دۆراو نه‌ڵێ به‌گونم دڵی شه‌ق ده‌بات..
Sunday, 29/03/2009, 12:00
1499 بینراوە
ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌تی کولی منه بریار دان له سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و هه‌ڵپساردنی نه‌ترسه له چوار حیزبه‌که‌و نه له نه‌وشیروان ، به‌ڵکو ترسه له میله‌ت، چونکه له‌مێژه ده‌زگاکانی پاراستن و زانیاری که‌وتونه‌ته بازار‌و گوێ قوڵاخی ئه‌وه‌ن که بزانن ده‌مو دوی جه‌ماوه‌ر چۆنه له به‌رامبه‌ر ئه‌م دو حیزبه‌دا، ئایا تاچه‌ند خه‌ڵکی جاریکی تر خۆی ده‌خه‌ڵه‌تێنێ و ئه‌م که‌ڵه گانه ده‌که‌نه‌وه به نوێنه‌ری خۆیان ، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م دو ده‌زگایه هه‌ر یه‌ک لای خۆیه‌وه ئاماری خۆی له م باره‌یه‌وه گه‌یانده سه‌روی خۆیان و ته‌ته‌ڵه‌و بێژنیان کرد که له‌سه‌دا هیچی خه‌ڵکی کوردستان جگه له پیاوانی خۆیان که‌س ده‌نگ به‌م دو حیزبه گه‌نده‌ڵ و فه‌ساده نادات ئیتر مه‌ئویسی باڵی به‌سه‌ردا کێشان و هه‌ردولا بریاریان دا که هه‌ڵبژاردن دوابخه‌ن ، ئه‌ڵبه‌ت که باس له چوار حیزبه‌که‌و نه‌وشیروان ده‌که‌ین به‌و مانایه‌ی که باڵی ریفۆرم ده‌نگێک بهێنێ ته‌نها سلیمانیه و حیزبه‌کانی دیش به‌تایبه‌ت یه‌کگرتو هه‌ولێرو دهۆکه ، بۆیه ئه‌وان ته‌نها شتێک که به‌ده‌ستی ده‌هێنن ئه‌وه‌یه ده‌بنه هۆکاری په‌رش و بڵاو بونه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان نه‌ک سه‌رکه‌وتنیان له پرۆسه‌که‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که مایه‌ی خۆشحاڵییه هه‌ردو حیزبی ناوبراو ده‌نگدان دوا بخه‌ن بۆ هه‌ر کات و زه‌مه‌نێک به‌دلنیاییه‌وه میله‌ت ده‌نگیان پێ نادات و دوشه‌ش ئه‌م جاره له ده‌ستیاندا ده‌تۆپێت، ئه‌مه نه‌ک ته‌نها میله‌ت ده‌ستی خۆی داخ ده‌کات که جارێکی تر ده‌نگ به‌مانه بدات به‌ڵکو هه‌ر له کادیرو فه‌رمانبه‌رو تاده‌گاته هێزه‌کانی ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه ش ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی حوکمرانی ده‌سه‌ڵاتی پر له خیانه‌تی هه‌ردو حیزب خویی چێشتێکیان بۆ که‌س خۆس نه‌کردوه جگه له‌ورگی زل و گیرفانی شه‌ڵته‌یی خۆیان .
گه‌ر هه‌ردو حیزبیش بیانه‌وه‌ێ حه‌یایان نه‌چێ و هیچ نه‌بێ ده‌نگێک بهێنن ده‌بێ پێش وه‌خت ئاشتبونه‌وه‌ی گشتی له نێو ریزه‌کانی خۆیاندا بکه‌ن ئه‌وجار داوای ئاشتیش له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا بکه‌ن، که ره‌نگه ئه‌و ئاشتبونه‌وه‌یه له نێوان خۆیان و خه‌ڵکانی خۆیان تاره‌ده‌یه‌ک ئه‌مه‌ل به‌خش بێت به‌ڵام له‌و بروایه‌دانیم میله‌ت به‌گشتی جارێکی دی له سه‌ر مێزی گفت‌و گۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م دو بنه‌ماڵه‌دا گفت‌و گۆ بکه‌ن و جارێکی تر به‌درۆی ئه‌مانه هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێن، که‌وابو هه‌ر به‌دۆراوی شه‌رواڵه‌کانیان هه‌ڵده‌کێشن .
