , ئێستاش ئەوەم بیر دەكەوێتەوە چۆن تەواریەكانى حاكم قادر ئەدەن بە سەر دوكانەكانى مەزاد خانەكەدا و بۆ ئەو سیدیە ئەگەڕێن , بە چریكەى دەنگى گۆڕانى ئینزیبات ((لیستى گۆڕانە گۆڕان , منیش گۆڕانم دەوێت ,منیش كوردى دڵسۆزو خاوەن ویژدانم ئەوێت , بۆ چارەنوسى كوردان مافى یەكسانیم دەوێت , لیستى گۆڕانە گۆڕان چارەنوسێى گەلێكە ,دەمێكە كورد چاوەرٍێى هەلێكە )) ئارام شەیدا ئەڵێ ((دەنگم لیستى گۆڕانە با گەندەڵى نەمێنێ )) ((دەمێكە خوێنمان ئەخۆن نامانەوێ ئەم ژینە , دەنگ بدەن بە كاك نەوشیروان شایەنى ئافەرینە)) (لیستى گۆڕانە گۆڕان داواى مافى خەڵك ئەكات و گەندەڵى ڕیسوا ئەكات)) لە سەر ئەم ووشانە ئەو دوو هونەرمەندە لە ترسى تەواریەكانى مامە و حاكم قادر كوناو كون خۆیان ئەشارنەوە , لەو كاتەدا كە تەواریەكانى حاكم قادر ئەیاندا بە سەر دوكانێكى مەزاد خانەكەدا پیاوێك ووتى ئەگەر ئەم گۆرانیانەى بەسەر مام جەلالدا بوتایە ئەوا پارەیەكى باشتان ئەدانێ و لە كوردسا تیش بۆتان بڵاو ئەكردنەوە , ئێستا وەكو جاران كە ملازم موحسین ئەچوە بازاڕ خەڵك ئەیانوت ئەوا ملازم موحسین هات , كە ئاسایشەكەى حاكم قادر ئەچنە مەزاد خانەكە خەڵك ئەڵێن ئەوا تەواریەكان هاتن , تازە ئەم سیدیە چۆتە ناو دڵى هەمومانەوە , لەناو مۆبایلى هەموماندا هەیە , ئەگەر كەسێكیش نەیزانیبێ لیستى گۆڕان چیە بەم سیدیە بۆیان دەركەوت , دەستان خۆش , دەنگتان پڕ جۆش وخرۆش, ئەى كاكە گۆران و كاكە ئارام شەیدا , تازە دەسەڵاتى بۆگەنى مامە ناتوانێ دەنگى ئێًوە كپ بكات , بەعس بۆى نەكرا تازە ئەمانیش ناتوانن ئەو دەنگە بە سۆزەتان لە بیر ئێمە بەرنەوە , ووشە بە ووشەى سیدیەكەتان لە ناخماندا یە , لەگەڵ خۆینماندا تێ كەڵ بوە , ئێمەش ئەڵێن دەنگمان لیستى گۆڕانە با گەندەڵى نەمێنێ ,


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)