گه‌مه‌ی شه‌تره‌نج و گۆمی خوێنی غه‌زه وه‌ک نموونه
Monday, 26/01/2009, 12:00
ئه‌م خوێنڕشتنه‌ی، که ده‌یبنین گه‌مه‌یه‌کی شه‌ترنجه، له نێوان خاوه‌ن کارخانه گه‌وره‌کانی ووڵاتانی سه‌رمایه‌داریی و ده‌سه‌ڵاتداره‌کاندا. ئیتر، کێ سه‌ربازی ته‌خته‌که‌یه، کێ وه‌زیره، کێ فیله، یان قه‌ڵا له کوێوه ده‌ست پێده‌کات و له کوێشدا کۆتایی پێدێت ئه‌وانه چاوێک و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی وریایان ده‌وێت، هه‌روه‌ها کێش ده‌بێته قوربانیی و کێ براوه ده‌بێت و کێ ته‌ماشاکه‌ری براوه‌یه، هه‌موو ئه‌مانه جێگای پرسیارن، ئا له‌وێوه ئه‌گه‌ر ووربینانه سه‌رنج بده‌ین، ده‌توانین سه‌رچاوه‌که‌یان ده‌ست نیشان بکه‌ین! گرنگیش نییه، کێ یه‌که‌مین ک‌ش ده‌کات، کێ ده‌یباته‌وه و نایباته‌وه، دوڕاو هه‌میشه که‌سانی هه‌ژار و سته‌مدیده و سڤیل و بێدهسهڵاتدارانن.
ئه‌مریکا و به‌ریتانیا یه‌که‌مین کشیان له دوکتۆر محه‌مد مسه‌دق و عه‌بدولکه‌ریم قاسم کرد. له‌و چرکه و ساته‌شه‌وه هه‌رچی کوژراو ماڵی وێران کرا، به کورده‌که‌ی خۆشمانه‌وه په‌یوه‌سته به‌و یه‌که‌مین کشه‌ی به‌ریتانیاو ئه‌مه‌ریکا.
با ئێمه له‌وه گهڕێێن جارێ که مه‌لیک غازی عێراق دۆستایه‌تی هیتله‌ر بوو، بۆیه به ڕووداوی ماشێن، ئینگلیزه‌کان له ناویان برد.
شای ئێران به ڕووی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیدا، ده‌ستی دایه مینجه مینج کردن، چونکه کاتێک شا باسی سامانه‌که‌ی باوکی کرد، ئه‌و کاته، سامانی باوکی شا، به‌رانبه‌ر به نیوه‌ی سامانی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو ئێران) ده‌بوو، له ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێکرد (یه‌ک دوو دێڕێکیشیان له‌سه‌ر باوکی شا بڵاو کرده‌وه) ئیتر دام‌و ده‌زگای ساواکیی و مرۆڤه ده‌سته‌مۆکان ناوه‌ندێکی تایبه‌تیان دامه‌زراند، دژ به‌و بڵاو کراوه، تا خه‌ڵکی چه‌واشه بکه‌ن. ئه‌گه‌ر له هه‌ر شوێنێک ههواڵیکیش ببیسترایه نووسه‌ره‌که‌یان به دڕندانه‌ترین شێوه له‌ناو ده‌برد، دڕنده‌یی دام‌و ده‌زگای شا به‌ڵگه نه‌ویسته، که یه‌کێکه له دڕنده‌کانی مێژوو، مه‌گه‌ر ده‌زگای پاراستنی پارتیی به‌و توانا که‌مه‌ی هه‌یه‌تی شان له شانی بدات.
مه‌نسور ڕهفعزاده سه‌رۆکی ساواکی ئێران ده‌نووسێ: کاتێک له واشینتۆن گه‌ڕامه‌وه‌و چوومه سه‌ردانی شا، له‌وێ دیتم کرێکارێکی تودهییان هێنابوو، که قسه‌ی به‌شا گووتبوو، ته‌نها قسه و هیچی تر نا، پاش ئه‌شکه‌نجه‌دانێکی زۆر به فه‌رمانی شا تودهیهکهیان هاویشته به‌ر ده‌م شێرێک، شێره‌که به به‌ر چاوی هه‌موویانه‌وه تودهییهکهی خوارد. هه‌رکه‌سێکیش ناوی ئێرانی بیستبێ ده‌زانێ، که شا نه‌یارانی له گه‌چ ده‌گرت و له‌سه‌ر ڕیگاکاندا دایده‌نا تا جه‌سته‌ی داده‌ڕزا.
له سه‌ره‌تادا شای ئێران ویستی ئه‌و پاره‌یه‌ی که باوکی له ده‌روه‌ی ئێران دایناوه، داوای بکاته‌وه، ئه‌وانیش، ئیشاره‌تی ئه‌وه‌یان دایه، ئه‌گه‌ر بێت و باسی پاره‌که‌ی باوکی بکات، ئه‌وا نهێنی باوکی ئاشکرا ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها به ئاشکراش به شایان گووت، که ئێمه ئێوه‌مان کردووه به شا‌و پشگیرشت ده‌که‌ین که بهشایی بمێنیته‌وه.
شای ئێران بێده‌نگ بوو، ئه‌مریکیه‌کانیش به‌ڵێنی چه‌کیان دا به شا له جێگای پاره و سامانه‌که‌ی باوکی.
