قافڵه‌ی شه‌هید
Tuesday, 29/09/2009, 12:00
بۆ
شه‌هیدانی قافڵه‌ی
کاک نه‌دیمی وبیهروزی
ڕه‌زا
ئه‌وه دیسان
هێزه‌کانی قه‌له‌ره‌شی
سوپایی مه‌رگ ...
ده‌ستیان له‌خوێنه
سوور بوه
خوێنی زوحاک
ده‌م و چاوی گرتووه
خوێنه دین و
خوێنه سوپا
خوێنه .........
مافی میله‌تێکی
زه‌وت کردووه
له‌هه‌ر شارێک
کوردێک بڵیت
مافی کوردم
به‌ناوی ئاینی ده‌ستکرد
له‌ناو ئه‌برێت
له لای لافاوی مه‌رگ
دین پاره‌یه
پاره دینه
به‌پاره دین ده‌کڕێت
ڕیش ده‌کڕێت
خوێن ده‌کڕێت
دژی خوێنی ڵاوی کورد
به‌ڵایه یه‌خه‌ی گرتووه
هیزه‌کانی قه‌له ڕه‌شی
سوپاێی مه‌رگ
نه‌وه‌یه‌ک له‌ناو ئه‌به‌ن
گه‌نجێک کوردبی
یان ئه‌یکوژن...
یان له سێ داره‌ی ئه‌ده‌ن
به‌خوێنی کورد
به‌رامبه‌ر ڕیش
خه‌ڵات ئه‌ده‌ن
ئه‌ی لاوانی........... ...
سه‌قز و سنه
ئه‌ی لاوانی موهاباد و
قه‌ڵای چل چرای میران
ئه‌ی کوردستان
جارێکی که
خوێن... ڕێ گرتووه
هه‌لسنه‌وه
باوه‌ڕه‌کان له‌خه‌باتدا
کۆ که‌نه‌وه
به هه‌مووتان
تۆڵه‌ی قافڵه‌ی
کاک نه‌دیمی و
بیهروزی ڕه‌زا
له‌هه‌مان جاده‌ی
سنه‌و..... کامیارانه
دۆژمن...
له‌قه فڕه‌ی مه‌رگی
لێ نێشتوه
باهه‌موومان
له ژێر رێزی هیمایه‌ک
دڵمان بکه‌ینه‌وه
ئه‌ویش هیزی مافی گه‌له
ئاڵامان له خوێنی
سوری لاوه‌کانمان
گه‌ش بووه
مژده‌ی شه‌فه‌قی سبه‌یمان
هیشتا دووره
نه‌وه‌یه‌کمان له‌ئاست خوێنه
پاڵ که‌وتوه
هه‌لسنه‌وه‌به‌یادی مافی ڕاپه‌ڕین
مافی کوردم له‌قه‌ده‌ری
سوپای ڕیشه
ڕوون که‌نه‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست