یه‌کێتی و پارتی دوو میتودی جیاواز بۆ هه‌ڵبژاردن
Thursday, 14/05/2009, 12:00
1796 بینراوە
هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆ باس لهنهگهشتنی بوجده ده‌که‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژدا نه‌گات ئه‌وا هه‌ڵبژاردن دوا ده‌که‌وێت
له‌هه‌ڵبژاردنا پارتی و یه‌کێتی دوو سیاسه‌تی زۆر جودا له‌یه‌ک په‌یره‌و ده‌که‌ن ،پارتی
ژوری عه‌مه‌لیات دروست ده‌کات بۆ نه‌یارانی و سیاسه‌تی تۆقێنه‌ر په‌یڕه‌و ده‌کات و
ده‌یه‌وێ به‌ترس ده‌نگه‌کان زه‌وت کات من دڵنیام پارتی له‌ده‌ڤه‌ری بادینان سانایی ئه‌مه‌ی بۆ ده چێته سه‌ر و ئه‌وه ماوه‌ی په‌نجا ساڵه ئه‌م حیزبه ئه‌و سیاسه‌ته په‌یڕه‌و ده‌کات و هه‌موو ئه‌و تفه‌نگانه‌ی پارتی تهقانوێتی بۆ له‌ناوبردنی نه‌یارانی بوه و زۆر چاک ده‌یان تۆڕی وه‌ک شێخ زانای چنیوه و تاک و‌ئێستا بۆی چۆته سه‌ر و خه‌ڵکی ئه‌و دهڤهڕهی لهدارداوه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه یه‌کێتی ئێستا ئه‌گه‌رچی هیچ بنه‌مایه‌کی ڕێخستنی نه‌ماوه و لهپهلهقاژێدایه جگه له‌نان بڕین و تۆقاندن وده‌ستیشی کردوه به‌به‌خشینه‌وه‌ی پاره‌و پول و زه‌وی و ئۆتۆمۆبیل ،هاوڕێیه‌کم که له‌م ڕۆژانه‌دا بانگ کرابوو بۆلای مام گه‌لال ووتی پێم هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه مام پێوتین چیتان ده‌وێت داوابکه‌ن ئێمه بهزیادهدهوه بۆتان جێ به‌جێ ده‌که‌ین به‌هاری هێنایه چۆکان ئیتر نه‌باسی ڕێخستن بوو نه‌هیچ ، منیش ووتم داوای چیتان کرد؟ بۆچوی؟ ووتی من خۆم داوای هیچم نه‌کرد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موو کوردستانم له‌سه‌ر تاپۆکهن هه‌ر ده‌نگ به‌لیستی گۆڕان ده‌ده‌م ، چونکه ئه‌مه‌ی یه‌کێتی ده‌یکات جگه له‌فریودانی خه‌ڵک هیچی تر نی یه ،له‌لایه‌ک باس له تراژیدیای کیمیاوی بارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌کات و له‌لایه‌که‌وه جه‌لادانی هه‌ڵه‌بجه ئازاد ده‌که‌ن ،ههربواریان نه‌داین پرسیار بکه‌ین کامێرا مانهکهش پێی ده‌وتین چه‌پڵه لێ دهن، من به‌ناخی زه‌ویدا ڕۆچوم ئاخر به‌خێرای بیرم بۆلای ده‌یان ئازیزی هاوڕێم چوو چۆن گیانیان کرده قوربان و به‌رهه‌مه‌که‌ی ئه‌م جه‌لادانه ده‌ی خۆن نازانم مام جه‌لال بۆ ناچێ بۆ به‌غداد و له‌کۆڵ ئه‌م خه‌ڵکه بێته‌وه هاوڕێکه‌م ووتی من ئیتر نه‌ک هه‌ر یه‌کێتی نابم به‌ڵک و تادهتوانم خه‌ڵک له‌پارتی بون و یه‌کێتی ساردهکهمهوه 18 ساڵه تازه ئه‌م خائینانه ده‌یانه‌وێ به‌پاره‌ی دزراو جارێکی تر زیندانمان که‌نه‌وه درێژه به خائینی و خۆفرۆشیان بده‌ن ، هاوڕێکه‌م باوه‌ڕی وایه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن هیچ به‌رهه‌می نه‌بێ ڕاپه‌ڕین ده‌بێ بکرێ و خه‌ڵک له‌و مه‌ینه‌ته ڕزگاری بێت له‌ده‌ست ئه‌م خائینانه ، هاوڕێکه‌م هه‌موو ئه‌و پڕ‌و پاگه‌ندانه‌ش به‌درۆ ده‌خاته‌وه که‌ده‌ڵێن ترسی ده‌ره‌کیمان له‌سه‌ره ئه‌مه‌ش شێوه‌یه‌که له‌فریودان ، هاوڕێکه‌م ده‌ڵی خۆزگه‌م به‌شه‌هیده‌کانی هاوڕێم چه‌نده ئاسوده‌ن ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌یان نه‌دی شه‌ربێ ڕاپه‌رین بێ منیش بگهمهلای ئه‌وان.
ئه‌زمه‌ر
سلێمانی چوارباخ