کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌کێتی بۆ یادی سلێمانی کرده‌وه‌؟

Thursday, 17/11/2011, 12:00






یادکردنه‌وه‌که‌ی یه‌کێتی بۆ سلێمانی هیچ نیه‌ جگه‌ له‌ شینه‌ گورگانه‌، جگه‌ له‌وه‌ی دان به‌و دۆڕانه‌دا نانێت له‌ سلێمانیدا تۆماریکرد، به‌ لامه‌وه‌ سه‌یره‌ یه‌کێتی له‌ راگه‌یاندنه‌کانیه‌وه‌ ده‌یه‌وێت سلێمانی به‌و جۆره‌ دروشمه‌ بریقه‌داره‌ سواوه‌ بێزراوه‌ کۆنه‌ بێ ئه‌همیه‌تانه‌ بخه‌ڵه‌تێنێت.
له‌ سیاسه‌تدا کاتێک کۆمه‌ڵێک یان شارێک یان وڵاتێک پشت له‌ حیزبێک ده‌که‌ن، به‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌وترێت ته‌ڵاقدانی سیاسی، ده‌ی خه‌ڵکی سلێمانی و پارێزگاکه‌ به‌ گشتی ئێستا یه‌کێتیان ته‌ڵاقداوه‌، له‌ روی شه‌رعیه‌وه‌ یه‌کێتی و سلێمانی شه‌وێک پێکه‌وه‌ بن حه‌رامه‌ و نه‌شیاوه‌ .. بۆ؟؟؟،
 چونکه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، سلێمانی که‌ جاران (مام) به‌ شاری سه‌وزی ناوده‌برد ، 49%ی دانیشتوانه‌که‌ی به‌ شاهیدی کورسیه‌کانی په‌رله‌مان و کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌نگیاندا به‌ گۆڕان، پاشان یه‌کێتی و پارتی و یه‌کگرتو و کۆمه‌ڵ و شیوعی و سۆسیالیست به‌ هه‌مویانه‌وه‌51%یان هێنا، بۆ حیزبه‌کانی تر ئاساییه‌ که‌م بێنن، چونکه‌ دو حیزبه‌ ئیسلامیه‌که‌ له‌ هیچ شارێکدا ده‌نگی یه‌که‌میان نیه‌ به‌ڵام هه‌میشه‌ ره‌قه‌می گه‌وره‌ن،
پارتیش له‌ راپه‌رینه‌وه‌ ده‌ستی له‌ سلێمانی شتوه‌، به‌ڵام یه‌کێتی جاران سلێمانی به‌ په‌نا و پاساری خۆی ده‌زانی ، جاران ئه‌و خۆهه‌ڵکێشان و شانازیکردنه‌ی به‌ خه‌ڵکی سلێمانیه‌وه‌ بو، له‌ ئێستاشدا که‌ ده‌زانێت خه‌ڵکی سلێمانی حیزبه‌که‌یان ته‌ڵاقداوه‌، بۆ په‌رده‌پۆشکردنی ئه‌و شکسته‌ گه‌وره‌ی له‌م شاره‌دا تۆماریکرد به‌ به‌ڵگه‌وه‌، ده‌یه‌وێت وه‌ک راگه‌یاندنه‌ نازیه‌کان تا دوا چرکه‌ خۆی به‌ خاوه‌نی شاره‌که‌ بزانێت، دۆڕانه‌که‌ ده‌بینێت، دڵنیایه‌ له‌ دۆڕانه‌که‌، ده‌زانێت خه‌ڵکی شار چۆن سه‌یریان ده‌که‌ن و جگه‌ له‌ چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندیپه‌رست و قه‌ڵه‌م فرۆشێک که‌سیان به‌ دواوه‌ نه‌ماوه،‌(هه‌ڵبه‌ت له‌ گه‌ڵ ڕێزدا بۆ ئه‌و یه‌کێتیانه‌ی تا ئێستاش به‌ مه‌بده‌ئه‌وه‌ یه‌کێتین و جنێو ناده‌ن و به‌زه‌ییان به‌ حیزبه‌که‌یاندا دێته‌وه‌ که‌ به‌وشێوه‌یه‌ دۆڕاوه‌، که‌ دیارترینیان کاک کاوه‌ محه‌مه‌د و کاک جه‌مال حسێن و کاک فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد و ملازم عومه‌ره‌) ئه‌و جنێوفرۆشانه‌ که‌ هه‌میشه‌ نانیان له‌وه‌دایه‌ جنێو به‌ هه‌مو که‌سێک بده‌ن، تا ئاشتی نه‌یه‌ته‌دی و ئه‌وانیش توڕ هه‌ڵنه‌درێن، کاتێک لایه‌نێک به‌ به‌ڵگه‌ و داتا و وێنه‌وه‌ ره‌خنه‌ له‌ حیزبه‌که‌یان ده‌گرێت، هه‌ر زو ده‌ست ده‌که‌ن به‌ جنێو، هه‌ر زو رێگه‌ به‌ که‌سه‌ عاقڵه‌کانی ناو حیزبه‌که‌یان ده‌گرن بێن و بڵێن ئه‌مه‌ راستیه‌ و با خۆمان چاک بکه‌ین، ئه‌مان به‌ جنێو گۆڕه‌پانه‌که‌ پڕ ده‌که‌نه‌وه‌ و ده‌بن به‌ به‌ته‌ڵ، ئێستاش که‌ یه‌کێتیه‌ عاقڵه‌کان شه‌رم ده‌که‌ن له‌و یادکردنه‌وه‌یه‌ یه‌کێتی بۆ سلێمانی ده‌یکات، جنێوفرۆشه‌کان هه‌لهه‌له‌کێشانیانه‌ بۆ شاره‌ حه‌یاته‌که‌..
هۆکاری هه‌لهه‌له‌کێشانی ئه‌وان دڵسۆزیان نیه‌ بۆ سلێمانی!!!، نه‌خێر ته‌نها ده‌یانه‌وێت به‌ که‌سوکاری خۆپیشانده‌ران و برینداران و شه‌هیدانی 17 ی شوبات و رۆژانی دواتر بڵێن، ده‌یانه‌وێت به‌و49%ی خه‌ڵکی سلێمانی که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ئه‌و حیزبه‌یان ته‌ڵقداوه‌بڵێن، ئه‌وه‌ ئێمه‌ین له‌ کاتێکدا ده‌زانین ئێوه‌ به‌ پیاوکوژ و تاڵانچی و گه‌نده‌ڵ و خراپه‌کارمان ده‌زانن، به‌ڵام شار چۆڵناکه‌ین، ئێمه‌ین خۆمان سه‌پاندوه‌ به‌ سه‌ر شاره‌که‌دا و ئێوه‌ هاوارتان کرد بڕۆین و شه‌هیدیشتاندا، به‌ڵام به‌ خۆ سه‌پاندن واز ناهێنین، ئه‌وه‌تا ئێوه‌ ئێمه‌تان ته‌ڵقداوه‌، به‌ڵام ئێمه‌ بێ شه‌رمانه‌ شار به‌ هی خۆمان ده‌زانین، سه‌روه‌ریه‌کانی به‌ هی خۆمان ده‌زانین، له‌ کاتێکدا ئێوه‌ به‌ په‌نجه‌ ئێمه‌تان له‌ خۆپیشاندانه‌کاندا ته‌ڵقدا، سنگتان خسته‌ به‌ر فیشه‌کی ئێمه‌ و خۆتان به‌ کوشتدا له‌ پێناو رۆشتنی ئێمه‌دا، کوچه‌ و کۆڵانی شار بو به‌ جێگای شه‌ڕه‌ به‌ردی نێوان ئێمه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار و ئێوه‌ی به‌شخوراو، به‌ڵام ناڕۆین، شار چۆڵناکه‌ین، با ئێوه‌ هه‌ر لایه‌نگری لایه‌نێکی تری سیاسی بن، با ئێوه‌ وه‌ک باچاوه‌ش سه‌یری چه‌کداره‌کانمان بکه‌ن. به‌ڵام تا ئێوه‌ جامی سه‌برتان ده‌ڕژێت و وه‌ک ده‌سته‌ خوشکه‌کانمان لێ ده‌که‌ن له‌ سوریا و میسر و لیبیا و تونس، ئێمه‌ هه‌ر براوه‌ین و خاوه‌نی شارین، ئێمه‌ ناقیله‌ی ئه‌شخاس دێنینه‌ ناو شار، گه‌نجی 16 ساڵ له‌ سه‌ر شه‌قامدا خه‌ڵتانی خوێن ده‌که‌ین، له‌ سه‌ر منداڵێکی مه‌کته‌ب سیاسیه‌کانمان هه‌زاران چه‌کدار ده‌هێنینه‌ ناوشار، ئێوه‌ش بۆ خۆتان هه‌ر رقی زوڵمی ئێمه‌ بخۆنه‌وه‌.
ئه‌مه‌ یادکردنه‌وه‌ی یه‌کێتیه‌ بۆ سلێمانی،یه‌کێتی وه‌ک تۆڵه‌کردنه‌وه‌ له‌ خه‌ڵکه‌که‌ی به‌و شێوه‌یه‌ یادی سلێمانی ده‌کاته‌وه‌ نه‌ک له‌ خۆشه‌ویستیدا، چونکه‌ به‌ هه‌مو ده‌لاله‌تێک و پێش هه‌مویان به‌ به‌ڵگه‌ی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن سلێمانی و یه‌کێتی فڕیان به‌ یه‌که‌وه‌ نه‌ماوه‌ و ته‌ڵاقیان له‌ زوه‌وه‌ که‌وتوه‌ لێکتر، بۆیه‌ ئه‌و حیزبه‌ وه‌ک خاڵیکردنه‌وه‌ی ئه‌و رقه‌ی له‌ دڵیدایه‌ به‌رامبه‌ر دانیشتوانی ئه‌مشاره‌ که‌ به‌و شێوه‌یه‌ ته‌ڵاقیاندا ، ده‌یه‌وێت بڵێت ئه‌وه‌ ئێوه‌ منتان ته‌ڵاقدا،به‌ڵام من به‌ خۆسه‌پاندن خۆم به‌ خاوه‌نی ئه‌م شاره‌ ده‌زانم.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە