کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پێشمەرگە بۆ وا خۆى بچووك دەکاتەوە!؟

Saturday, 24/08/2013, 12:00

2215 بینراوە


سكالاَى برايه‌كى پێشمه‌رگه‌م به‌رچاو كه‌وت كه‌ باسى نه‌هامه‌تى و وبێ حالَى وپه‌رێشانى ژيانى خۆى ده‌كات، Al-jazeera-kirkukله‌ به‌يجى
كه‌م تازۆر وه‌كو هه‌ستێكى مرۆڤانه‌ دلَم بۆى سووتا،كه‌له‌ولاَتێكى پرِ له‌ كانزا و نه‌وت وخێروبێردا،خه‌لَكه‌كه‌ى به‌و شێوه‌يه‌ بژين ،و مانگانه‌ بۆ په‌يداكردنى چه‌ند سه‌د هه‌زارێك ده‌يان شه‌و له‌ خێزانيان داده‌برِێن و په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر چه‌كدارى.
پێم خۆشه‌ له‌سه‌رهه‌ژارى و نه‌دارى ئه‌و به‌رِێزه‌و، زۆرێكى ديكه‌، يه‌ك دوو قسه‌ بكه‌م و هۆكارو چاره‌سه‌ره‌كه‌شى بۆ به‌يان بكه‌م ،به‌لَكو خوا بكات كاكى پێشمه‌رگه‌ و، هاوه‌لَه‌كانيشى به‌هۆش خۆيان بێنه‌وه‌و، چيتر ژيانى كۆيله‌يى و ژێرده‌سته‌يى قبولَ نه‌كه‌ن و،خۆيان ئازاد و سه‌ربه‌ست بكه‌ن.
جاران پێشمه‌رگه‌ ره‌مزى كورد وشۆرش و ره‌وشت و هه‌موو به‌ها جوانه‌كان بوو، هه‌موو كورد فه‌خرو شانازي پێوه‌ ده‌كردن، زۆربه‌مان به‌حه‌سره‌ت و ئاواتى ئه‌وه‌وه‌ بوين كه‌ له‌نزيكه‌وه‌ ره‌نگ و روخساريان ببينين ، بۆ يادگارى وێنه‌يان له‌گه‌لَدا بگرين. ئه‌و ده‌م ته‌واو ته‌واو ئه‌و ناوه‌ پيرۆزه‌ پرِ به‌پێستى پێشمه‌رگه‌و ئاكار و جوانيه‌كانى بوو، وه‌لى ئێستا به‌داخ و حه‌سره‌ته‌وه‌ كه‌ وا ده‌لَێم، پێشمه‌رگه‌ هيچ رێز وبه‌هاو سه‌نگ و قيمه‌تێكى نه‌ماوه‌، ئه‌و به‌رگه‌ پرِ له‌سه‌روه‌ريى يه‌ى له‌به‌ردا دامالَراوه‌، جاران دوژمنانى كوردى زاره‌تره‌ك ئه‌كرد، له‌سه‌ر بسته‌زه‌ويه‌ك خۆينى خوى ده‌رِشت، پارێزه‌رى ره‌وشت و كه‌رامه‌ت و ناموسى هه‌مووان بو، به‌لاَم ئێستا بونه‌ته‌ پارێزه‌رى بيره‌نه‌وته‌كانى كاك فڵاَن و، ئێشگرى ڤێلاو مه‌زره‌عه‌و پێشانگاى ئۆتۆمبَيله‌كانى كاك وانێك، كه‌ ده‌يانبينم له‌به‌ره‌ده‌م يانه‌يه‌كى مه‌ى خواردنه‌و ه‌و سه‌ماكردندا به‌سه‌رما و گه‌رما پاسه‌وانى كاك فلاَنن،ئه‌ويش له‌ژووره‌ خه‌ريكى كه‌يف و سه‌فا وباده‌نۆشيه‌ و به‌سه‌فته‌ دۆلار به‌سه‌ر سه‌ماكاره‌ عه‌ره‌ب و ئۆكرانيه‌كاندا ده‌بارێنێت،يه‌ك به‌خۆم عاره‌قى شه‌رمه‌زارى ده‌رێژم، يان كاتێك ده‌بينم دووسێ چه‌كدار(پێم گوناحه‌ بلَێم پێشمه‌رگه‌ و ئه‌وناوه‌ جوانه‌ له‌كه‌دار بكه‌م) له‌به‌رده‌م كۆلاَنێكا وه‌ستاون و،چاوه‌رێى جه‌نابى مه‌سئولن تا له‌مالَى سۆزانيه‌ك بێته‌ ده‌رێ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌يه‌ شێت نابم وله‌داخا خۆم ناكوژم، ئاخر مه‌عقوله‌ له‌پاش مامه‌ريشه‌ و سه‌لاحى موهه‌نديس و جه‌مالى عه‌لى باپيرو......،به‌وانه‌ى ئه‌و ئاكار و ره‌وشتانه‌ ده‌نوێن بلَێيت پێشمه‌رگه‌؟
كاكى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ژار و بێ حالَ پێم وابێت سه‌رى دونيا به‌پوش نه‌گيراوه‌،كه‌سيش نيه‌ هێنده‌ ده‌ست وپێ سپى بێت ، له‌ چه‌كدارى بترازێت هيچ كارو پيشه‌يه‌كه‌ى ديكه‌ نه‌زانێت، جۆره‌ها كارو پيشه‌ى ديكه‌ هه‌يه‌ ،زۆر سه‌ربه‌رزرانه‌تره‌و ،موچه‌كه‌شى باشتره‌ ،ئه‌دى بۆ ئه‌و كارانه‌ ناكه‌يت،؟؟ بۆخۆشت ده‌بيته‌ خاوه‌نى ويست و ئيراده‌ى خۆت ؟! به‌لاَم پێم وابێت زۆرێكتان به‌و نانه‌ سكێ و ديلييه‌ راهاتون و رازى بوون و حه‌زده‌كه‌ن تا ئه‌به‌د وا بگوزه‌رێن.
ئايا ده‌زانن كه‌ هۆكارى مانه‌وه‌ وزولَم زۆردراى وناهه‌قى و، دزى وتالاَن وبرِۆى هه‌ردو حزبى فه‌رمانرِه‌وا (يه‌كێتى وپارتى) وبه‌رپرسانى،به‌پشتيوانى ئێوه‌و چه‌كدارانى ديكه‌يه‌، ئێوه‌ بۆيان بونه‌ته‌ شورا و قه‌لاَ .به‌پشتيوان وكۆمه‌كى ئێوه‌ ئه‌و هه‌مووسه‌روه‌ت و سامان و دزى وتالاَنيه‌يان پێكه‌وه‌ ناوه‌، گه‌ر ئێوه‌ نه‌بن ، گه‌ر ئێوه‌ پاسه‌وانيان نه‌كه‌ن، گه‌ر ئێوه‌ خۆتانيان لێ بێ به‌ريبكه‌ن، ته‌نها بۆماوه‌ى يه‌ك دانه‌ رۆژ، برِوا بكه‌ن ته‌خت وتاراجيان نامێنێت. خۆ راپه‌رينه‌كانى سلێمانى وبه‌رده‌م سه‌راتان له‌بيره‌، چ ترس وتۆقين و شپرزه‌يى يه‌كى خستبوه‌ دلَى به‌رپرسانه‌وه‌، شه‌و تابه‌يانى زاره‌تره‌ك ببون، هێنده‌ى نه‌مابوو پايه‌ى ده‌سه‌لاَت و كۆلَه‌كه‌ى بروخێت،به‌لاَم به‌داخه‌و ئه‌مجاره‌ش به‌داخه‌وه‌، به‌هۆى به‌هاناوه‌ چوونى ئێوه‌، به‌زه‌برى تفه‌نگ وبۆرى و كێبلَه‌كانتان ده‌سه‌لاَتتان له‌و نه‌هامه‌تيه‌ رزگاركرد.
ده‌ى ئێوه‌ش وه‌رنه‌وه‌ هۆشى خۆتان و، چيديكه‌ ژيانى كۆيله‌ى قبولَ مه‌كه‌ن، له‌به‌ر خاترى موچه‌يه‌كى كه‌م، سه‌رومالَ و گيانى ئه‌و به‌رپرسه‌ دزو پاشه‌لَ پيسانه‌ مه‌پارێزن، ئايا ده‌زانن ئه‌و نه‌وت و داهاته‌ى كه‌ به‌ئاشكراو دزى ده‌يخۆن ،به‌شى ئێوه‌شى تيايه‌، به‌رِيشى كێ ره‌وايه‌ منالَه‌كه‌ى تۆ له‌ ساده‌ترين پێداويستيه‌كانى ژيان مه‌حروم بێت، خه‌ون به‌ چۆرِێك شير و قاپێك خورادنى به‌تام و ده‌ستێك جلى نوێوه‌ ببينێت، كورِه‌كانى ئه‌وانيش هه‌ر رۆژه‌ى له‌ولاَتێك گه‌شت بكه‌ن ،رابوێرن، لێره‌ خاوه‌نى ده‌يان كۆمپانيا و بيره‌ نه‌وت و ماركێت وشارى گه‌شتيارى و پێشانگاى ئوتومبيل پرۆژه‌ى گه‌وره‌و گران بن.؟! شه‌وانه‌ به‌ سه‌دان هه‌زار دۆلار و يۆريۆ له‌سه‌ر مێزى قومار و باده‌ خه‌رج بكه‌ن، تۆش يه‌ك مانگى ره‌به‌ق زياتريش چاوه‌رِێى موچه‌يه‌كى كه‌ميت، تاژيانێكى پرِ له‌كولله‌ مه‌رگى و مه‌مره‌ ومه‌ژى به‌سه‌ر به‌ريت!
تكام وايه‌ له‌برى ئه‌وه‌ى ده‌رده‌ دلَى خۆتان هه‌لَرِژن وباسى نه‌هامه‌تى و نه‌دارى خۆتانمان بۆ بكه‌ن، بير له‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ هۆكارى ئه‌وه‌ چيه‌ كه‌ وايكردوه‌ نانتان به‌ئاو نه‌گات ونه‌توانن وه‌كو مرۆڤێكى ئاسايى ژيانێكى ساده‌ و ساكار به‌سه‌ر به‌رن.؟!
پێموابێت ئيدى كاتى به‌رزكردنه‌وه‌ى ده‌نگى ناره‌زايى و فرِێدانى چه‌ك وچۆلَكردنى بنكه‌و باره‌گاكان هاتوه‌ و، هاوشانى ميلله‌ت و جه‌ماوه‌ر بير له‌رامالَينى ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌ تالاَنچى و مشه‌خۆره‌ بكه‌ينه‌وه‌.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)