چونکه وا بۆ 18 به‌هار ده‌چێت حه‌ردو حیزبی مافیای جه‌لالی و مه‌لایی خوێنی خه‌ڵکی کوردستان ده‌مژن و داهاتی ئه‌م ووڵاته له نێو هه‌ردو بنه‌ماڵه و پیاوانی خۆیاندا دابه‌ش ده‌که‌ن و میله‌تیش سه‌یریان ده‌کات، ئیتر بابوه‌ستێ ئه‌تککردنی ژنان و کچانی کوردستان .
لایه‌کی تر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه زۆر شتی تر یه‌ک لاده‌کاته‌وه به‌تایبه‌تی له نێوان حیزبی هه‌ردو بنه‌ماڵه‌دا.
یه‌ک له‌وانه ئه‌گه‌ر هاتو نه‌وشیروان له‌م پرۆسه‌یه‌دا ده‌نگ بهێنێ ئه‌وا بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ده‌ڵێن ده‌بێ ئه‌و ده‌نگانه له بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی که‌م بکرێته‌وه گه‌رنا ده‌بێ چاو به به‌ریکه‌وتن نامه ئیستیراتیژیه‌که‌دا بخشێنرێته‌وه، که‌وابو قسه‌ی کابرای دوزاوا له پارتی‌و یه‌کیه‌تی دێته‌دی ، ده‌گێرنه‌وه کابرایه‌ک هه‌بو دو زاوای بو چو بۆلای یه‌کێکیان و هه‌واڵی وه‌زعی خۆی لێ پرسی زاوای یه‌که‌م گوتی خشتی قورم بریوه گه‌ر باران ببارێ ئه‌وا خشته‌کانم هه‌مو ده‌توێته‌وه ، چو بۆلای ئه‌وی دیکه‌یان گوتی ئه‌ی تۆ، زاواکه‌ی هاته گۆو گوتی ده‌غڵم کردوه ئه‌گه‌ر باران نه‌بارێ ماڵم وێران ده‌بێ ، خۆلاسه خه‌زوری هه‌ردوکیان دای به‌سه‌ری خۆیداو گوتی ببارێ و نه‌بارێ زاوایه‌کم فت.
به‌ڵام ئێوه‌ی خوێنخۆری میله‌تیش هه‌ڵبژاردن بکه‌ن و نه‌ی که‌ن فتن . بۆیه تازوه داوای لێبوردن له‌میله‌ت بکه‌ن و سه‌روه‌ت و سامانه‌کانتان بۆ گه‌ل ئاشکرا بکه‌ن . دواجاریش گه‌ر میله‌ت لێتان خۆش بو ئه‌وا شوکری خودا بکه‌ن ، خۆگه‌ر میله‌تیش لێتان نه‌بورا ئه‌وا ده‌توانن ئه‌م ووڵاته پیرۆزه به‌جێبهێڵن و روی ره‌شتان به‌ره‌و ووڵاتانی بیانی وه‌رگه‌رێنن تا وه‌ک ئه‌منه سوره‌که‌تان لێنه هاتوه.
ئه‌وه‌شی که مایه‌ی دڵخۆشیانه له ئێستادا په‌رله‌مانه شه‌قو شره‌که ده‌نگی بۆ هه‌ڵبژاردنی داخراو داوه تا به هه‌وه‌سی خۆیان سندوقه‌کان پر بکه‌نه‌وه ، لێره‌دا له ئێوه‌ی ناقسه‌ن عه‌قڵ ده‌پرسم کاتێک که میله‌ت ده‌نگتان بۆنه‌دات و نه‌یه‌ته به‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان ئیتر به‌چی حه‌یاو رویه‌که‌وه ئێوه خۆتان له پرۆسه‌که‌دا به‌براوه ده‌زانن .کوردیش ده‌ڵێ دۆراو نه‌ڵێ به گونم دڵی شه‌ق ده‌بات.