کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەریلا رەزا كاپلان بە شێوەیەكی دڕندانە لەلایەن ئەرتەشی توركەوە شەهید دەكرێت

Thursday, 17/12/2009, 12:00


دەوڵەتی تورك كوردان لەسەر شەقامەكان و بە بەرچاوی ڕای گشتیەوە، خەڵتانی خوێن دەكات و كاتێكیش دەچنە سەر گەریلاش رووی دڕندانەی خۆیان نیشان دەدەن. ئەم جارەش بە وێنەوە سەلمێنرا كە دەوڵەت گەریلایەكیان بە ناوی رەزا كاپلان، بە برینداری گرتووەو پاشان بە بێ پرس و ئیفادە، دەیكوژن. ئەرتەشی تورك لە رۆژی 27ی حوزەیران سالی 2007دا، لە بەرزاییەكانی دەوروبەری شرناخ، ئۆپەراسیۆنێكی ئەنجام دابوو، لە ئەنجام دا 8، گەریلای هەپەگە ژیانیان لەدەست دابوو. ئاشكرا بوو، گەریلای هەپەگە رەزا كاپلان ناسراو بە چیا وان، كە لە هەمان شەڕدا بەبرینداری دەكەوێتە دەست ئەرتەشی تورك، پاشان لەلایەن سەربازانی توركەوە بە شیوەیەكی دڕندانە دەكوژرێت.
وێنەی كاتی كوشتنی گەریلاكەش لەلایەن خودی سەربازانی توركەوە گیراوە. وێنەكانیش ئێستا كەوتۆتە بەر دەست ئاژانسی هەوالی دیجلە، لە وینەكەدا دەردەكەوێت كە گەریلا رەزا كاپلان، بە زیندوێتی گیراوە.
هەر لەوێنەكەدا دەردەكەوێت كە پاش ئەوەی كاپلان دیل دەكرێت، سەربازان جلەكانی لەبەردادەكەنن و سەرو چاوی بە شێوەیەكی درندانە برینداردەكەن و پاشان لەگەل خۆیاندا دەیبەن. لە ئۆپەراسیۆنەكەدا گەریلاكانی هەپەگە لە ئەنجامی بۆردومانی هێلی كۆپتەری ئەرتەشی توركەوە، ژیانیان لە دەست دابوو.
بەڵام بەپێ‌ سەرچاوەكانی هەرێمی ،ئەو هەشت گەریلایە لەڕێگەی ژەهرەوە ،كوژران.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە