مسعود بارزانی یادی 31 ئابی کرد له‌هه‌ولێر

Friday, 11/03/2011, 12:00




به‌ بیر هێنانه‌وه‌یک که‌ 31 ئاب چی بوو؟؟؟؟
کاتێک ئه‌م دوو بنه‌ماله‌یه‌ هه‌رله‌سه‌ره‌تای رزگاربوونی هه‌رێمی کوردوستانه‌وه‌ بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سامان و ده‌سه‌لاتدا شه‌ری براکوژیان ده‌ست پێوه‌کردو چه‌نده‌ها کوری ئه‌م خلکه‌یان به‌ کوشت دا و چه‌نده‌ها که‌سیان بێسه‌روشوێن کردووه‌ که‌ تا ئێستاش دیارنیین ، ئه‌وه‌بوو پارتی به‌ پشتیوانی سه‌دام توانی جه‌لال بشکێنه‌و ده‌ست بگرێ به‌سه‌ر هه‌ولێردا و دوایی به‌ رێکه‌وتنی دابه‌شکردنی سامان وده‌سه‌لات رێک که‌وتنه‌وه‌ ئه‌و میلله‌ته‌ی کردیان به‌ قوربانی مه‌به‌ستیان بێبه‌شکران له‌هه‌موو شتێک ، که‌ ئه‌مرۆش مه‌سعود به‌ زه‌بری کوشتن ونان برین خه‌لکیان کۆکرده‌وه‌و ئالای نه‌ک کوردوستان به‌لکو حیزبه‌که‌یان تیا به‌رزکرده‌وه‌ ،که‌ کاتێ جه‌ماوه‌ر داوای چاکسازی وپتوه‌ کردنی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی ئه‌وان کردویان به‌ دارده‌ستیان .ده‌که‌ن مه‌سعود له‌ژێر ناوی یاد کردنه‌وه‌ی رابه‌رینی 11سالی 1991دا یادی 31ئابی کرده‌وه‌ ،چۆن چۆنی ؟؟؟؟ باسه‌کانی له‌ چاوه‌شه‌کردنی جه‌ماوه‌ر و هه‌ره‌شه‌کردن زیاتر نه‌بوون که‌ ئه‌توانن ئه‌م جاره‌ هێزی میتی تورکیا بهێنن و 31ئابی پێتازه‌بکه‌نه‌وه‌ . باسکردنه‌وه‌ی کوردایه‌تی خۆیان که‌ کردوویانه‌ و بیده‌نه‌وه به‌چاوی میلله‌تدا وهه‌لیان فریوێنن بۆ شه‌رێکی تری براکوژی چۆن داوایان له‌ جه‌لال ده‌کرد بۆ رێکه‌وتن ،هه‌مان داواکاریان هه‌یه‌ ،له‌ ناحه‌زه‌کانیان بۆ ئه‌وه‌ی که‌شه‌ریان کرده‌وه‌ له‌سه‌رخۆیان لابه‌ن . گه‌ر یادی راپه‌رینه‌ ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کان ووتاری خۆیان بخوێنه‌وه‌ ، ده‌بێ ئالای هه‌موو لایه‌نکانی لێبێ نه‌ک 20 دانه‌ی یه‌کێتی و هه‌زاری پارتی . ‌ به‌لام با ئه‌وانه‌ باش بزانن ئه‌م جه‌ماوه‌ره نه‌ حیزبێک تا بتوانن به‌ پشتیوانی تورکیا و ئێران راویان نێن و له‌ تازه‌ بوونه‌وه‌ی 31ئاب مه‌رگی خۆیان ده‌بێ ،،چونکه‌ جه‌ماوه‌ر یه‌کگرتووه‌و ووشیاره‌ .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە