به‌رهه‌می خه‌باتی چه‌کدرای درێژخایه‌نی کورد، کۆلکه دارێکی که‌شتیه‌که‌ی نوح نه‌بوو
Monday, 26/08/2013, 12:00
2179 بینراوە
به‌رهه‌می خه‌باتی چه‌کدرای درێژخایه‌نی کورد، کۆلکه دارێکی که‌شتیه‌که‌ی نوح نه‌بوو
به‌گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌یه‌کی ئه‌رمه‌نیه‌کان، دوای لافاوه‌که‌ی حه‌زره‌تی نوح، که‌شتیه‌که له‌سه‌ر چیایه‌کی شاخی ئارارات له‌نگه‌ری خستووه وه کهلوپارچهکهی تا ئه‌م دواییه‌ش به‌قه‌د یه‌ک له چیا سه‌خت و به‌فراویه‌کانی مابوونه‌وه.
پێش چه‌ند سه‌د ساڵێکیش قه‌شه‌یه‌کی ئه‌رمه‌نی بڕیار ده‌دا بچێته ئه‌وێ تا ته‌خته دارێکی که‌شتیه‌که له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێته خواره‌وه و ڕاستی و درووستی مه‌سه‌له‌ی لافاوه‌که بۆ بێباوه‌ڕان بسه‌لمێنێ.
به‌یانییێک قه‌شه ده‌چێته دامێنی چیاکه وه له ژێر ته‌ڵاشێک داوای یارمه‌تی له‌خوا ده‌کات، خواوه‌ند بڕیاری قه‌شه‌که‌ی پێ درووست نابێ و پێی خۆش نیه مرۆڤێکی بێده‌سه‌ڵاتی وه‌ک قه‌شه بۆ سه‌لماندنی قسه‌ی خوای به‌ده‌سه‌ڵات و گه‌وره و درووستکه‌ری ئاسمان زه‌وی، بگاته شوێنه‌واری که‌شتیه‌که، که به شوێنێکی یه‌زدانی پیرۆز داده‌ندرێ، دڵیشی نایه ئه‌م که‌سه به‌باوه‌ڕه خواپهرستهش نیگه‌ران بکات.
هه‌موو به‌یانیه‌کیش قه‌شه دوای پاڕانه‌وه له خوا تهڵاشهکه به‌جێده‌هێڵێ و به‌ره‌و هه‌وراز وه تا ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ به‌بێ وه‌ستان، ده‌ڕوا پاش ماندوو بوون وه له برسان و سه‌رمان، له به‌رزاییه‌ک به‌قه‌د چیاکه‌وه له‌په‌نا کونهبهردێک خه‌وی لێده‌که‌وێ، خواوه‌ند دوو فریشته ده‌نێرێ و قه‌شه هه‌ڵده‌گرن وه ده‌یهێننه خواروه لای تهڵاشهکه، بۆ به‌یانیه‌که‌ی قه‌شه کۆڵ نادا و دیسانه‌وه ده‌ستپێده‌کاته‌وه وه دیسانه‌وه به‌هه‌وراز ده‌که‌وێته‌وه.
کۆڵ نه‌دان بۆ ئێمه‌ی کورد نامۆ نیه، دوای هه‌موو شکستیه‌ک خۆمان جۆش ده‌ده‌ین و دیسانه‌وه به دڵێکی پڕ له هیوا وه ڕوو له سه‌رکه‌ووتن و هه‌وراز ده‌که‌ینه‌وه.
زۆربه‌ی زۆری خه‌باته چه‌کداریه‌کانی گه‌لی کورد، به‌تایبه‌تی له سه‌ده‌ی ڕابردوودا، پاش ساڵه‌های ساڵ خۆڕاگری و برسیه‌تی و تێکۆشان، وه هه‌موو جارێکیش به هه‌موو شێوه‌یه‌ک قوربانیمان ده‌دا وه هه‌رکه شۆڕشهکهشمان گه‌رم ده‌بوو و بڵێسه‌ی لێ به‌رز بوونه‌وه، له‌گه‌ل خۆشی‌دا حه‌سره‌تی گه‌یشتن به‌سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی به‌ره‌و هه‌وراز ده‌برد، درووست له‌م لووتکه‌یه‌ی ئایفۆڕی، به مشته ئاوێک گڵپه‌ی ئاگره‌که دهکوژێندرایهوه وه هه‌ستی پیرۆزی کوردایه‌تیش بۆ چه‌ند ساڵێک بریندار ده‌بوو.
له ژێر خۆڵه‌مێشه کوژاوه‌که دیسانه‌وه تریسکه‌ی ئاگری شۆڕش ده‌بیندرا و ناوه‌ڕۆکی شۆڕێکی نوێ به‌دی ده‌کرا و هه‌ر دوای ماوه‌یه‌ک وه له پارچه‌یه‌کی دی کوردستان وه به‌ڕواڵه‌تێکی تره‌وه شۆڕشێکی نوێ له‌لایه‌ن خه‌ڵکانێکی کوردی به‌باوه‌ڕه‌وه هه‌ڵده‌گیرسایه‌وه، دیسانه‌وه‌ش دهستپێدهکرا به خه‌بات بۆ هه‌مان هیوا، که هیوای ڕزگارکردنی کورد و کوردستان بوو.
ئایا گه‌یشتن به کۆلکه‌دارێکی که‌شتیه‌که ئامانجی قه‌شه‌که بوو یان ده‌ردوو محنه‌ت و ڕه‌نجدان له پێناوی گه‌یشتن به مه‌به‌ست؟
قه‌شه‌ی خواپه‌رست بیری له ڕه‌وایی و ناڕه‌وایی ڕهنجدانهکهی نه‌ده‌کرده‌وه، وه ته‌نها یه‌ک ئومێد له‌به‌رچاو وه مێشکی بوو، ئه‌ویش سه‌لماندنی ڕاستی بوو بۆ که‌سانی نه‌ڕاست به پشتیوانی ڕاستیه‌کی موتڵه‌قی تاک و ته‌نها که به‌م جۆره ده‌توانێ ڕاستی بیروڕای خۆی بخاته ڕوو وه له‌سه‌ر زه‌مین نیشانی بدا که که‌سی خۆی له‌سه‌ر ڕاستیه و که‌سێکی ڕاسته، وه ئامانجی سه‌ره‌کیشی ئه‌و دونیا بوو که یه‌زدان پاداشتی سهرڕاستیهکهی بداته‌وه.
به‌رخوردی یه‌زدانیش خودایانه بووه، خۆشیان ئه‌رمه‌نیه‌کانیش نازان که ئایا خوا به‌م هێنانه خواره‌وه‌ی بۆ دامێنی چیا که ویستوویه‌تی سزای بدا؟ چونکه قه‌شه به‌نیاز بووه ده‌ست له کاری وه‌ربدا، یان پاداشت دانه‌وه‌ی بووه وه نه‌یهێشتووه بگا به جێگای مه‌رامی خۆی، چونکه له‌وانه‌یه گه‌یشتن به‌وێ مایه‌ی له‌ناوچوون و ته‌فروو تونا بوونی قه‌شه‌که‌ی بووبایه.
کوردستانێکی ئازاد، گه‌لێکی سه‌ربه‌خۆ، حکومه‌تێک له گه‌له وه بۆ خزمه‌تی گه‌ل، هیوایه‌کی موتڵه‌قی نیمچه میتافیزیکی هه‌موو کوردێک بوو، کوردستانێک که ناڕه‌وایی تێدا نه‌کرێ، خه‌باتگێڕه‌کان ده‌وری فریشته ببینن وه تا مردنیان ده‌روێشانه خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یان بکه‌ن وه به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بخنه ژێرپێ.
کوردستانێک که به‌روبووم و سامانه‌که‌ی به یه‌کسانی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کورد دابه‌ش بکرێ و هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند نهمێێنێ، کوردستانێک که شوێنی خائین و پیاو خراپ و چڵکاو خۆر و درۆزن و دز و کوردکوژ نه‌بێته‌وه.
کوردستانێک که ده‌وڵه‌تی هه‌موو کوردێک بێ وه خاوه‌ن مه‌قامی خۆی بێ له‌ناو ده‌وڵه‌تان، وه بۆ گه‌یشتن به‌م کوردستانه ته‌نها یه‌ک ڕێگامان له‌پێش بوو، ڕێگای کۆڵنه‌دان و خه‌باتی چه‌کداری تامردن، یان کوردستان یان نه‌مان
مه‌سه‌له‌ی کوردستانه ئازاده‌که دوای خه‌باتێکی زۆر بۆ ئێمه‌ی کورد جۆرێک بوو له پاداشت دانه‌وه‌که‌ی که قه‌شه‌که بۆی ده‌ژیا، وه کۆڵنه‌دان و خۆبه‌ختکردنی که‌سی قهشهکهشمان له پێشمه‌رگه‌کان ده‌بینی، وه خه‌باته‌ی گه‌له‌که‌شمان جۆرێێک بوو له بهههورازکهووتنی چیا له‌لایه‌ن خواپه‌رسته ئه‌رمه‌نیه‌که،
لێره‌دا جیاوازی زۆر جه‌وهه‌ری هه‌یه له به‌ینی ئه‌م دوو حاڵه‌ته، یه‌کیان ته‌نها چیڕۆکێکه و له کاتی باسکردنی خۆش دێێته به‌رگوێ، وه ته‌نها یه‌ک که‌سی میتافیزیکی محنه‌ت ده‌بینێ و که‌سانی بێباوه‌ڕ باوه‌ڕی پێده‌هێنن و خواوه‌ندیش پشتیوانیه‌تی،
به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی خه‌باتی کورد چیڕۆک نیه به‌ڵکو واقیعێکی تاڵ بوو، خه‌باتی گه‌له‌که‌شمان له‌لایه‌ن مرۆڤی ئاساییه‌وه ده‌کرا وه نه‌ک له‌لایه‌ن پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌وه، وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه تێکۆشانه‌که له‌لایه‌ن مرۆڤی به باوه‌ڕ په‌سند ده‌کرا ، وه هه‌ر مرۆڤیش پاداشتی خهباتهکهیانی ده‌دایه‌وه. دوای چه‌ند مانگێک هه‌وڵدان، قه‌شه ماندوو نابێ و هه‌ر ده‌یه‌وێێ به‌رده‌وام بێ له به‌سه‌ر که‌ووتنی چیایه‌که، یه‌زدان به‌زه‌یی پیدا دێته‌وه و شه‌وێکیان چوار فریشته ده‌چنه لای دوانیان به‌رزی ده‌که‌نه‌وه وه ده‌یهێننه‌وه لای تهڵاشهکه وه دوانه‌که‌ی تریش کۆلکه دارێکی که‌شتیه‌که‌یان بۆ هێناوه و له پاڵیهوهی دایده‌نێن،
له یه‌کێک له کهینسهکانی ئه‌رمه‌نیه‌کان له سنووری تورکیا کۆلکه دارێک له‌ته‌نیشت گۆڕێک که گوایا گۆڕی قه‌شه‌که‌یه، داندراوه و ده‌گووترێ که پاشماوه‌ی که‌شتی نوحه، وه تا ئیمڕۆش ئه‌م که‌نیسه‌یه به مه‌زارێکی پیرۆزی ئه‌رمه‌نیه‌کان داده‌ندرێ
دوای ئه‌م هه‌موو خۆ ماندوو کردنه ئه‌وجا هه‌ر قه‌شه نه‌یتوانی به قۆڵوبازوی خۆی بگا به مه‌به‌ست، باشه حکمه‌تی ئه‌م چیڕۆکه چیه؟
له هه‌موو کوردستانی خواروو به هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانه‌وه چه‌ند هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه‌ک هه‌بوون که دژ به دژایه‌تی ڕژێمی سه‌دامی دڕنده‌ی ده‌کرد به زیاتر له دوو ملیۆن سه‌رباز و جاش و قواتخاسه و چه‌کداره‌وه. ڕاسته خۆمان به خۆمان ده‌فرۆشت که گوایا ده‌مانه‌وێ به‌عس له‌ناو ببه‌ین، به‌ڵام هه‌ر که‌سێک ته‌نانه‌ت یه‌ک ڕۆژ پشمه‌رگایه‌تی کردبێ یان جلی سه‌ربازی بۆ سه‌دام له‌به‌ر کردبێ، ده‌یزانی که هێزی پشمه‌رگه ناتوانێ له بواری سه‌ربازیه‌وه به‌سه‌ر به‌عس زاڵ ببێ وڕژێمهکه بڕوخێنێ، وه ئاشکراشه که ئه‌م کوردستانه ئازاده‌ی ئیمڕۆ به‌رهه‌می هێرشه‌که‌ی سه‌دام بوو بۆ سه‌ر کوێت،
باشه ده‌بێ خۆمان ههڵخهڵهتاندبێ و کوڕی کوردمان به کووشت دابێ که هه‌رچه‌ند ده‌شمانزانی که له‌به‌روبوومی شۆڕهکانمان ناخۆین؟
نه‌خێێر ئه‌م پرسیاره به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕه‌وا نیه بکرێ، چونکه ئه‌و چه‌ند پشمهرگهیهی که به قه‌د شاخه‌کانه‌وه بوون پارێزه‌ری هه‌ستی کوردایه‌تی بوون، چاوشکێنهری کورد کوژه‌کان بوون، ئومێدی مانه‌وه‌مان بوون وه‌ک کورد،
هه‌ر کاتێک کورد له‌سه‌ر ڕه‌ووتی خۆی لایدابا و ملکه‌چی داگیرکه‌ر بووبا وه شۆڕشی ههڵنهگیرساندبا، ئه‌وا زۆر به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و داگیرکه‌رانه هه‌ویه‌ی کوردایه‌تیشیان لێدهستاندیهوه و ده‌کراین به تورک و عاره‌ب و فارس، که هه‌روه‌ک که‌سایه‌تی چه‌نده‌ها گه‌لی دانیششتووی زه‌مینه ژێرده‌سته‌کانیان له‌ناوبرد.
ڕاپه‌ڕین مان به ئه‌مری ئاسمان به‌دیاری بۆ نه‌هات، به‌ڵکو له‌لایه‌ن مرۆڤی کورده‌وه ئه‌نجام درا.
ڕاپه‌ڕین کۆلکه‌دار نیه تا شون و جێگای بۆ دیاری بکه‌ین، وه له‌جیاتی گۆڕێکی قه‌شه‌یه‌ک هه‌زاره‌ها گۆڕی شه‌هیدمان هه‌یه و هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌کیش که شه‌هیدیش نه‌کرابێ ئه‌وا هه‌ر شه‌هیدێکی زیندووه.. وه هه‌روه‌ک گۆڕی قه‌شه ده‌بووایه بکرێن به جێنزرگهیهکی پیرۆز وه ڕێزیان لێبگیرێ.