ئه‌مریکیه‌کان، نه‌یانکرده نامه‌ردی، چه‌که‌کانیان گه‌یانده ئێران. کاتێکیش که شا پسپۆڕی تایبه‌تی خۆی نارد، بۆ بینیی چه‌که‌کان و گه‌ڕایه‌وه لای شا‌و بۆ شای باسکرد، که ئه‌و چه‌کانه‌ی ئه‌مه‌ریکا ناردوونی، هه‌مووی چه‌کی ستۆکن، واتا ئه‌و چه‌کانه زۆر کۆنن و باویان نه‌ماوه.
پسپۆڕه سه‌ربازیه‌که‌ی شا گووتیشی: قوربان ئه‌گه‌ر شاره‌زا سه‌ربازیه‌کانی دیکه ئه‌م چه‌کانه ببینن، هه‌موومان له‌ناو ده‌به‌ن و کۆدهتاشمان به‌سه‌ردا ده‌که‌ن، چونکه چه‌که‌کان هێنده کۆنن ڕووی کۆڕ و کۆمه‌ڵیان نه‌ماوه.
ناچار، شا فه‌رمانیدا که چه‌که‌کان ببه‌نه له ده‌وروبه‌ری شیراز له‌وێ له ئه‌شکه‌وتێکدا بیان ته‌قێننه‌وه، چونکه چه‌که‌کان زۆربوون، زیاتر له 10 ئه‌فسه‌ری پایه‌به‌رز، له ته‌قینه‌وه‌که‌دا کوژران.
له‌م لاشه‌وه ئه‌ڵمانیا ده‌ستی گرت به‌سه‌ر سامانیسورهیای هاوسه‌ر شا به بیانووی ئه‌وه‌ی که که‌سی نییه. هه‌چه‌ند برایه‌کی سوره‌یا له ئه‌ڵمانیا ده‌ژیا، به‌ڵام پاش دواکردنی سه‌روه‌ت و سامانی سوره‌یای خوشکی، براکه‌ی سوره‌یا له پڕ ئه‌ویش به ڕووداوێکی شارواوه مرد و له ناویان برد!
ته‌نها زێڕو خشهڵهکانی سوره‌یا ده‌دا له 100 میلۆن دۆلاری ئه‌و کاته ، جگه له‌کۆشک و ته‌لار و کۆمپانیای دیکه!
هه‌ر ئێستا، ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بستانی سعودیه پاره‌کانی خۆی ته‌نها بۆ یه‌ک کاتژمێریش ڕابگرێت، نه‌ک ئه‌وروپا به‌ڵکوو هه‌موو جیهان تووشی شه‌له‌ل ده‌کات.
شا له کۆتایدا هه‌ستی کرد کرد، که له‌سایه‌ی سه‌ری خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه، سه‌روه‌ت سامانی ئێران که له ژماره نایه‌ت، به خۆڕایی چووه، خه‌ڵکه‌که‌ش له ئه‌و په‌ڕی هه‌ژاریی و نه‌دارییدا ده‌ژین.جگه له‌وه‌ش شا ده‌یزانی که ووڵاتی سویدی دادپه‌روه‌ر و مرۆڤ دۆست شیری ئیکسپایه‌ر، که ووڵاتی سوید داینابوو بیکات به ئاڵهفی گیانداران، فرۆشتوه به منداڵانی گه‌لانی ئێران، شا هه‌ستی بزوا که ڕۆژئاوا زبڵ به گه‌وهه‌ر ده‌فرۆشن به گه‌لانی ئێران.
http://www.alsaifonline.com/vb/t7871.html(کۆنه یاران) نووسینی فه‌رح، هه‌روه‌ها کچه‌که‌م فه‌رح نووسینی دایکی فه‌رح، ده‌نووسن که بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که گه‌لانی ئێران چۆن ژیان ده‌گوزه‌رێنن، شاژنی ئێران داوای کردوه که بچێته سه‌ردانی دوورترین گوند، ده‌نووسێ کاتێک گه‌یشتمه ئه‌و گوونده، دیتم هه‌موو خانمه‌کان جلی جوان، دا‌و ده‌رمان ماکیاجی باشیان کردوه، ده‌نووسێ ده‌بینم هه‌موو ماڵه‌کان ئامێری به‌فرگر، ئامێری تێ‌ڤی، ته‌له‌فۆن له ماڵه‌کاندا هه‌یه!
له درێژه‌یدا ده‌نوسێ، گه‌ڕامه‌وه لای شای شاهان و بۆم باس کرد، شاش دنیایه گه‌شایه‌وه‌و دڵخۆش بوو، به‌ڵام گومانێکم هه‌بوو، که گوندیه‌کان میکیاج و ده‌رمان ناکه‌ن، بۆیه پرسیارم کرد‌و زانیم هه‌مووی ئه‌وانه‌ی دیبوم ڕاست نین.
بۆیه پاش ماوه‌یه‌ک به‌دزیه‌وه له‌گه‌ڵ خانمی فرمان فرمایانی قاجر چووینه‌وه هه‌مان گوند، کاتێک ده‌بینن که نه‌ک ئامێری بهفرگرو ئامێری تێ‌ڤی، به‌ڵکوو هه‌ر کاره‌باشیان نیه!
تومه‌ز، ئامێره‌کانیان هه‌موو هێنرابوون، ژنه‌کانی که میکیجیان کردبوو، هه‌موو ژنه ساواکی و ئه‌فسه‌ری تایبه‌تی شاهی بوون، نه‌ک ژنه گوندی، ئه‌مه‌ش کاری ماستاو چیه‌کانی شا بوو، که قوڕیان کرد به‌سه‌ر گه‌لانی ئێران‌دا ئه‌گینا یه‌کجاری شا هێنده‌ی ئه‌وانه دڕنده نه‌بوو، شا خواستی ئه‌گه‌ر ده‌ست بۆ کورسیه‌که‌ی درێژ نه‌کرێت پێی خۆش بوو که گه‌ل به‌باشێ بژی، به‌ڵکوو ئه‌وه گوناهی ماستاو چیه‌کان و دهربارهییهکان بوو، وایان به‌سه‌ر ئێران و گه‌لانی ئێران‌دا هێنا.
شاژن ئه‌ڵێ: له‌وه به‌دوا گه‌ڕان و سه‌رانی گوندیانیان له‌من قه‌ده‌غه کرد، به‌و بیانوه‌ی که چییکههای فیدای زۆر بوون، ده‌ترسن شاژنبکوژرێ، بۆیه باشتره به ئاگاداری سازمانی ساواک سه‌ردانی گوند و ناوچه جیاوازه‌کانی ووڵات بکات.
واتا، هه‌رچی چۆن بێت، شا ده‌یویست که گه‌لانی ئێران ئاسوده بژین، به بیستنی ئه‌و هه‌واڵه هێنده دیکه شا قێزی له‌خۆی ده‌هاته‌وه. له‌م پهڕتوکانهش له‌و جۆره ههواڵانهتی تێدایه.
بڕانه (کنه سرباز، سرهنگ منسور) هه‌روه‌ها بیره‌وه‌ریه‌کانی وه‌زیری ده‌رباری شا ئهسهدولای عه‌له‌م.
شاش هه‌رگیز له که‌یف سه‌فای خۆی نه‌ده‌که‌وت، شا فڕۆکه‌ی تایبه‌تی هه‌بوو، ته‌نها بۆ هێنانی کیژانی ئه‌وروپی ئه‌مه‌ریکی و ووڵاتانی دیکه‌ی جیهان. ده‌شیزانی که گه‌لانی ئێران به کوله‌مه‌رگی ده‌ژین، ئه‌وه‌ش ئازاری ده‌دا،
نه‌ک شای ئێران به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت، ئه‌و بن لادنهی که به باوکی جیهاد ناوی ده‌رکردوه، ڕۆژانێک که ته‌نها چه‌ند که‌سێکی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌یان زانی ووڵاتی سوید که‌وتۆته کوێوه ، بن لادن له وولاتی سویدا ده‌ژیا، رۆژنامه‌ی ئافتۆنبلادتی سویدی پاش چه‌ند ڕۆژێک له ڕووداوه‌که‌ی 11 ی سێپتامبه‌ر، ناوی ئه‌و خانووه‌شی نووسی که بنلادنی تێدا ده‌ژیا له ٧٠کاندا، له شاری مالمۆ له شه‌قامێک به‌ناوی شه‌قامی بێنێتس ڤێگن.
ئه‌مانه و کۆمه‌ڵیک ڕووداوی دیکه، مینجه منجهکانی شای زیادتر کرد، هه‌روه‌ها گه‌لانی ئێرانیش تا کونه‌لووتیان هاتبوو و چه‌په‌کان، کۆمه‌نیسته‌کان تابڵێی ڕۆڵیان گێڕا که خه‌ڵک ئاماده‌ی په‌لاماری کوشکی شاهانه بده‌ن.
هه‌روه‌ها زه‌مینه‌ی گۆڕینی شاش خۆش بوو بوو، ئه‌مه‌ریکاو ووڵاتانی خاوه‌ن بڕیاری جیهانی هه‌میشه پیلانیان داناوه، که سه‌رۆکه‌کان که چه‌ند بژین و چه‌ند ده‌سه‌ڵاتداربن، به واتایه‌کی دیکه سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵاتداران، وه‌ک خواردن ماوه‌ی ئیکسپایهریان بۆ دیاری کردوون، به‌ڵام هه‌ندێک جار که‌متر یان زیاتر درێژه ده‌کێشێ. بڕیار بوو، که کۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسێن بهێنن له سه‌ره‌تای 80کاندا، به‌ڵام ڕوداوی ئێران 13 ساڵ ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دامی درێژ کرده‌وه، ووته‌ی سی ئای ئه‌ی یه‌ک هه‌فته پاش ڕوخاندنی په‌یکه‌ره‌که‌ی فه‌ردۆسی.
ته‌نانه‌ت، ئه‌سه‌دوڵای عه‌له‌م وه‌زیری ده‌رباری شای ئێران ئه‌ڵێ: له مه‌ک فیله‌رم پرسی بۆ خۆتان نابن به سه‌رۆکی ئه‌مریکا؟
ئه‌سه‌دوڵا ئه‌ڵێ: ماک فیله‌ر گووتوویه، ئێمه نابین به‌سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا، ئێمه پیاوه‌کانی خۆمان ده‌که‌ین به‌سه‌رۆک کۆمار،(ماک فیله‌ر و براکانی یه‌کێکن له سه‌رمایه‌داره گه‌وره‌کانی ئه‌مریکا، سه‌رچاوه بیره‌وه‌ری ئه‌سه‌دوڵای عه‌له‌م وه‌زیری ده‌رباری شای ئێران).
ئیسلامییه‌کانی جه‌زائیر به‌و په‌ڕی دیموکراتیه‌وه ههڵبژاردنینان برده‌وه، به‌ڵام خۆر ئاوا ڕازی نه‌بوو، بن تهفلیقهیان له جیگای ئیسلامیه‌کان دانا.
سه‌رکه‌وتوه‌کانی ئهلجهزئیر ئیسلامی بوون، به‌ڵام له فه‌نزه‌ویلا کۆمه‌نیسته‌کان بردیانه‌وه، ئه‌وه‌بوو به‌پاڵپشتی ئه‌مه‌ریکا هۆگۆ شافێز قۆڵبه‌ستکرا، چونکه هاوده‌نگی ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا نه‌بوو، به‌ڵام له کۆتاییدا به‌پشتیوانی خه‌ڵکی ئازادکرا و دووباره کرایه‌وه به‌سه‌رۆک کۆماری فه‌نزه‌ویلا.
مێژوو تژیه له کاری سه‌یر و سه‌مه‌ره و باوه‌ڕنه‌کردن، پاشاکانی عێراق هیچکامیان عیراقی نین، هه‌موویان ئینگلیزه‌کان له سعودیه هێناونی، جگه له فه‌یسه‌ڵ، که له به‌غداد له دایک بووه. باوکی باوکی فه‌یسه‌ڵ له مه‌که له دایک بووه. کاتێک ئیگلیزه‌کان پاشای عیراق غازی بن فه‌یسه‌ڵ به ڕووداوی ماشێن ده‌کوژن، چونکه لایه‌نگیری هیتله‌ر بوو، فه‌یسه‌ڵ منداڵ بوو. پاشان که بوو به 18 ساڵ کردیانه پاشای عێراق، ئاخر 18 ساڵیهک چۆن له دنیای سیاسه‌ت تێده‌گا، چ جای پاشایه‌تی یان کاروباری ووڵات به‌ڕێوه‌بردن.
گه‌ره‌کمه بێژم، سه‌رۆک یان پاشایه‌تی قاڵبێکه و ڕۆژگار و ڕیکه‌وت دروستی کردوه، یان بڵێین ئه‌وه به‌و شێوه نییه، که ئه‌و که‌سه دانا و زناو به‌هێزه، به‌واتایه‌کی تر هه‌ژاری و به‌د به‌ختی که‌سێکی وه‌ک فه‌یسه‌ڵی کرده پاشای عێراق.
http://en.wikipedia.org/wiki/Faisal_II_of_Iraq ۆکێری مایکڵ: ئهتایستێکی گاناییه، ئه‌ڵێ: تا سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کان له 95 % گانا ئیسلام بوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌سه‌دا 75 % (کریستیان) مه‌سیحییه، ته‌نها له 25% دانیشتوانی به ئیسلامی خۆیان ماونه‌ته‌وه، ئه‌و باوه‌ڕی وایه که کۆتایی ساڵی 2020 کۆتایی به ئیسلام دێت، له گانادا.
ئه‌وروپی، ئه‌مریکی که‌نه‌دی ووڵاتانی دیکه ده‌رگایان بۆ گاناییهکان کردۆته‌وه و له هه‌موو بوارێک‌دا یارمه‌تیان ده‌ده‌ن، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ووڵاتانی ناوبراو ڕیکلام ده‌که‌ن بۆ گانا، ووڵاتانی هاوشێوه‌ی که له ئهفریکادان، ووڵاتانێکی ئارام و خه‌ڵکه‌که‌ی باشن، بۆیه به‌و خێراییه ئیسلامیان بن بڕکردوه له گاناو ووڵاتانی دیکه‌ی ئه‌فریکادا.
لێره‌دا گه‌رکمه بێژم، که ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانیان، ویستیان ئیسلام لاواز بکه‌ن له گانا، کردیان ویستیشیان خومه‌ینی بهێنن بۆ ئێران خومه‌ینیان هێنا، بۆ بیرهێنانه‌وه، سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران، خومه‌ینی ناوی له کولکه‌ی ته‌ڕیشدا نه‌بوو، به‌ڵام ڕادیۆ ئیسرائیل، ده‌نگی ئه‌مریکا (BBC)....... هتد کردیانه هه‌را، ئه‌گه‌ر بیری خۆتان بێننه‌وه ڕادیۆکان به‌م شێوه خه‌ڵكی ئێرانیان له خشته برد.
ئه‌ها خومه‌ینی قاپ قاپه‌کانی له پێ‌کرد،
ئه‌ره‌وه‌ڵا خومه‌ینی عه‌باکه‌ی دابهشانیا.
خومه‌ینی سواری فڕۆکه بوو،
خومینی ئه‌ڵێ: ده‌گه‌ڕێمه‌وه، وڵات ئه‌گه‌ر له فڕگهش له سێداره بدرێم، ناگه‌ڕێمه‌وه. ئه‌ها خومه‌ینی سواری فڕۆکه بوو.
ئه‌و ڕادیۆیانه خومه‌ینیان دروستکرد، ئه‌گینا ڕاپه‌ڕین له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌پ و ئازادیخوازاکان ده‌ستی پێ‌کرد، به‌ڵام ئیمپریالیزم و ده‌ست پێوه‌نده‌که‌ی توانیان گه‌لانی ئێران چه‌واشه بکه‌ن به خومه‌ینی و ڕاپه‌ڕینه‌که‌یان له باربرد و نه‌ک ئێران به‌ڵکوو ته‌واوی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان گه‌ڕانده‌وه بۆ چه‌رخه‌کانی ناوه‌ڕاست.
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، زه‌مینه‌یان ساز و خۆشکرد بۆ ک‌ش مات له شای ئێران. جه‌نه‌ڕاڵ تۆفانیان له بیرهوهرهییهکانیدا ده‌نووسێ: له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران، جه‌نه‌ڕاڵ هایزه‌ر جێگری سه‌رۆکی ناتۆی ئه‌وکاته هاته لای شا و پێی گووت، ده‌بێت تۆ بڕۆیت. جه‌نه‌ڕاڵ تۆفانیان ده‌نووسێ کاتێک شا گووتی باشه ده‌ڕۆم، من ده‌ستم کرد به‌گریان و گووتم قوربان، تۆ شای ووڵاتی، بڵێ ناڕۆم، با بۆ خۆیان قسه بکه‌ن، شا له وه‌ڵامی تۆفانیاندا ووتی: نا مادام گوتیان بڕۆ ده‌بێت بڕۆم، من باشتر ده‌زانم.
پێشتر ساڵی 1901 بۆ ساڵی 1953 دوکتۆر محه‌مه‌د مسه‌دق نه‌وتی ئێرانی خۆماڵی کرد و شای وه‌ده‌رنا، ئه‌وه کشێک بوو که گه‌لانی ئێران به ڕابه‌ری محه‌مه‌د مسه‌دق کردی له ئیمپریالیزم و داروده‌سته‌که‌ی، به‌ڵام ئه‌مریکیه‌کان به‌مه ڕازی نه‌بوون، چونکه کاتێک، که دوکتۆر محه‌مه‌د مسه‌ده‌ق نه‌خۆش ده‌که‌وێت، خێرا ده‌ست پێوه‌نده‌که‌ی ئه‌ڵێن با بتنێرین بۆ واشنتۆن، یان له‌نده‌ن یا پاریس، به‌ڵام دوکتۆر محه‌مه‌د مسه‌دق ڕازی نابێت و ئه‌ڵێ: کاتێک منداڵێکی گونده دووره‌کان نه‌خۆش ده‌که‌وێت، ئایا داوا ده‌که‌ن که بینێرن بۆ له‌نده‌ن و پاریس یا واشنتۆن؟
ماستاوچیه‌کانی ده‌وری ده‌سه‌لات ئه‌ڵێن نه‌خێر.
دوکتۆر محه‌مه‌د مسه‌دق ئه‌ڵێ: که‌واته بڕۆن له هه‌ر کوڵانێک دکتۆرێکیان دۆزیه‌وه بیهێنن، بۆیه
ئه‌مه‌ریکی و بهریتانییایهکان ڕاسته‌وخۆ به‌شداری کوده‌تایان کرد و مستهقیان ده‌په‌ڕاند و شایان هێنایه‌وه جێگای.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌کی ڕۆژنامه‌ی لۆمۆمدی فه‌ڕه‌نسی بکه‌یت سێ ڕۆژ پێش کوده‌تاکه‌ی 1963 که عه‌بدولکه‌ریم قاسمی تێدا له سێداره‌درا، ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ده‌نووسێ، که (سی ئای ئه‌ی) ، (موساد)، (ئێم ئای 5) پێکه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به قه‌ومیه‌کانی سوریا و میسر، هه‌روه‌ها بهعسهیهکان له هۆتێل شیراتۆنی مێنشن داده‌نیشن، بۆ پیلانی ک‌ش مات و کوده‌تا دژی قاسم. کاتێک موساد و سی ئای ئه‌ی داوا ده‌که‌ن، که بچن شیوعیه‌کانی نێو حکومه‌ته‌که‌ی قاسم تیرۆر بکه‌ن، به‌عسیه‌کان هیچ کام له شیوعییه‌کان ناناسن.
ناچار موساد به (سی ئای ئه‌ی) و (ئێم ئای 5) ئه‌ڵێن، که ئه‌مانه هیچ که‌س ناناسن، بۆیه هه‌ر خۆیان سه‌ره‌تا پیلانی کوشتنی جه‌لال ئه‌وقاتی داده‌ڕێژن، ئه‌ویش به‌و شێوه‌ی که جه‌لال ئه‌وقاتی وه‌زیری به‌رگری هه‌وای عێراق به‌یانیان به بیجامه‌وه خۆی ده‌چێت بۆ نان کڕین، له رێگای ده‌رچوونی بۆ نان کڕین، ده‌بێت جه‌لال ئه‌وقاتی (وه‌زیری شه‌ترنج) بکوژن.
پاشان، ده‌بێت به‌عسیه‌کان به 10 ده‌بابه له مه‌عسکه‌ر ڕه‌شیده‌وه به‌ره‌و کۆشکی کۆماری بهڕێکهوهن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که قاسم خۆشه‌ویستی خه‌ڵکه ئه‌گه‌ر هه‌یه، که خه‌ڵک په‌لاماری ده‌بابه‌کان بده‌ن و لێشتان بکوژن، به‌ڵام نابێت که چه‌ک دژی خه‌ڵک به‌کار بهێنن.
له‌سه‌ر فه‌رمانی موساد ده‌بابه‌کان له مه‌عسکه‌ر ڕه‌شیده‌وه به‌ڕێکه‌وتن، هه‌روه‌ک موساد پێشنیاری کردبوو، خه‌ڵك ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کان و په‌لاماری دهبابهکانیانداو سه‌رنشینانی یه‌که‌م ده‌بابه‌یان ده‌رهێناو پارچه پارچه‌یان کردن.
له‌سه‌ر فه‌رمانی موساد (9) ده‌بابه‌که‌ی دیکه وێنه‌ی عه‌بدولکه‌ریم قاسمیان ده‌رهێنا و گووتیان ئێمه بۆ پارێزگاری قاسم ده‌چێن، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش دژی قاسمن ئه‌وا، له‌شکری عێراق له‌گه‌ڵ گه‌لدایه، به‌و شێوه خه‌ڵکیان له‌خشته برد و ده‌بابه‌کان گه‌شتنه کۆشکی کۆماری و قاسمیان گرت و ده‌ستوبرد له دادگایه‌کی گاڵته‌جاڕیدا، قاسمیان له سێداره‌دا، چونکه کاتێک قاسمیان له سێداره‌دا، کرێی سێ مانگی خانووه‌که‌ی قه‌رزار بوو.
به واتایه‌کی دی، ئه‌گه‌ر قاسم و مسه‌دق بهاتنایه وه‌ک پاشای عه‌ره‌بستانی سعودیه گوێڕایه‌ڵ بوایه و بۆ ته‌نها گه‌شتێک1،5 میلیاردی خهرجکردبایه، که ته‌نها له سعودیه‌وه بۆ ئیسپانیا، ئه‌و کاته تا ئێستاش به سه‌رۆکی ئه‌مانه‌وه.
گه‌ر بهاتایه و سه‌دام له‌خۆی بایی نه‌بوایه و گوێڕایه‌ڵێ ئاغاکانی بمایه، هه‌رگیز و هه‌رگیز ملیمان به په‌تی سێداره‌وه نه‌ده‌بینی، ته‌نانه‌ت ئه‌و به په‌له لهسێدارهدانهشێ هه‌ر په‌یوه‌سته به کۆمه‌ڵێک نهێنیه‌وه.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌کی دوا ڕاپۆرتی هانس بلیس بکه‌ین، ده‌بینن بلیکس به ئاشکرا دان به‌وه‌دا ده‌نێت، که لێدان و ڕووخاندنی سه‌دام هه‌رگیز له‌سه‌ر چه‌کی کۆکوژی نه‌بووه.
واتا، سه‌دام ئیکسپایه‌ر بووه و ده‌بێت بڕوات، خۆزگه ده‌سه‌ڵاتدارانی دیکه‌ی جیهان له خاوه‌ن کۆمپانیاکان تێده‌گه‌یشتن!
ئه‌مه و جگه له‌وه‌ش وه‌فیق سامه‌ڕائی به ئاشکرا دان به‌وه‌دا ئه‌نێ، ئه‌ڵێ: ئێمه بهشهمهنهفهری ئه‌مه‌ریکا گه‌یشتینه کورسی ده‌سه‌ڵات.
ئیتر حکومهتۆکهکانیش لاسایی ئه‌مریکاو به‌ریتانیا ده‌که‌نه‌وه، به پێی توانای خۆیان و نه‌مامی زێڕ له کێڵگه‌ی خۆیاندا ده‌چێنن، ئه‌مه‌ریکا سه‌دام و خومه‌ینی پاش مسه‌دق و قاسمی دروست کرد، خومه‌ینی و سه‌دامیش پێکه‌وه، حه‌ماس ، حزبوڵا، تورکیاش حزبوڵا دروست ده‌کات.
ئه‌گه‌ر هه‌ندێک جار باوه‌ڕهێنان به‌وه‌ی که فڵان ڕێخراو ده‌سکردی دوژمنی گه‌له‌که‌ی خۆیه‌تی، سه‌خت وئاڵۆز بێت، ئه‌وا تورکیادا به ئاشکرا به‌دان پێانانی خۆی، دانی به‌وه‌دا ناوه که تورکیا خۆی حزبوڵای دروست کردوه، دژ به بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری گه‌لی کورد، کاتێکیش کاری پێیان نه‌ما، تورکیا په‌لاماری حزبوڵای خۆیدا.
ئاخر 10 ساڵ خوێن ڕشتنی گه‌لانی ئێران و عێراق له‌و جه‌نگه 10 ساڵه نه‌گریسه‌دا، چ ده‌ستکه‌وتی بۆ خه‌ڵک تێدابوو، جگه له ڕشتنی ده‌رییایه‌ک خوێن، داڕمانی ئابووری ووڵات، وێران کردنی ووڵات و ئاواره‌بونی ملێۆنه‌ها مرۆڤ؟
به واتایه‌کی دیکه هه‌رچی ئه‌و ده‌ریا خوێنه‌ی که له گیانی گه‌لان ڕژا، تاوانی ئه‌مریکاو به‌ریتانیاو هاوپه‌یمانه‌کانیه‌تی، ئه‌وان هه‌ڵیان گیرساند، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا.
باشترین نموونه ئه‌و رێخراوه ئاینیانه‌یه، که ده‌ستکردی دوژمنی گه‌له‌که‌ی خۆیانن.
جه‌نگی ته‌موزی 2006 شه‌شه که ماوه‌ی مانگێکی خایاند و نهێنیه‌کانی ئه‌و جه‌نگه ئه‌و ڕاستییه ئاشکرا ده‌کات. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌نه 2 کاتژمێر پێش ئاگر به‌سته‌که‌ی ته‌موزی 2006 که‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لجه‌زیره، کاتێک له قسه‌که‌ری سه‌ربازی ئیسرائیلی پرسی، ئێوه 2 کاتژمێرتان ماوه بۆ ئاگر به‌ست، ئایا ئێوه هێشتا سوورن له به‌گه‌یشتن به (چه‌می لیتانی)؟
قسه‌که‌ری سه‌ربازی ئیسرائیل له وه‌ڵامدا، ئه‌ڵێ: به‌ڵێ ئێمه سوورین.
دووباره ڕاپۆرته‌ری ئه‌لجه‌زیره ئه‌پرسێ: ئایا ئێوه، که به مانگێک نه‌تانتوانی بگه‌نه چه‌می لیتانی ئێستا به ته‌مان به‌م 2 کاتژمێره بگه‌نه ئه‌وێ؟
ڕائید ئافیتال لیبۆفیتش، قسهری سه‌ربازی ئسرائیل له وه‌ڵامدا گوتی: کاتێک ئێمه گوتمان شتێک ده‌که‌ین، ئه‌وا با دۆست و نه‌یارانمان بزانن که ده‌یکه‌ین.
هێشتا نیو کاتژێری مابوو بۆ ئاگر به‌ست، ئیسرائیل بوونی خۆی سه‌لماند له سه‌رچه‌می لیتانی!
به واتایه‌کی دیکه، ئیسرائیل بۆ ماوه‌ی 35 ڕۆژ په‌لاماری حزبوڵای ئه‌دا و پاشان وای پیشان ده‌دا که شکاوه، ئیتر عه‌ره‌به‌کانیش به‌دویاندا ڕایان ده‌کرد، به‌ڵام کاتێک سه‌ربازه ئیسرائیله‌کان به شکاوی خۆیان نیشان ده‌دا، ئه‌و کاته هه‌موو ته‌کنیک ته‌کنه‌لۆجیای ئیسرائیل ده‌که‌وتنه دروێنه‌ی هێرشبه‌ره عه‌ره‌به‌کان، که پاسداری مه‌شق پێکراوی ئێرانیشیان تێدابوو.
هیوادرام که بیری خۆتان بهێننه‌وه، حزبوڵا زۆربه‌ی کاته‌کان بێده‌نگه، به‌ڵام هه‌رکاتێک پشکێنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان پاڵه‌په‌ستۆیان بخستایه سه‌ر ئێران، له‌سه‌ر کێشێهی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ی ئێران، ئه‌و کاته حزبوڵا که‌تنێک ده‌کات و ده‌یکاته هه‌را.
به هه‌ر حاڵ لێره‌دا ده‌مه‌وێت بڵێم، که ئیسرائیله‌کان سایکڵۆژهیهتی عه‌ره‌به‌کانیان به باشترین شێوه خوێندۆته‌وه، هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ناکۆکی نێوان جوله‌که و عه‌ره‌ب. جوله‌که‌کان ده‌مێکه هه‌ستیان به‌وه کردوه، کاتێک که عه‌ره‌به‌کان ده‌بینن نهیارهکانین داماو و لێقه‌وماون، یا له‌به‌ره‌ی جه‌نگدا شکاون، ئه‌وا ئیتر به هه‌ل هه‌له دوای نه‌یاره‌کانیان ده‌که‌ون، بێبهزییانه په‌لامار ده‌ده‌ن.
بۆیه ئیسرائیله‌کان له جه‌نگدا هه‌میشه خۆیان به شکاو پیشان ده‌ده‌ن، تا ئیسلامییه‌کان بکه‌ونه به ته‌ڵه‌که، ئه‌م پیلانه سهربازهییهی ئیسرائیلیه‌کان ته‌نانه‌ت له جه‌نگی شه‌ش ڕۆژه‌ی ساڵی 1967 که سه‌رجه‌م ووڵاتانی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل‌دا، به‌ر ڕاشکاوی ده‌بینرا.
له‌و جه‌نگه‌دا شه‌ش ڕۆژهییهدا، ئیسرائیل ته‌واویی فڕۆکه‌کانی میسری له فڕگه‌کانی خۆیدا سوتاند، له‌گه‌ڵ تێکشکاندنی ته‌واویی ده‌بابه و که‌ره‌سه‌کانی دیکه‌ی عه‌ره‌به‌کان، عه‌ره‌به‌کان به بێ به‌رگری مانه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر مۆسکۆ نه‌بوایه، ئیسرائیل ده‌یتوانی ته‌واویی ووڵاتانی عه‌ره‌بی داگیر بکات، چونکه عه‌ره‌به‌کان چه‌کیان به‌ده‌سته‌وه نه‌مابوو.
له لایه‌کی دیکه‌وه، ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیران تورکیا بۆ حه‌ماس ده‌گری، که‌چی هه‌رهه‌مان سه‌رۆک کۆمار له جه‌ژندا که پیرۆزترین ڕۆژه‌کانی ئیسلامییه بناری قه‌ندیل بۆمباران ده‌کات.
کۆماری ئیسلامی ئێرانیش هه‌ر له ڕۆژی جه‌ژندا، بناری قهندلیان بۆمباران ده‌کات، ئێران یارمه‌تی حه‌ماس و حزبوڵا ده‌دات، به‌وپه‌ڕی دڕندانهشهوه په‌لاماری کورد و عه‌ره‌به‌کانی ئه‌هواز ده‌دات!
عه‌لی باپیری فایلدار و فریوده‌ری ئیسلامه‌کان، لهمهڕخۆشمان که‌ڕولاڵه له ئاست بۆمبارانی بناری قه‌ندیل، که‌چی وه‌ک فیشه‌که شێته خه‌ریکه هه‌ڵده‌تۆقێ به‌گژ ئیسرائیل‌دا، هه‌رچه‌ند ئیسلام خۆی گوتویه به‌ڕه بۆ مزگه‌وت حه‌رامه تاماڵ وه‌ستابێت، ئه‌رێ خۆ گونده‌کانی قه‌ندیلیش هه‌ر ئیسلامن.
زۆربه‌ی ڕاکێته‌کانی ئیسرائیلی نه‌رویجییه، که‌چی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج بۆ قوربانیانی غه‌زه ده‌گری.
به‌ڵه‌گه نه‌ویسته، که ئوسامه بن لادن له لایه‌ن (CIA) دروستکراوه، به ئێستاشه‌وه ئوسامه بن لادن، وه‌زیرێکی شه‌تره‌نجه و فیل و سه‌ربازو قه‌ڵاش ده‌کاته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کۆمپانیا گه‌وره‌کانی سه‌رمایه‌داران.
جگه له‌وه‌ی هه‌مومان ده‌زانن، که سیئای ئه‌ی بنلادنی دروست کرد بۆ دژایه‌تی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له ئه‌فگانستان، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌مه‌ریکی تێری میسان له په‌ڕتووکه‌یدا به‌ناوی گه‌وره‌ترین ساخته‌کاری، که له 2002 ی مانگی 6 رۆژی 19 له‌گه‌ڵ فه‌یسه‌ڵ قاسمی که‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لجه‌زیره، بۆ ساخته کاریه‌کانی 11 ی سێپتامبه‌ر ئه‌ڵێ:
ئه‌و فڕۆکه‌ی که (CIA) گازه‌نده ده‌کات، که له پهنتاگۆنیداوه، پانتاییه‌که‌ی 38 مه‌تره، به‌ڵام ئه‌و که‌لێنه‌ی (داڕوخان) که (CIA) ئه‌ڵێ که به ئه‌و فڕۆکه دروست کراوه 19 مه‌تره.
ئه‌و 19 که‌سه‌ی که (CIA) ئه‌ڵێ له په‌لاماره‌که‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه، هێشتا 9 یان زیندوون.
هه‌روه‌ها تێری ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ئه‌مه نهێنیه‌کی تێدا نییه، بۆ سندوقه ڕه‌شه‌که پیشانی خه‌ڵک ناده‌ن!
زۆر به‌کورتی ته‌واویی ئه‌و قوربانیانه جا چ ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بێک بێت یا ئیسرائیلیه‌ک، گه‌مه‌یه‌کی شهترنجین به‌ده‌ست خاوه‌ن کۆمپانیا گه‌وره‌کانه‌وه.
تێگه‌یشتن له ڕاستییانه ئاسان نییه، هه‌روه‌ک چۆن سه‌رجه‌م ده‌ست که‌وته‌کانی جه‌نگی جیهانی به‌ر جێمس هاوارد که‌وت، چونکه جه‌نگی جیهانی دووه‌م له‌به‌ر نه‌وت دروست بوو. جێمس ئه‌نه نیکۆلی ماره‌کرد و سامانه‌که به‌ر ئه‌و که‌وت، ئه‌ننه نیکۆلیش به نهرکۆتیک مرد.
واتا خوێنی زیاتر له 62 ملیۆن مرۆڤ بوونه قوربانی گه‌مه‌ی شه‌ترنجی خاوه‌ن شه‌ریکه‌ی نه‌وت جێمس هاوارد!
http://en.wikipedia.org/wiki/J._Howard_Marshallدوا ووته، به‌شبه‌حاڵی خۆم هێنده‌ی باوه‌شی ئاسمان ڕێز‌و خوشه‌ویستم هه‌یه بۆ هه‌ڵۆکانی قه‌ندیل، هێنده‌ی ئه‌و خوشهویستیهم هه‌یه بۆ ئه‌و قه‌ڵه‌م له‌شانه‌ی، که بتوانێت، ئه‌و کتێبانه‌ی ناویان هێندراوه له‌م بابه‌ته‌دا، وه‌ربگێڕێته سه‌ر زمانی کوردی و عه‌ره‌بی، چونکه ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریکا هاتۆته عێراق، بێگومان له یاری شه‌تره‌نجێکی دیکه ده‌گه‌ڕێ، که ئاڵهفی حه‌یوان بداته منداڵانمان. هه‌ر وه‌ک و چۆن سویدییه‌کان ئاڵهفی حه‌یوانیان فرۆشت به ئێران له جیاتی شیری منداڵ.
به پێوسیتیشی ده‌زانم که به هه‌موومان حدکا ڕیسوا بکه‌ین، چونکه پاش ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه زیندوانه، که سه‌رجه‌م نووسه‌رکانی سه‌ر به شا و شاپهرستن، یا با بڵێین هیچ کام له نووسهرکانیان دژه شا نین، که‌چی تازه به‌تازه حدکا ده‌یه‌وێت، پاش ڕووخاندنی ئێرانی ئیسلامی، کوڕی شا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران، ببێته سه‌رۆکی ئێرانێکی فیدراڵ!سه‌رشۆڕیی بۆ حیزبی دیموکراتیی کوردستانی ئێران، که به بستێک خۆی له پارتیی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا دوور نه‌خستۆته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست